پەیامی پەرەستاران، کادری دەرمان و کارمەندانی زانکۆی علووم پزێشکی کوردستان…!
پەیامی پەرەستاران، کادری دەرمان و کارمەندانی زانکۆی علووم پزێشکی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی شەهید بوونی ژینا و مانگرتنی گشتی۲٥ی خەرمانای ۱٤۰۳
کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان؛
۲٥ی خەرمانان ،ئەو ڕۆژەیە کە ناوی ژینا بوو بە ڕەمز و سەرهەڵدانێکی مێژوویی و پێشکەوتوو کە هەموو سنوورەکانی کوردستانی بەزاند و بوو بە بزاڤێک کە هەموو جیهانی گرتەوە و سەرفیرازی بۆ گەلی کوردستانی تۆمار کرد.
ئەو ساڵ ئێمە لە حاڵێک دا یادی شۆڕشی ژن ژیان ،ئازادی بەرز ڕادەگرین کە ڕژیمی سەرکۆتکەری کۆماری ئیسلامی نەیتوانی بەو هەموو زەخت و کۆشتارەوە هاواری کچان و کوڕانی وڵات بخنکێنێت و لە ماوەی ئەو دوو ساڵە بە خەباتی جەماوەری و مەدەنی گەلەکەمان سەلماندی کە شۆڕش بەردەوامە و تا گەیشتن بە ئازادی و یەکسانی خەبات درێژەی هەیە.خەبات و ڕێپێوانە ئێعترازی وسنفی
کادری دەرمان لە گەڵ تێکۆشانی بێ وچانی کرێکاران،خانەنشینان و ژنان گرێ دراوە و هەر ڕۆژە سەنگەرێکی تازە لە ڕژیم دەسێندرێتەوە.
ڕژیم بە دەیان پیلان ویستوویەتی ئیرادەی گەلەکەمان بە چۆک دابێنێت.زەخت و گۆشارەکانی ئەم دواییە لە سەر حێزبە خەباتکارەکانی ڕۆژهەڵات و گواستنەوەی ئۆردووگاکانیان یەک لەو پیلانە نەگریسانەیە کە پشتیوانی هەمە لایەنەی خەڵکی کوردستان لە پێشمەرگە و ڕۆڵە قارەمانەکانیانی پێویستە.
ئێمە وەک کادری دەرمان کە لە جەرەیانی شۆڕشی ژینا بە یارمەتیدانی برینداران ،ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆمان لە ئاست کۆمەڵگا و بزووتنەوەی کوردستان بە جیێ گەیاندووە .
لەم ساڵیادە،داوا لە گەلەکەمان ( بنەماڵەی گیانبەختکردووان، باوکان و دایکان، گەنجان، بازرگانان و سەندیکاکان، مامۆستایان، کرێکاران، خوێندکاران، ئازادیخوازان و دۆستانی دادپەروەری و یەکسانی ) دەکەین کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان با لە ماڵەکانمان بمێنینەوە و ناڕەزایەتی مەدەنی خۆمان لە شێوەی مانگرتنی گشتیی سەرتاسەریدا پێشان بدەین و بەمجۆرە ڕێز لە شەهیدان و گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا بگرین و بە درێژەدان بە ڕێبازەکەیان ناویان بەرز ڕابگرین.
ژن ژیان ئازادی
بۆ پێشەوە یەکیەتی و تێکۆشانی گەل
لە لایەن کۆمەڵێ لە پەرەستاران، کادری دەرمان و کارمەندانی زانکۆی علووم پزێشکی کوردستان
۲۳ی خەرمانانی ۱٤۰۳