سەفەرێک بۆ ڵای ئەوڤیندارانی شۆرش لە چیا بەرزەکانی بۆتێ

عەزیز ئاجیکەند
لە ئێوارەیەکی هێمن و هەوایەکی سافی بەهاری دا، گەواڵە هەوری ئەرخەوانی خاڵ خاڵ سوور و سپی، هێور هێور بە سەر شاخ و دۆڵەکاندا تێدەپەرین. پەڵکی دارەکان تازە لق و پۆیان خوێنی شینی بەهاری تێدەگەرا و چڕ و چڵیان ئاڵەسەوز دەبوون. ئەویندارانی باخی ژین، تازە خەریک بوون گوڵ و شکۆفەی دڵیان بۆ باڵداری سرک و نەوەستی خۆشەویستی دەکردەوە. ئێوارە بوو، کیژی خۆرەتاو تازە بە تازە خەریک بوو پرچە خاوەکانی لە بەر دەم ئاوینەی چەمدا شانە بکا. بولبولێکی ئاشق و مەست لە سوێی گوڵی پاوان، تازە بە تازە خەریک بوو گەرووی بۆ چریکەیەکی ئاگرین و سێحراویی نوێ ئامادە بکا…
چرکەی زەمان زەنگی رۆژی ٢٥ی گوڵانی ١٩٨٨ی بە گوێی هەموو زیندەوەرانی دۆڵی بۆتێ راگەیاندبوو، ئێوارە بوو، لە پڕ هەموو نازی بەهار و سەوزایی باخ و ژوان و دڵداری گوڵان و چریکەی بولبولان و سۆزی ئاشقانی ئازادی تێک ئاڵۆزکا و شێوا…
لە پڕ ئاسمان تاریک داهات. شاخ پارچە پارچە بە سەر دەڕە و دۆڵ و چەم و دارەکاندا رووخان. شریخەی فرۆکە شەڕکەرەکان، گرمەی و گەردەلوولی ناپاڵم و پژانی تۆزی سیانور و خەردەل و سارین ئەم ناوەیان تار و مار کرد و هەموو شتێک لەبەریەک ترازا…
٣٣ساڵ لهمهوبهرو له ئێوارهی رۆژی ٢٥ی مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٦٧ی ههتاوی، چهند تهیارهی بومب هاوێژی رژیمی بهعسی عێراق، له ئاسمانی ئۆردوگای ” بـــۆتێ ” دهركهوتن و له كردهوهیهكی جینایهتكارانهدا، “بـــۆتێ ” یان بەچهكی شیمیایی بومباران كرد. بهم جۆره كارهساتێكی دهڵتهزین خولقا كه خهمێكی یەکجار قورسی خسته سهر دڵی هەموو هاوڕێانی کــۆمەڵە و خهڵكی كوردستان و ههموو مرۆڤدۆستانی ناوچەکە لە دۆلی بالیسانی کوردستانی عێڕاق.
ئــەوکات هاوڕێانی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە بنکەو بارەگاکانی خۆیان چاوهڕێی هاتنی گوڵ و سهوزهڵانی و شنهی بای بههاریان دهكرد، له كاتێكدا ناوچەی جوان و سهرسهوزی بالیسان و ناوچە شاخاوێیەکانی دۆلی بۆتێ بهرگی رهنگاورهنگی لهبهر كردبوو و ئامێزی پڕ له بۆن و بهرامهی بۆ بەهارو ساڵی تازه كردبووه، له ئاوا رۆژێكدا، رق و قینی ئهژدیهای حكومهتی بهعس و دیكتاتۆره خوێن رێژهكهی بەغدا بۆ لهناوبردنی بههار و گوڵ، شادی و خۆشی، مرۆڤ و پهلهوهر، ئاسمانی شینی بۆتێی بۆ ههمیشه ژاراوی كرد و گوڵاڵه سوورهكانی دۆلی بۆتێی ژاكاند و باڵندهكانی له خوێندن لاڵ كرد و غەم و پەژارەی بۆ ههمیشه له دڵان بەندو دایکە جگەرسووتاوەکانی شۆرشی کوردستانی بۆ هەمیشە ڕەش پۆش کرد.
دهسهڵاتدارانی شهڕخواز له بهغدا ، لە هیچ کۆیەک خوێن تێری نهكردبوون. بۆیە ئهژدیهای شهڕ ههروا له بهرهكانی كاولكاری و ماڵوێرانیدا جهستهی ئینسانهكانی ههڵدهلووشی و ڕەحمی بە هیچ گیانلبەرێک نەدەکرد . ئهژدیهای خؤێنمژی بهعس ، ئەمجارە به بۆمباران كردن و ڕژاندنی ژههری ئینسان كوژی خۆی، بە دوای خوولقاندنی کارەساتی دلتەزێنی هەلەبجەو گوردانی شوان ، رویی لەبەرەیەکی تری هاوڕیانی کۆمەلە کردوو ئەمجاریش گیانی ٢٣ کەس لە هەرە خۆشەویستانی ناوریزەکانی کۆمەلەی هەستاند .هەر ئەو رۆژە لەو بومبارانەدا ، ١٥٠ هاورێی دیكەشمان بریندار و ژاراوی بوون كە بە هاوكاری كەم وینەی خەڵكی ئەو ناوچەیە دواجار لە مەرگ رزگاریان بوو.
لە كاتێك دا كە هێشتا ٢ مانگ بە سەر كارەساتی دڵتەزێنی گوردانی شوان دا تێنەپەڕی بوو، لە كاتێكدا كە هیشتا برینی قورسی بۆمبارانی شێمیایی ڕژیمی بەعس بۆ سەر ناوچەی شارەزوور كە تێدا ٦٩ پێشمەرگەی كۆمەڵە وێرای هەزاران ئینسانی بێدیفاعی شاری هەڵەبجە و ناوچەكە گیانیانبەختكرد، ژانی نەشكابوو، لە كاتێك دا كە خەڵكی كوردستانی عێراق كەوتبونە بەر شاڵاوی ئەنفالچیە بەد ناوەكان و ١٨٠هەزار كەس لە خەڵكی بێدیفاع لە بیابانەكانی مەركەزی عیراق زیندە بە چال دەكران، لە كاتێكدا كە رژیمی بەعس شاری قەڵادزێی تەخت كرد و دەستی كردبوو بە وێران كردنی شاری رانیە، لە كاتێك دا كە پێنج هەزار ئاوایی كوردستان كاول كرابوون و خەڵكەكەی راپێچی ئوردوگای زۆرەملی كرابوون، لە وەها سەردەمێكی ژاناویدا بوو كە مەقەڕی ناوەندی كۆمەڵە و ئورگانەكانی دەوروبەری، ئەمجار لە دۆڵی بۆتێ كەوتنەبەر پەلاماری بۆمبی شیمیایی رژیمی دژی ئینسانی بەعسی عێراق.
ئەوە دووهەمین جار بوو كە تەیارەكانی ڕژیمی بەعسی عێراق هێرشیان دەكردەسەر مەقەڕەكانی كۆمەڵە لە دوڵی بۆتێ. پێش ئەو روداوانەش چەند جاری دیكە مەقەرەكانی ناوەندی كۆمەڵە لە نزیك ئاوایی مالومە لە دۆڵی جافایەتی كەوتبونە بەر هێرشی هەوایی و توپخانەی ئەرتەشی عێراق. لە ئاكامی ئەم هیرشانەش دا چەندین هاورێی ترمان گیانیان بەختكرد بوو.
لە رووداوێکی تریشدا ڕێکەوتی دوازدەی خاکەلێوەی هەمان سال شەمشەمەکۆێرەکانی بەغدا دژی کۆمەلە پیڵانێکی قیزەونی تریان بەرێوەبرد کە لەئەنجامدا چوار هاورێی تریشمان بوونە قوربانی دووژمناکارێیەکانی دەولەتی جینایەتکاری بەعسی عێراق . هاوڕێیان رەحمان فەرشگەر ، بێهزاد فەدەوی ، رەزا یەسرەبی و عەزیز ئەسکەندەری ناسرواو بە شەهیدخەنجەر ، ئەو چوار تێکۆشەرو سیماناسراوەی کۆمەلەو بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستان بوون کەئاگری بلێسەو دووژمنکارانەی دەولەتی لەناوچوی سەدام حۆسێن، ئەوانیشی گرتەوەو بوونە قوربانی سیاسەتە دژی مرۆڤییەکانی . هارێ فەرزادی فەدەوی سێهەمین گیانبەختکردووی بنەماڵە و هەروەها هاورێ رەزا یەسرەبیش دوومین گیانبەخت کرودەی بنەماڵەکەیان بوو . بەڵام هێرشی ئەمجارە بۆسەر كۆمەڵە لە دۆڵی بۆتێ بە چەكی شیمیایی و گازی ژەهراوی بوو.
بەڵام ئەم دوژمنكاریەی كە گەیشت بە ئاستێك دەوڵەتی عێراق، سیلاحی شیمیایی لە دژی كۆمەڵە بە كار بێنیت چی بو؟ ئەرتەشی عێراق بەو هیرش و پەڵاماردانانەی بەشوێن چ مەبەستێكەوە بوو؟
رژیمی عیراق وای دەزانی كە بەو گوشارانەی دەتوانێ كۆمەڵە بە چۆك دابێنێ و دەستی پێ لە هاوكاری كردنی خەباتی عادڵانەی خەڵكی كوردستانی عێراق هەڵبگرێ. كۆمەڵە خۆی بە پشتیوان و دڵسۆزی ئەو خەباتە ڕەوایە دەزانی. هەر لە ناو ئەو ٢٣ هاوڕێ گیانبەختكردووانەماندا، تێكۆشەری كوردستانی عێراق هەیە كە لە ژێر ئاڵای سووری كۆمەڵەدا خەباتی شۆرشگێرانەی خۆیان درێژە پێدەدا.
ئەوە بۆ رژێمی بەعس تەحەمول نەدەكرا. بۆیە لە هیچ جەنایەتێك دەستی نەدەپاراست. رژیمی عیراق هەوڵی دەدا پردی پەیوەندی نێوان هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە و خەباتی كۆمەڵانی خەڵكی عێراق بۆ ئازادی بڕوخێنێ، هەوڵی دەدا كۆمەڵە ناچار بكات مهقەڕەكانی خۆی لە شوێنە ئازادكراوەكانی كوردستانی عێراقەوە بگوازێتەوە بۆ شوێنەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی عێراق. بەڵام كۆمەڵە وەكوو هەڵوێستێكی سیاسی بەرانبەر بەو هەوڵانەی دەوڵەتی عێراق بەردەوام خۆڕاگری دەكرد و نەیدەویست تا كاتێك كە شوێنێكی ئازاد لە كوردستانی عێراقدا مابێت مقەڕەكانی ناوەندی و هێزی پێشمەرگە لە مەنتەقەی ژێر دەسەڵاتی رژیمی بەعسدا بن.
هەر لەبەر ئەوە بوو كاتێك كارەساتی بۆتێ روویدا خەڵكی شاری رانیە و ئەو ناوچەیە هەر كە ئاگادای هێرشی بەعس بۆ سەر مقەڕەكانی ناوەندی كۆمەڵە بوون، سەرەڕای ترس و خۆفێك كە رژیمی عێراق نابوویەوە، بە هەموو هێز و توانا و ئیمكاناتیانەوە بە هانای كۆمەڵەوە هاتنوو شانۆیەكی شكۆداریان لە دڵسۆزی و هاوپشتی خۆیان بۆ كۆمەڵە نیشان دا و سەلماندیان كە كۆمەڵە بە هی خۆیان دەزانن و لە هەمان كاتدا زۆرێك لە پزیشك و دەرمانخانەكانی شاری سلێمانیش سەرەڕای ئاگادار كردنەوەیان لە لایەن دەوڵەتی بەعسەوە كە یارمەتی بریندارەكانی بۆردمانە شیمیاییەكان نەدەن، بەڵام ئەو دووكتور و بیمارستانانە بە نهێنی كەوتنەخۆ بۆ دابین كردنی كەل و پەلی پێویست بۆ دەرمانكردنی بریندارەكانمان.
له سی وسێهەمین ساڵیادی گیانبەختكردنی ئەو ئازیزانەدا جارێكی دیكە هەزاران درود و سڵاو لە شۆڕشگێڕییان، لە گیانبازییان، لە فیداكاری و لە لەخۆبردووییان؛ ئەو پەڕی رێز و خۆشەویستیشمان هەیە بۆ دایك و باوك و هەموو ئەندامانی بنەماڵە سەربەرزەكانیان. بەلای ئێمەوە گەورەترین رێزگرتن لە ئازیزانی گیانبەخت كردوومان درێژە دانی رێگای پڕ لە شانازییانە و وەفادار مانەوەیە بە ئامانجی بەرز و پیرۆزی تا بەدێهێنانیان.
هاوڕێانی گیانبەخت کردوو بریتین لە:
ئیسماعیل موستەفا زاده،
ئەحمد موحەمەدی
بایەزید بەیاز
پەرویز تاجەوانچی
حوسین سیگاری
سەعید موحەمەدی
جەلال پێنجوێنی
فریشتە رەزایی ناسراو بە ( زوهره )
عەبدوالله هوشیاریان
عەلی حوسین موحەمەدی ناسراو بە ( تەهمورێس)
فەرەنگیس شاهۆیی
ناسێح مەردووخ
کەریم عەبدواللەپور
کەریم جەنەتی
مەریەم مەجنوون ناسراو بە (سەعادەت)
کەمال رەزا نیژاد
کەیومەرس مەهاجێر ناسراو بە ( جەبار)
مەنووچێهر مەحموەدیان ناسراو بە (مورتەزا)
مەحەمەد رەسوولی خۆش سەفەت ناسراو بە حەمە بازوکا
نادر قازی زاده ناسراو بە( ئازاد )
موحەمەد عومەر عەلی ناسراو بە ( حەمەی ئاجیکەند )
ووفا توتونچی
حامید مودەرەسی ناسراو بە ( حامیدە سوور)
ئەم خۆشەویستانە پۆلێك لە پێشڕەوانی بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان و ئێران و سیمای هەڵكەوتوی ئەو كۆمەڵگایە بوون. ئەوان ئینسان گەلێكی خۆنەویست و گیانفیدا بوون كە لە دژی نیزامی زاڵمانە جمهوری ئیسلامی، لە دژی شەڕ و كوشتار و بی مافی ئینسان راپەڕیبوون و گیانیان لە پێناوی ئامانجی بەرزیان دا بەخت كرد.
ناوی هاوڕێانی گیانبەخت کردوومان لە دۆلی ” بــۆتێ ” لهناو بزووتنهوهی شۆڕگێڕانهی خهڵكی كوردستان و چالاكێهكانی كۆمهڵهدا ههتا بهمڕۆ، وهبیرهێنهرهوهی بوێری و خهباتكاری بووه و دهشبێ.
ڕێباز و ڕهوشت و ههڵسووكهوتی سهمیمانه و شۆڕشگێڕانه و گیانبازی و خهباتی لێبڕاوانهی ئهم هاوڕێانەی كۆمهڵه، له مێژووی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان جێكهوتووه. له ٣٣مین ساڵیادی گیان بهخت كردنی ئهم هاوڕێیانه، یاد و بیرهوهریی ههر ههموویان وێڕای دووباره كردنهوهی پهیمانی پێبهند بوون به ئامانجهكانیان و یادی ههموو گیانبهخت كردووانی ڕێگای سۆسیالیسم بهرز ڕادهگرین. لهو ڕۆژهدا، بۆ جارێكی دیكه سڵاو و دروود دهنێرین بۆ بنهماڵه و كهس وكاری ئهم هاوڕێیانه كه له ماوهی ئهو ساڵانهدا به تاقهت هێنانیان له بهرامبهر ژانی لهدهست دانی ڕۆڵهكانیان، بوونهته مایهی دڵگهرمی و هۆمێدواریی زیاتری ئێمه بۆ خهبات و درێژهدانی ڕێگای ئازیزانیان….
یادی ئازیزیان بەرزو بەرێز بێ…