سەبارەت بە سەربەخۆیی پۆلەند.. کارل مارکس
وەرگێرانی پەرویز ڕەحیمزادە
نامە بە سۆسیالیستەکانی پۆلەند
٢٧ی سێپتامبری ١٨٨٠
هاوڕێیان!
ئەو پۆلەندیانەی کە پاش یەکەمین دابەشبوونی وڵاتەکەیان پەڕەوازەی هەندەران بوون، لە ئۆقیانووسی ئەتڵەس تێپەڕین و لەو سەردەمەدا بەرگریان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد.
کۆزیۆسکۆ لە پاڵ واشینتۆن خەباتی دەکرد. لە ساڵی ١٧٩٤، کاتێکە شۆڕشی فەڕانسە سەرفرازانەو زۆر بە دژواری لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکان لە شەڕدا بوو، راپەڕینی پۆلەند ئەوانی ئازاد کرد. پۆلەند سەربەخۆیی خۆی لەدەستدا بەڵام شۆڕشی رزگار کرد. ئەو پۆلەندیانەی وڵاتەکەی خۆیان لەدەستدابوو، بە شێوەی خۆبەخشانە بەشداریان لە ئەرتشی بێ جل و بەرگەکاندا کردوو یارمەتیاندا بۆ کۆتایی هێنان و لەناوبردنی ئورروپای فێئۆدالی. سەرنجام لە ساڵی ١٨٣٠، تێزار نیکۆلاو، شای پرۆس کە بۆ گەڕانەوەی سەڵتەنەت جارێکی دیکە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر فەڕانسە لە هەوڵی پیلانگێڕیدا بوون، شۆڕشی پۆلەند کە ئەمڕۆ ئێوە جەژنی بۆ دەگرن رێگەی لێگرت. یاسا لە وۆرشۆ سەقامگیرکرا، لەو کاتەدا دەنگی بژی پۆلەند کە لە سەرتاسەری ئوروپا سەریهەڵدابوو، تەنیا هێمای هاوپشتی و رێزگرتن لە خەباتی ئەوانە نەبوو کە وڵاتیان خۆش دەوێ کە بە بێڕەحمی تێکشکابوون، بەڵکوو بە دەنگێکی ئاوا بەرز لە نێو ئاپۆڕەی شادی و خۆشی، پێشوازی لە نەتەوەیەک کرا کە سەرەڕای ئەو نەهامەتیانەی بەسەریدا هاتبوو، سەرجەمی راپەڕینەکانی رەوتی دژە شۆڕشی بەردەوام تووشی شکست کردبوو بە جۆرێکە رۆڵە بوێرەکانی ئەم نەتەوە دژە هێرشێکی بەردەوامیان وەڕێخست، وە لە هەموو شوێنێک لە ژێر ئاڵای شۆڕشی جەماوەری خەباتیان دەکرد.
لە لایەکەی دیکەوە دابەشبوونی پۆلەند بووە هۆکاری پێکهێنانی” بەرەی پیرۆز “کە وەکوو رواڵەتێک بۆ خۆسەپاندنی تێزاری رووس بەسەر هەموو دەوڵەتانی ئوروپایی خۆی دەردەخست. بەمشێوە دەنگی بژی پۆلەند هاوکات نیشانەی مەرگ بۆ بەرەی پیرۆز، مەرگ بۆ پشتیوانانی رووسیە، پرۆس و ئۆتریشی میلیتاریستی و ، مەرگ بۆ دەسەڵاتی مەغوول بەسەر کۆمەڵگای سەردەم بوو.
لە ساڵی ١٨٣٠ کە بورژوازی کەم تا کورتێک دەسەڵاتی لە ئینگلیس و فەڕانسە بەدەستهێنابوو، بزووتنەوەی کرێکاریی بۆ دەرخستن و نیشاندانی خۆی دەستیپێکرد. لە سای ١٨٤٠ چینە خاوەندارەکان لە ئینگلیس بۆ سەرکوتی حیزبی چارتیستەکان وەکوو یەکەمین رێکخراوی خەباتی چینی کرێکار، خوازیاری هێرشی نیزامی بوون. لە ساڵی ١٨٤٨ لە کراکۆ وەک دوایین شوێنی دوورخراوانی پۆلەندی، یەکەمین شۆڕشی سیاسی گەشەی کرد کە راگەیاندنی مافی کۆمەڵایەتی خستە بڕیاری کاری خۆیەوە. ئیتر لەو کاتە بەدواوە پۆلەند هاوخەمی فریوکارانەی هەموو ئوروپای لەدەستدا.
لە سآڵی ١٨٤٧ یەکەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی کرێکاریی بە شێوەی نهێنی لە لەندەن بەڕێوەچوو کە مانیفیستی کۆمۆنیستی پێشکەشکرد و لە ژێر ناوی “کرێکارانی سەرتاسەری جیهان یەکگرن” کۆتایی هات. نوێنەرانی پۆلەند لەو کۆنگرەدا بەشدار بوون کە تێیدا بڕیارنامەکانیان لە لایەن لیلۆلی بەناوبانگ و لایەنگرانی، لە دانیشتنێکی ئاشکرا لە شاری بروکسێل قبووڵکرا.
ئەرتشە شۆڕشگێڕەکان لە ساڵی ١٨٤٧ لە ئاڵمان، ئیتالیا، هەنگاریا و رۆمانی پڕبوون لەو پۆلەندیانەی کە لە ریزی باشترین فەرماندە و هێزە سەربازیەکانداە بوون. سەرەڕای ئەوەی لە مانگی شەشەمی ساڵ رەوتە سۆسیالیستیەکانی سەردەم تووشی شکستێکی خوێناوی بوون، نابێ لەبیرمان بچێتەوە کە شۆڕشەکانی ١٨٤٨ کە سەرتاسەری ئوروپای گرتەوە، بۆ هەموو نەتەوەکان قۆناغی سیاسەتێکی هاوبەشی پێکهێنا و لەم رێگەوە بەستێنی “رێکخراوی نێونەتەوەیی کرێکارانی” رەخساند. راپەڕینی ١٨٦٣ی پۆلەند هۆکاری گەلێک ناڕەزایەتی هاوبەشی کرێکارانی ئینگلیسی و فەڕانسەیی بوو دژی داسەپاندنی خەیانەتکارانەی دەوڵەتانی خۆیان و هاوکات بووە هۆکاری شکڵ گرتنی نێونەتەوەیی کە بە هاوکاری پەنابەرانی پۆلەندی پێکهات و سەرنجام کۆمۆنی پاریس لە نێو ئەوانەدا رێبەرانی راستەقینەی خۆی دۆزیەوە، بۆیە هەر پاش رووخانی ئەو ئەزموونە، هەر ئەوندەی لە بەرانبەر دادگادا بتوتایەت من خەڵکی پۆلەندم دەسبەجێ تیرباران دەکرایت.
بەمجۆرە بوو کە پۆلەندیەکان لە دەرەوەی سنووری وڵاتی خۆیان رۆڵێکی کارایان لە رزگاری چینی کرێکار گێڕا. ئەوان بە باشترین شێوە بوونە قارەمانانی نێونەتەوەیی ئەو رێبازە. بەو هیوای کە ئەمڕۆ هەمان خەبات لە ناوخۆی نەتەوەی پۆلەندیش پەرە بستێنێ و لە لایەن دەزگای راگەیاندنی کۆچبەران و هەوڵە بێوێنەکانیان، سینە بە سینە لەگەڵ برا رووسیەکانیان بەردەوام بن و ئەوکات هۆکارێکی دیکە بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو دەنگە مێژووییە واتە “بژی پۆلەند” دەدۆزنەوە.
واژۆکەرانی ئەم نامەی مارکس بریتین لە: ئینگڵس، لافارگ و لێسنر
سۆخەنڕانی مارکس ” بۆ پۆلەند “
٢٤ی مارسی ١٨٧٥
حیزبی کرێکارانی ئوروپا سەرنجێکی زۆر دەداتە رزگاریی پۆلەند و بەرنامەی سەرەکی “رێکخراوی نێونەتەوەیی کرێکاران” یەکگرتوویی پۆلەند وەکوو یەکێک لە ئامانجەکانی چینی کرێکار رادەگەیەنێت. هۆکاری ئەو سەرنجەی حیزبی کرێکاران لە پێوەندی بە چارەنووسی پۆلەندەوە چیە؟
ئەڵبەتە پێش هەموو شتێک هاوپشتی لەگەڵ خەڵکێکی ستەملێکراو هاوشان لەگەڵ خەباتی بەردەوام و قارەمانانە دژی ستەمگەران، توانیویەتی مافی مێژوویی ئەم نەتەوە بۆ خودموختاری نەتەوەیی و دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین نیشان بدات. ئەوەیکە حیزبی نێونەتەوەیی کرێکاران بۆ سەربەخۆیی پۆلەند تێدەکۆشێ بە هیچ شێوەیەک ناتەبا نیە. بە پێچەوانە تەنیا پاش ئەوەی کە لەهستان سەربەخۆیی خۆی بەدەستهێنا و کاتێکە بتوانێ سەرلەنوێ وەکوو خەڵکێکی ئازاد خۆی بەڕێوە ببات، ئەوکاتەیە کە گەشەی ناوخۆیی دەست پێدەکات و دەتوانێ وەک هێزێکی سەربەخۆ لە ئاڵ و گۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئوروپا بەشدار بێت. تا ئەو کاتەی کە ژیانی یەک نەتەوە لە لایەن داگیرکەرانی دەرەکی سەرکوت کرابێ، ئەو نەتەوە هەموو هێزو توانایی خۆی دژی دوژمنی دەرەکی دەخاتە گڕ. کەواتە لەم قۆناغەدا ژیانی ناوخۆیی بەردەوام تووشی داڕمان دەبێت و توانایی رزگاریی کۆمەڵایەتیشی نامێنێت. ئیرلەند و رووسیەی ژێر دەسەڵاتی مەغوول ئەوەی بە روونی نیشاندا.
هۆکارێکی دیکەی هاوپشتی حیزبی کرێکاران لە راپەڕینی پۆلەند، تایبەتمەندی دۆخی جوگرافیایی، نیزامی و مێژووییەکەیەتی. دابەشکردنی پۆلەند وەکوو سیمانێک وایە کە سێ دەسەڵاتی ستەمگەری نیزامیی گەورە واتە رووسیە، پرۆس و نەمسا پێکەوە گرێ دەدا. بۆیە تەنیا سەرلەنوێ ژیانەوەی پۆلەند دەتوانێ ئەم پێوەندیە لەبەر یەک هەڵوەشێنێتەوە و لەو رێگەوە گەورەترین لەمپەر لەسەر رزگاریی کۆمەڵایەتی خەڵکی ئوروپاش وەلا دەنرێت. بەڵام هۆکاری سەرەکی هاوپشتی چینی کرێکار لەگەڵ خەڵکی ئەم وڵاتە ئەمەیە، پۆلەند تەنیا یەک رەگەزی ئێسلاو نیە کە وەک سەربازی شۆڕشی جیهانیی خەباتی کردووە و هاوکات دەجەنگێ. بەڵکوو پۆلەند بۆ جەنگی سەربەخۆیی ئەمریکا خوێنی داوە، هێزەکانی لە ژێر ئاڵای فەڕانسە تێکۆشاون، شۆڕشی ١٨٣٠ لەوێوە لە دەستدرێژی بۆ فەڕانسە، کە پاش دابەشبوونی پۆلەند روویدا پێشی پێگیرا، لە ١٨٤٦ لە کراکۆ بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای شۆڕشی ئوروپا رەچەشکێن بوو، لە ١٨٤٨ لە خەباتی شۆڕشگێڕانەی هەنگاریا، ئاڵمان و ئیتالیا رۆڵێکی گەورەی گێڕا و لە کۆتاییدا لە ١٨٧١ باشترین فەرماندەو هێزی سەربازی پێشکەش بە کۆمۆنی پاریس کرد.
لە سەردەمێکی کورت کە جەماوەری گشتیی ئوروپا بوونە خاوەنی رەوتێکی ئازادیخواز، تێکۆشانی پۆلەندیەکان وەبیر خۆیان دەهێننەوە. پاش سەرکەوتنی شۆڕشی مارسی ١٨٤٨ لە بێرلین یەکەمین کردەوەی جەماوەریی، ئازادکردنی بەندکراوە پۆلەندیەکان _ ئازادیی میرۆسلاوسکی و هاوڕێیانی رەنجدیتووی و راگەیاندنی گەشانەوەی پۆلەند بوو. لە مانگی مەی ١٨٤٨ لە پاریس، بلانکی وەکوو رێبەری کرێکاران دژی مەجلیسی دواکەوتوو پێشڕەوی کرد بۆ ئەوەی لە پشتیوانی پۆلەند ئەوان رابکێشێتە نێو رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکدارانە، سەرنجام لە ١٨٧١ کاتێکە کرێکارانی فەڕانسە حکوومەتی خۆیان پێکهێنا، ئەوان وەکوو رێزلێنانێک رێبەری هێزە چەکدارەکانیان بەخشیە پۆلەندیەکان.
لەم کاتەشدا حیزبی کرێکارانی ئاڵمان بە هیچ شێوەیەک لە لایەن نوێنەرانی دواکەوتووی پۆلەندیەکان لە رایشتاگی ئاڵمان بەلاڕێدا نابردرێن. ئەوان دەزانن کە ئەم کەسانە نە بە قازانجی پۆلەند بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەشدارن، ئەوان دەزانن کە وەرزێران و کرێکارانی پۆلەندی و سەرجەم خەڵکی ئەو وڵاتە تەنیا بۆ پۆستێکی نمایشی هەڵناخڵەتێندرێن و بە دڵنیاییەوە هەستی پێدەکەن کە پۆلەند لە ئوروپا تەنیا یەک لایەنی هەیە بۆ پشتیوانی ئەویش حیزبی کرێکارانە.
بژی پۆلەند
سوخەنڕانی مارکس” بەرپرسایەتی پۆلەند لە ئوروپا”
٢٢ی ژانویەی ١٨٦٧
کاتێکە دوایین بڕیاری هەڵوەشانەوەی پۆلەند لەم وڵاتە خۆی دەرخست، ئۆرگانی سەرەکی بازاڕی بوورسی پۆلەندی هاندا کە ببنە مۆسکۆیی، چونکوو کەرەسەی گەشەی شەش ملیۆن پۆند ماوەیەک پێش لە لایەن سەرمایەدارەکانی ئینگلیس وەکوو وام درابووە تێزار، بۆچی نا. لانیکەم ٣٠ ساڵ لەوەپێش شۆڕشێک لە فەڕانسە روویدا. بۆ خوێندنەوەی سن پێتێرزبۆرک کە بۆ چارەسەری بەڕێوەبەریی و خۆرێکخستنی جوگرافیای ئوروپا، ماوەیەک پێش رێککەوتنێکی لەگەڵ چاڕڵزی دەیەم پێکهێنابوو، ئەم رووداوە چاوەڕواننەکراو بوو. هەر کە هەواڵ گەیشتە تێزار نیکۆلاس، دەسبەجێ ئەفسەرەکانی گاردی تایبەتی خۆی بانگهێشت کردوو دەستیدایە سوخەنڕانیەکی شەڕانگێزانە و بەم وشانە کۆتایی بە وتەکانی هێنا “جەماعەت ئەسپەکانتان زین کەن” وە ئەمە تەنیا هەڕەشەیەکی بێ بنەما نەبوو. پاسکۆیچ بەڕێکرایە بێرلین بۆ ئەوەی سەرکردایەتی دەسترێژیکردنە سەر فەڕانسە بکات.
پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێک هەموو شتێک ئامادە بوو. بڕیار بوو کە پرۆسیەکان چاوەدێری راین بکەن، ئەرتەشی پۆلەند بێتە ناو پرۆس و مسکۆییەکانیش لە پشتەوە بەدوایاندا بێن. بەڵام هەر بەوجۆرەی کە لافایت لە مەجلیسی نوێنەران رایگەیاند” ئەو هێزەی کە لە ریزی پێشەوە بوو، پەلاماری ئەرتەشێکی گەورەیدا” بەمجۆرە وۆرشۆ ئوروپای لە دووهەمین شەڕی دژە ژاکۆبنی رزگار کرد. ١٨ ساڵ دواتر هەڵچوونێکی شۆڕشگێڕانەی دیکە روویدا کە سەرجەمی کیشوەری ئوروپای هێنایە لەرزە. سەرەڕای کۆنتڕۆڵی تەواوی رووسیە بەسەر ئاڵمان لە سەردەمی شەڕی بەناو سەربەخۆیی، تەنانەت ئاڵمانیش کەوتە لەرزە. وە لە هەمووشی سەرسووڕهێنەرتر شاری ڤیەن بوو کە سەرکەوتووانە یەکەمین سەنگەربەندی ناو شەقامی پێکهێنا. رەنگە ئەمە یەکەمجار لە مێژوودا بێ، رووسیە ترس و دڵەڕاوکێی لێ نیشت. تێزار نیکۆلاس خێرا گاردەکەی خۆی سزادا و راگەیاندنێکی روو بە خەڵکەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا نووسیبووی ئەم تاعوونە ئاڵمانیە فەڕانسەش دەگرێتەوە بە جۆرێکە گەیشتووەتە سنوورەکانی ئەمپراتۆری و نیگای شێتانەی خۆی بڕیوەتە رووسیەی پیرۆز.
هاواری کرد کە لەمەدا هیچ بابەتێکی جێی سەرنجی تێدا نیە، ساڵەهایە کە ئاڵمان نوقمی تەم و مژێکی کوفراوی بووە، شێرپەنجەی فەلسەفەیەکی ناپیرۆز لە ناخی ئەم خەڵکەدا هاتووچۆ دەکات کە بە رواڵەت زۆر تەندروست دێتە بەرچاو. راگەیاندنەکەی بەم رستە ئاڵمانیە کۆتایی پێهێنا “خودا لەگەڵ ئێمەیە، ئەی کافرەکان باش گوێ بدەن و خۆتان رادەست بکەن چونکە خودا لەگەڵ ئێمەیە” کەمێ پاش ئەوە لە لایەن خزمەتگوزارێکی بە وەفای خۆی بە ناوی ” نێسل روود” پەیامێکی دیکەی بۆ ئاڵمانیەکان بەڕێکرد، بەڵام ئەمایان پڕ بوو لە خۆشەویستی بۆ ئەم خەڵکە بێ باوەڕە. ئەم گۆڕانە لە کوێوە روویدا؟
هۆکارەکەی ئەوەیە کە خەڵکی بێرلین نە تەنیا شۆڕشیان کرد، بەڵکوو گەشانەوەی پۆلەند و پۆلەندیەکانی پرۆسیان راگەیاند، ئەوانەی کە بە گوڕوتینی گشتی هەڵخڵەتابوون کە لە هەوڵی سەقامگیرکردنی ئۆردووگای سەربازی لە ” پووسان ” بوون، کەواتە گەورەیی تێزار سەرچاوە لەوە دەگرێت. جارێکی دیکە پۆلەند ئەم چەک هەڵگرە نەمرەی ئوروپا بوو کە جارێکی دیکە مەغوولەکانی تووشی شوک کرد، تەنیا پاش خەیانەتی ئاڵمان بە پۆلەند بە تایبەت لە مەجلیسی نەتەوەیی ئاڵمان لە فرانکفۆرت بوو کە رووسیە مەجالی خۆرێکخستنەوەی بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەسەڵات و لێدانی لە شۆڕشی ١٨٤٨ و دوایین سەنگەرەکانی پۆلەند بەدەستهێنا. تەنانەت لەوێش دوایین کەس کە خۆپیشاندان دژی رووسیەی رێبەری دەکرد ژێنڕاڵێکی پۆلەندی بوو بە ناووی ” بەم “