سۆسیالیسم لە سەرەتا هەتاکوو ئێستا…!

ژیلا ئەحمەدیسۆسیالیسم لە سەرەتا هەتاکوو ئێستا...!
ژیڵا ئەحمەدی

بەشی دووهەم

دوای شکەست هێنانی چارتیستەکان لە ساڵی ١٨٤٨، ئەفکاری سۆسیالیستی بەردەوام بوو، دوو بیروباوەڕی نوێی سۆسیالیستی دێتە ئارا یەکەم ئانارشیستەکان دووهەم مارکسیزم، بنەمای تێوری ئانارشیستەکان بۆ یەکەم جار لە لایەن پرۆدونی فەیلەسووف بەکارهێنڕا. پرۆدون کە خۆی یەکێک لە سوسیالیستە خەیاڵ ئامیزەکان بوو و باوەڕی هەبوو کە بە پووچەڵ کردنی خاوەنایەتی نادەوڵەتی و دەوڵەتی، ئینسان ئازاد دەکرێت و بە یەکسانی و عیداڵەت دەست پەیدا دەکات ، دوای ئانارشیست بەدەست باکۆنین پەرەی پێدرا. لەسەر بنەمای ئانارشیستەکان دەوڵەت  دەبێ لە ناو بچێت و کۆمەڵگا بەشێوازی خۆبەخشانە بێ دەسەوداوێنی زۆر و هێزی سەرکوتکەر ڕێکبخرێت، بە بڕاوی ئانارشیستەکان دەوڵت و ئۆرگانەکانی سەرچاوەی گەندەڵین ، هەڵبەت ئانارشیستەکان بێ سەرەوبەرە نین بەڵکۆ  تەنیا بە نیزامی باوەڕیان هەیە کە بە هۆی هاوکاری ئازادانە درووس بووە و کۆمەڵگای بێ دەوڵەتیان  قەبوولە، هەروەها ئانارشیستەکان دو دەستەن شۆڕشگێرانە و ڕێفۆرمخواز، ئانارشیستە شۆڕشگێرەکان، شۆڕش، تیرۆر و مانگرتنیان قەبووڵە و لەسەدەی نوزدە زۆربەی پادشاکان و سەرۆک کۆمارەکان بەدەستی ئانارشیستە شۆڕشگێڕەکان کوژران و تێرۆر بوون، هەر لە ساڵەکانی ١٨٤٨ بۆ ١٨٧٠ ئاناڕشیست ڕەواجی هەبوو، هاوکات مارکسیش لەم سەردەمە دەژی و بنەمای  سۆسیالیستی علمی دانڕا، سۆسیالیست عیلمی و زانستی کە چوارچێوەی نەزەری و سیاسیە کە بەدەستی کارڵ مارکس و فریدریش ئەنگڵس پەرەی سەند، بە باوەڕی مارکس و ئەنگلس سوسیالیسم نەتەنیا خەیاڵ و ئارزوو نیە بەڵکوو ئاکامی حەتمی لە مێژوو و یاسای ئابووریە کە بەشێوازی سروشتی وزانستی سەرمایەداری بەرەو سۆسیالیسم هان ئەدڕێت. پێشتر سۆسیالیسمە خەیاڵ ئامێزەکان زۆربەی باوەڕەکانیان لەو بازنە بوو بێ ئەوەی تێکەڵاوی کاری سیاسی بن بە شێوەی کۆمەڵایەتی کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵام لە سۆسیالیسم عیلمی بەهۆی  دژایەتی چینایەتی لەنێوان چینی کرێکار کە زۆرینەن و چینی سەرمایەدار کە کەمینەن پۆتانسییەلێک هەیە کەدەتوانێ سیستمی سەرمایەداری بڕۆخێنێت وکۆمەڵگاێک سۆسیالیستی دابمەرزێنێت و دواتر سۆسیالیزم بەرەو کۆمەڵگای بێ چیناتی یانێ کۆمۆنیزم هەنگاو بنێت کە لەو کۆمەڵگا هەمووان یەکسانن وبەشێوازی یەکسان لە ئیمکانات بەهرەمەند ئەبن.فەلسەفەی مارکس لەدوو شت پێکهاتووە١-دیاڵکتیک مێژوویی ٢—مادەگرایی وماتریالیسم 

لەدەورانێ کە مارکس ڕوێشت بۆ زانکۆی بۆن، ئەفکاری هێگڵ بۆ ماوەی ٣٠ساڵ لەو کۆمەڵگا حاکم بوو بۆیە مارکس لە نووسراوەکانی لە دیالکتیکی هیگل کەڵکی وەرگرتووە بەڵام بەشێوازێ تر و تەنانەت لە هێگڵ ڕەخنەی هەبووە ودیالکتیکی تارێخی و مێژووی داناوە هەڕوەها مارکس کاریگەر بووە لەسەر قسەکانی فوئرباخ بەڵام لەبەشێکی لە فوئر باخیش ڕەخنەی هەبووە و تەنانەت مارکس ئەو قسەی فوئر باخی قەبووڵ نیە کە دەڵێت خوا ئاخرین بۆتە و دەڵێ ئینسان هێزی خۆی بۆ دەرەوە ئینتقاڵ داوە و ئەنواعی بۆت درووس ئەکات بەڵکو ڕۆژی دێت کە مڕۆڤ لە هەر نەوع بەستراوەیی ڕزگاری  ئەبێ و ئەبزاری بەرهەمهێنان ئەکەوێتە دەستی خۆی ولەسەر سڕۆشت زاڵ ئەبێت وئیتر هیچ شێوازی پەرەستن ئایینی وسیاسی ئیحساس ناکات. مارکس پێش ئەوەی ئاڵمان بەجێ بهێلێت بەڕەو ڵایەنگەری ئانارشیستە چەپە هێگلیەکانی مەیلی هەبوو بەڵام دوای ڕۆیشتن بۆ فەرانسە و کاریگەری سۆسیالیستە فەرانسویەکان ئەفکاری گۆردڕا وهەڕوەها ئاشنابوونی مارکس لەگەڵ کەسێ بەناوی فردریش ئەنگلس زۆر کاریگەری بوو لەسەر ئەفکاری. خۆدی ئەنگلسیش پێشتر باوەڕی بە فەلسەفەی هێگڵ بوو بەڵام ئەنگڵس کاتێ لە ئینگلستان بوو کاریگەری چارتیستەکان لەسەری زۆربوو و کتێبێک لەم بوارە بەناوی چینی زەحمەتکێشی ئینگلستانی نووسی. بەبڕوای ئەنگڵس”شۆڕش لەئینگلستان سەنعەتی، لەفەرانسە سیاسی ولە ئەلمان فیکری بوو””.مارکس بەهۆی  ئەفکاری لە فەرانسە دەرکرا ولەساڵی ١٨٤٥لە بروکسڵ بەئەنگڵس پەیویست بوو .لەساڵی ١٨٤٧ کتێبێکی نووسی سەباڕەت بە ڕەخنە گرتن لەکتێبی پڕودۆن کە سەبارەت بە فەلسەفەی فەقر بوو و مارکس کتێبەکەی خۆی بەناوی فەقری فەلسەفە نووسی و ڕەخنەکەی سەباڕەت بە پلانی بانکی خەڵک بوو کە پڕۆدۆن مەترحی کردبوو بەبڕوای مارکس بانکی خەڵکی پرۆدۆن هەروەکوو سۆسیالیست خەیاڵ ئامێزەکانێ تر وەکوو فاڵانیستری فوریە و تەعاونییەکان (گەڵەکۆمەکەکان) ئۆوێنە ، بەبڕوای مارکس بۆ چارەسەری کێشەی چینی زەحمەتکێش ئەو پێشنیارە کافی نیە چۆنکە بانکی خەڵک ناتوانێ وردە وردە کۆمەڵگا بگۆڕێت بەڵکۆ ڕێگە چارە خەباتی شۆڕشگێرانەیە. مارکس وئەنگلس لەساڵی ١٨٤٧ بە گرووپێ پێویست بوون کە لەسەرەتا بەناوی کۆمەڵگای ڕاستییەکان بوو بەڵام دواتر ناوی گۆڕا و بە کۆمەڵگای کۆمۆنیستی ومارکس لەم ئەنجۆمەن خوازیاری ئەوە بوو بەجێگەی دڕۆشمی هەموو ئینسانەکان بڕای یەکترن دڕۆشمی زەحمەتکێشانی هەموو وڵاتەکان لەگەڵ یەک یەکگرتوو بن ، لەم ئەنجۆمەنە مارکس وئەنگڵس بەێاننامەێک یان پێشکەش کرد کە سەر وتارەکەی ئەوە بوو “مێژووی هەمووی کۆمەڵگاێک مێژووی شۆڕشی چینایەتیە”و هەروەها لەبەشێ لەم بەیاننامە هاتووە کە زەحمەتکێشان هیچ شتێکیان نییە بۆ لەدەست دان جگە لە زەنجیرەکانیان و ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێ چینی زەحمەتکێش لەکاتی شیاو دەست بە کاربێ و دەسەڵات بگرێتەوە دەست. یانێ بە بڕوای مارکس دەبێ بەشێوازی ئینقڵاب و شۆڕش بچێتەوە پێش. مارکس لەسالی ١٨٥٠ دەستی کرد بە نووسینی کتێبی سرمایە و ئەوەلین بەرگی سەرمایە لەساڵی ١٨٦٧چاپ کرا و بەرگەکانی تری لەساڵانی ١٨٨٥ تا١٨٩٤بەهاوکاری ئەنگڵس چاپ کرا. لەساڵی ١٨٦٢ ئەنترناسیوناڵی ئەوەڵ پێکهات، کە مارکس لە کۆمیتەێک ٥٥ کەسی هەڵبژێردرا و فاکترەکانی ئەنترناسیۆناڵی ئەوەڵ پێکهاتبوو لە ١- یەکیەتی کرێکارانی ئینگلیس ٢-نیشتمان پەروەرکانی مەجاڕستانی، لەهستانی وئیتالیایی ٣-لایەنگەرانی پڕۆدۆن، ڕێبەرانێ کرێکاران کە بەسیاسەت بەدبین بوون و دەیان ویست لەڕێگەی (تعاونی) گەڵەکۆمەک، سەندیکا ویارمەتی دوولایەنە دەیانویست کێشەکان چارەسەربکەن. ٤-ئیدەئالیزمەکانی ئاڵمانی کۆمۆنیزم وەکوو مارکس ، ئەنگلس و…

لە ئەساسنامەی ئەنترناسیونال ئەوەڵ مارکس ئامانجی ئەوە بوو کە لەچینی کرێکار حیزبێک گەورە درووس بکات بەڵام لایەنگەرانی پڕۆدۆن  کە موخالف کارسیاسی بوون هەوڵیان ئەدا لەگەڵ نەزەراتی مارکس موخالفەت بکەن هەروەها نیشتمان پەروەرەکان. تا ئەوەی کە لەساڵی ١٨٦٩ باکۆنین بەئاشکرا دژایەتی مارکسی کرد و بەهۆی ئیختڵاف و دووبەرەکی لەنێو ئەنترناسیوناڵی ئەوڵ بووە هۆکاری هەڵوەشانەوەی . باکۆنین کە خۆی کەسێکی ئانارشیست بوو و لەگەڵ بوونی دەوڵەت مۆخالف بوو و هەروەها مارکس بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان زۆرتر بۆ دەوڵەتی دموکراتیک و کاری ئینقڵابێ وشۆڕش تەکیدی بوو بەڵام باکۆنین لەگەڵ دەوڵەت گرایی کاتی مارکس مۆخالف بوو وهەروها باکۆنین موخالفی خڕبوونەوە و سەنترالیزم بوو بەڵام مارکس و لایەنگەرەکانی موافق خڕبوونەوە و سەنترالیزم بوون بەهۆی ئەم ناکۆکیانە لەنێوان مارکس وباکۆنین ئەنترناسیوناڵ ئەوەڵ هەڵوەشایەوە، وهەر ئەو کاتە لەساڵی ١٨٧٠شەری ئەڵمان وفەرانسە دەستی پێی کرد، لەنێوان شەڕی ئەڵمان و فەرانسە کۆمۆنی پاریس رووی دا ولە ٢٨مارس تاکوو ٢٨ مەی ئیدامەی هەبوو کە لە ئاخری سەرکۆت کرا، سی هەزار کەس کۆژران سی وپێنج هەزارکەس دەستبەسەر کران و سیانزەهەزار کەس مەحکووم و هەفت هەزارکەس   بە نەفی و تەبعید سزادران. بەڕاستی کۆمۆنی پاریس یەکەمین حکومەتی کرێکاران بوو لە جیهاندا و خوڵقێنەری حکومەتێک بوو بەڵام بەتووندترین شێواز سەرکوت کرا. دوای کۆمۆنی پاریس شەپۆلی دژ بەشۆڕش و دژ بە سۆسیالیسم پەرەی سەند، و لە نێوان ساڵەکانی ١٨٧٠تا١٨٨٠ سۆسیالیسمی کەلایەنی ئانارشیستی بوو شکڵی گرت، لەساڵی ١٨٧٥ دوو حیزبی سوسیالیست کە هەر کامیان کۆمیسیۆنی ٩کەسی یان بوو لەگەڵ یەک یەکگرتوویییان گرت بەناوی یەکگرتوویی سوسیالیستی کرێکاران و لە کۆنگرەی بەناوی گۆتا ئەساسنامەێکیان داڕشت، بەڵام مارکس بەپێی بەڵگە لەم یەکگرتووییە ناڕازی بوو و بیرۆکەی گەڵەکۆمەک (تعاونی)بەجێ بەجێ نەکردن دەزانی وحەتا لەگەڵ یاسای هەقدەست موافق نەبوو و بە نەزەری دواکەوتووانە بوو  و کتێبێ  بەناوی نقد برنامەی گۆتای نووسی وبەتووندی ڕەخنەی لەم  کۆبوونەوە و کۆنگرە گرت، لەنێوان ساڵەکانی ١٨٧٠تا١٨٩٠بیسمارک (صدراعظم آلمان) دەسەڵاتی گرتوو بەدەستی و هەوڵی دا بە هەر شێوازێ بێ ئەحزاب سۆسیالیستی بوەستێنێ و ئەم یاسا ئیعتباری ٤ ساڵەی هەبوو، بەڵام ئەم یاسا نەیتوانی سۆسیالیزم ڕابگرێت بەڵام لەو کاتەدا زۆربەی سەندیکاکان هەڵوەشانەوە، سازمان زەحمەتکێشانی ئاڵمان داخرا و تەواوی بڵاوکراوەکان و ڕۆژنامەکانی سۆسیالیست ڕاوەستان و زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس کەسایەتی سیاسی دەستبەسەر و لە وڵاتەکەیان دوور خراون، هەرچەند بیسمارک بڕی کاری ئەنجام بدات کە خەڵک ناڕازی نەبن لەم شێوازە هەڵسوکەوتانە لەساڵی ١٨٨٣چەندین  جۆر بیمە وەکوو بیمە بێکاری، بیمه ڕووداوەکان ، بیمەی پیری و لە کار کەوت ، بەڵام کرێکاران لەو سەردەمە ئەم شتانەیان ناویست بەڵکوو خوازیارێ  پشتیوانی کڕێکاران لە کارخانە و کارگە و مەعملەکان بوون دوای لاچوونی بیسمارک و هەروەها دوای دامڕکاندنی  لایەنگەرانی ئەنارشیسمی باکۆنین سۆسیالیزمی نوێ بە لایەنگەرانی مارکسیزم پێکهات و ئەحزابی میللیی لە ساڵ ١٨٨٩ دووهەمین ئەنترناسیونالیان پێک هێنا  لە دووهەمین ئەنترناسیونال لە سالی ١٨٨٩ ئەحزاب بەشێوەی فدراسیون بە دەوریەک کۆبوونەوە و لە ساڵی ١٨٩٢ سەرلەنوێ یاسای سەندیکا دەستی بەکارکرد و لە ساڵی ١٨٩٠ حیزبی سوسیاڵ دموکرات بۆخۆی یاسای داڕشت. دوای لاچوونی بیسمارک بزووتنەوەی سۆسیاڵ دیموکرات توانی ئازادانە چالاکی بکات و توانی کورسی زۆر لە مجلس بەدەست بێنێت.

سەرچاوەکان:کتێبی سوسیالیزم ئۆرۆپایی نووسەر ئێڵی هالۆی

٢-نەزریەکانی کۆمەڵناسی لە دەورانی هاوچەرخ نووسەر جۆرج ریترز

٣-سوسیالیست تخیلی وعلمی نووسەر انگلس

٤-ویکی پیدیا