دەرگا، هەر لەسەر هەمان گرێژەنەی پێشوو دەسوڕێ
عــــەزیز ئاجیکەند
سەرەنجام شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار‌و شوراکانی شار‌و دێ کە بە هەراو هوریایەکی زۆرەوە بەڕێوەچوو ، کۆتایی پێ هات و “ ئیبراهیم رەئیسی “ بەشێوەیەکی ئینتسابی لە ناو دڵی سەندوقەکانی دەنگدان دا، هاتە دەرەوە . دیاریکردنی “ ئیبراهیم رەئیسی “جەڵادە بەناوبانگەکەی رەژیمەکەی تاران وەک سەرۆک کۆمار ، نیشانی‌دا کە دوای ئەم شانۆی هەڵبژرادنەش، دەرگاکە هەر لەسەر هەمان گرێژەنەی پێش‌و دەسووڕێ و خەڵک نابێ چاوەڕوانی شتێکی جیاوازیان لە سیستەمی هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسڵامیی بێ کە لە ماوەی ٤٢ ساڵی ڕابردوو لێیان بینیوە.
هەڵبژاردنی ئەم جارە کۆمەڵێک تایبەمەندی بوو کە ناکری هەروا با سانایی بە ڵایی دا تێپەر بی. شک لەوە دانییە کە لە نیزامی کۆماری ئیسلامی‌دا، هیچ خەبەرێک لە ئازادی عەقیدە و قسە کردن و مەتبوعات نییە، لە کۆماری ئیسڵامیی دا ئازادی دروست کردنی تەشەکول و فەعالیەتی ئەحزابی سیاسی بوونی نییە، هەموو جۆرە دەنگێکی ماف خوازانە بە زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدام وڵام ئەدرێتەوە، لەم بارودۆخەدا میکانیزمی “هەڵبژاردن”، هیچ پێوەندیەکی بە دخاڵەتی ئازادانەی خەڵکەوە نییە لە دیاری کردنی چارەنووسی کۆمەڵگادا. کەواتە لێرەدا مکانیزمی “هەڵبژاردن” تەنیا وەک پروپاگەندەیەک بەکار دێت و خزمەت بەڵایەنێکی دیاری کراو لەکۆمەڵگادا دەکات کە ئەویش بێ گومان دامودەزگای کۆماری ئیسڵامیی و بەرژەوەندییەکانێتی.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا ، ئەوەی کە روون و ئاشکرا بوو ئەوە بوو کە كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له بێ ڕه‌ونه‌قترین شانۆكانی هه‌ڵبژاردنی گشت ته‌مه‌نی ٤٢ ساڵه‌ی خۆی ته‌جروبه كرد. ئەگەر چی هەر لەسەرەتای دەسپێکردنی پەردەی یەکەمی بازارگەرمی بۆ شانۆگەری هەڵبژاردنی ئەمجارە نیشانەکانی بێ رەونەق بوونی بەدی دەکراو تەنانەت کاربەدەستانی کۆماری ئیسڵامیش لێی بێ ئاگا نەبوون و بەترس و دڵە ڕاوکێ وە دەیانروانییە دۆخەکە و سەرەڕای هەوڵ و تەقاڵایان بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ پای سەندوقەکانی دەنگدان، کەچی نەیان توانی لەشانۆگەرێیەکەیاندا رووسوور بێنە دەروە هەر لەوێنەی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا جارێکی دیکە بە سەرشۆڕی ئاکامی هەڵبژاردنەکانیان ڕاگەیاندوو بە درۆ دەڵسە جاریکی دیکە مەشروعییەتی درۆینەیان بە دەسەڵاتەکەیان بەخشی.
تەنانەت رادەی بەشداری کردنی خەڵک لە زمانی دەسەڵاتدارانەوە، بەرادەیەکی بەرچاو لەداکشان دابووە. کەواتە مانای ئەم قسەیە ئەوەیە کە کۆمەڵانی خەڵک چیتر ئەم رژیمەیان ناوێ و خەڵک نای هەوێ سەری ئاشتی لە گەڵ رژیمێک دابەستێ کە بێجگە لە ماڵوێرانی هیچی بۆێان بە دیاری نەهێناوە.
لە دنیای ئەمرۆدا هەر رژیمێکی دیکتاتۆڕی ناچارە کە بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی وا پێشانبدات کە خاوەنی پشتیوانەی دەنگی خەڵک و پشتگیری زۆرینەیە. ئەمە سەبارەت بە دیکتاتۆڕی مەزهەبی ئیسلامیش ڕاستە. ئەمرۆ دوای تێپەڕبوونی٤٢ ساڵ حاکمیەت و بەرەو روو بوونەوە لەگەڵ گەلێک گیروگرفتی سیاسی و ئابووری، ئەم ڕژیمە لە هەر کاتێک زیاتر پێویستی بە دەنگی خەڵکە كه لە ڕێگای بەرپا کردنی وەها شانۆیەکەوە ده‌سته‌به‌ری كات. بێ گومان بەشداری بەرینی خەڵک لەبەناو ” هەڵبژاردندا” ئەم پشتیوانیە دابین دەکات و ڕژیم دەبوژێنێتەوە. بەڵام پرسیار ئەوەیە کە ئایا ئەمجارە رژیم کۆماری ئیسڵامیی بوژایەوە؟
بۆ تاووتۆی کردنی ڵایەنە گرینگەکانی هەڵبژاردنی ئەم جارە و دیاری کردنی جەڵادێکی لە چەشنی “ ئیبراهیم رەئیسی “ بۆ سەرۆک کۆماری ، پیویستە برێک بچینەوە بۆ دواوە. تا باشتر لە مەبەستی رژیم بۆ دیاری کردنی قەسابێک بۆ ئەو پۆستە تیبگەین و ئاستی بوژانەوەکە ببینین .
٣٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاوی دا، ڕژیمی ئیسلامی پاش قه‌بووڵ كردنی بڕیارنامه‌ی ٥٩٨ی شۆرای ئه‌منییه‌ت و ئاگربه‌ست له شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان ئێران و عێراق و نۆشینی جامی ژه‌هر، ده‌ستی دایه جهنایهتێكی خۆفناك كه هێشتاکەش ئاسه‌وار و به‌ڵگه و نه‌وتراوه‌كانی، ته‌وه‌ری كاری لێكۆڵه‌رانه بۆ پێكهێنانی بیرێكی مێژوویی. پێكهێنانی بیرێكی مێژوویی بۆ ئه‌وه‌یكه ئه‌م جه‌نایاته له‌بیر نه‌چنه‌وه و بابه‌تی دادخوازی مه‌یسه‌ر بێت. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، خومه‌ینی و ڕاوێژكارانی سه‌ره‌كیی واته ڕه‌فسه‌نجانی، خامنه‌یی و حه‌سه‌ن ڕووحانی، كه پاش شكستی سه‌رشۆڕانه‌ی ڕژیم له شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه له‌گه‌ڵ عێراق، نیگه‌رانی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و خه‌ڵكی ئێران بوون، به ئامانجی چاوترسێن كردنی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو له شه‌ڕ و فهلاكهتی ئابووری، بۆ كوشتنی به‌ندكراوان به‌رنامه‌یان داڕشت. پڕۆژه‌ی قه‌تڵوعام و كوشتنی به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی ئێران پاش نۆشینی جامی ژه‌هر و به فه‌رمانی خومه‌ینی ده‌ستپێكرد. په‌یوه‌ندیی زیندانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه به‌یه‌كجاری پچڕا و له ماوه‌ی دوو مانگدا جه‌نایه‌تێك ئه‌نجام درا كه بزووتنه‌وه‌ی دادخوازی تا به‌ئه‌مڕۆ، داغی نه‌نگی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی له ناوچاوانی كۆماری ئیسلامیی داوه.
به فه‌رمانی خومه‌ینی، هه‌یئه‌تێكی تایبه‌ت، كه دواتر به هه‌یئه‌تی مه‌رگ ناوبانگی ده‌ركرد، بوون به به‌رپرسی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی كوشتنی به‌ندكراوانی سیاسی. له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌زگای كوشتاری ڕژیمی ئیسلامیی، هه‌زاران به‌ندكراوی به ئاراسته‌ی جۆراوجۆری سیاسییه‌وه، كوشت. “مۆنته‌زێری“، له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه به‌ده‌ستی گه‌یشتبوون، ژماره‌ی به‌ندكراوانی قوربانیی ٢ هه‌زار و ٨٠٠ تا ٣ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س به‌رئاورد كردووه و به پێی هێندێك له ڕاپۆرته‌كانیش ٥ تا ٦ هه‌زار مرۆڤی خه‌باتكار له‌م جه‌نایه‌ته خۆفناكهدا گیانیان به‌خاتری خۆڕاگری و بیروباوه‌ڕیان له ده‌ست دا. پاش ئه‌نجام دانی ئه‌م جه‌نایه‌ته، ڕژیم جه‌سته‌ی بێ گیانی هه‌زاران كه‌س له‌م قوربانیانه‌ی له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی خاوه‌راندا ناشت.
کومیسیۆنی مەرگ، پێکهاتوو لە حسێنعەلی نەییری “حاکمی شەرع”، موڕتەزا ئیشڕاقی “دادستان”، ئیبڕاهیم ڕەئیسی “جێگەری دادستان” و موستەفا پورمحەممەدی “نوێنەری وەزاڕەتی ئیتلاعات”، دوای ئەوەی کە ڕاپۆرتی مەئموریەتە جەنایەتکارانەکەی مانگی گەلاوێژیان لە زیندانەکان پێشکەشی خومەینی کرد، فەتوای کوشتاری کومونیستەکانیشیان لێوەرگرت و لە یەکەم رۆژەکانی مانگی خه‌رماناندا کەوتنەگیانی ئەو ئینسانە ئازادانەی کە دڵیان کەیلی ئەوین و ئارمانی بەرزی ڕزگاری ئینسانی چەوساوە و ستەم لێکراو بوو. داری ئێعدام دامەزران و زیندانیە ئارمان خوازەکان بە وتنی ” نا” بۆ جەللادان بە داری ئێعدامدا هەڵواسران و مۆری شەرمەزاریەکی مێژووییان بە نێوچاوانی قاتڵان و بکوژانیانەوە نا. هەزاران زیندانی تێکۆشەر و خۆڕاگر داری ئێعدام‌یان ماچ کرد، بەڵام لە بەرانبەر جەنایەتکاراندا سەریان دانەخست.
هەواڵی ئەم جەنایەتە لە ڕادیۆ و تەلەویزیۆن و رۆژنامەکانەوە بڵاو نەکرایەوە. خومەینی و شاگردەکانی پێیان وابوو کە قوفڵی هەتاهەتایی ئیستبدادیان لە زاری کۆمەڵگا داوە. پەیکەری قوربانیەکانیان بە دزیەوە لە خاوەرانی تاران، دارۆلڕەحمەی شیراز، باغی ڕەزوانی ئیسفەهان، حەوشەی دادگای شۆڕشی سنە و دەیان شوێنی دیکەدا شاردەوە. گۆڕستانی ئەم ئازیزانەیان ناونا لەعنەت ئاوا تا بە خەیاڵی خاوەیان خەڵک خۆیان لەوان بە دوور بگرن. ئەو گۆڕستانانەی کە بە خێرایی بوونە ئارامگای ئازیزانی لەبیر نەکراو و بە دڵنیاییەوە لە داهاتویەکی نە زۆر دووردا دەبنە ژوانگەی ئەویندارانی ڕێگای ڕزگاری بەشەریەت. ئەمرۆ قەسابی سەرۆک کۆمار‌و شاگردە دەست بە تەنافەکەی خۆمەینی “ ئیبراهیم رەئیسی “ بە شانازییەوە باسی ئەو جینایەتانە دەکات و زۆر بێشەرمانە دەش خوازێ کە خەڵکی ئێران سوپاسیشی بکەن .
موهەندیسی کردنی هەڵبژاردن و دەرهینانی ناوی“ ئیبراهیم رەئیسی “ لە سەندوقەکانی دەنگدان خزمەت بە دوو ئامانجی گرنگ لە بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسڵامیی دەکات .
یەکەم یەکدەست کردنی نیزام و ترس و تۆقاندنی خەڵک لەهەر جووڵەیەک کە بەرژەوەندییەکانی نیزامی وڵایەتی فەقی بخاتە ژێر مەترسییەوە.
دووه‌م دوورخستنەوەی بەرەی ئیسڵاح خوازانی رژیم لە بازەنەی دەسەڵات و قورخ کردنی بازنەی دەسەڵات لە دەس هاوبیرانی خۆیان و سپای پاسداران . رەوتی ڕووداوەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە دیاری کردنی “ ئیبراهیم رەئیسی “ ش ناتوانێ فریای کۆماری ئیسڵامیی کەوێ. کۆماری ئیسلامیی هەروا لەسەر بۆڕکانێک لە ناڕەزایەتی زۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتە رۆنیشتوە و ئاڵوگۆڕی بنچینەیی و مێژوو سازی سەرچاوە گرتوو لە تووڕهییهك كه بووبێت بە وشیاری و ڕێکخستن، لە ڕێ دایە.
کوردستان و هەڵبژاردن
ئەوەی زۆر گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا کە دەبێ تیشکی بخرێتە سەر ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان بە درێژایی ٤٢ ساڵی ڕابردوو قەت ددانی بە مەشروعیەتی کۆماری ئیسڵامیی نەناوە ، بە مانەوەی خۆیان لە ماڵەوە کارێکیان کردوە کە هەمیشە شۆێنەکانی دەنگدان چۆڵ بمێنەوە .
کوردستان هەر ڵە یەکەمین رۆژەکانی بەدەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسڵامیی بوو بەمیدانی خەباتی مڵمڵانێی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز‌و بەم شێوەیە بەردەوام خەڵکی کوردستان لە بەرەی شەر لە گەڵ رژیم دا بوون . ستراتژی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەستاندنەوەی دەستکەوتەکانی راپەڕینی ٥٧ لە کوردستان و هەروەها دوای هەڵوێستی شۆرشگێرانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڵە ڕاپرسی ١٢ی خاکەڵێوەی ساڵی ١٣٥٨ ،ئەوە بوو کە دەسبداتە هێرشێکی هەمەڵایەنەی نیزامی بە دژی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان . لەو سەردەمیشدا ئامانجی رژیم تەنیا زاڵ بوونی نیزامی بەسەر جوغڕافیای کوردستانیش نەبوو ، بەڵکو زاڵ بوونیش بوو بەسەر ئیرادەی شۆڕشگێڕانەیاندا لە رێگای پەرەدان بە دیکتاتۆری و لە ژێر چەپۆکە ڕاگرتنی خەڵک. هەر لە دوازدەی خاکەڵێوەی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا ، رژیم بوو بە دوژمنی سۆیندخواردوی خەڵکی کوردستان . رژیم هیچکات نەیتوانی خەڵکی خۆراگری کوردستان بە چۆک دابێنێ. خەڵکی کوردستان هەر لە سەرەتای دەسپێکی هێرشی رژیم بۆ سەرکوردستان لە ٢٨ی گەڵاوێژی ساڵی ١٣٥٨ ، لە دژی ئەم رژیمە و بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و نیشتمانیان ، دەستیان کرد بە موقاومەتێکی شۆرشگێرانە و بە ژن و پیاوەوە هەر لە شەری ٢٤ رۆژەی شاری سنە لە بەهاری خوێناویی ساڵی ١٣٥٩دا ، سەنگەریان لە دژی سەرەرۆیەکانی ئەم رژیمە لە کوردستان گرت و تا بەئەمرۆش ئەم خەباتە هەروا بە گەرموو گوری لە ڵایەن ژنان و پیاوانی ئازادیخوازەوە بەرەو پێش دەچێ. خەڵکی کوردستان بە روونی هەستیان بەوە کردوە کە لە بەرانبەر ئەم رژیمەدا هیچ رێگایەک بێجگە لە پشت بەستن بە هێزی خەباتی خۆیان بۆ دابین کردنی ماف و ئازادیە پێشێل کراوەکانیان لەبەر دەمدا نییە.
ئەمرۆ خەڵکی کوردستان داواکاری ڕووخاندنی ئەم رژیمەن و لە خەباتی رۆژانەی خۆیاندا لە هەولی خولقاندنی زەمینەکانی شۆڕشێکن کە کۆتایی بە عومری پر ڵە جینایەتی دەوڵەتێک بێنن کە ٤٢ ساڵە ژیانی ڵێکردون بە دۆزەخ.
ئەمجارەش و تەنانەت چەن مانگ پێش دەسپێکردنی خوڵی سێزدەهەمی هەڵبژاردن لە ئێران ، سه‌رانی ڕژیم لە کوردستانیش هه‌موو فڕ و فێڵێكیان بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كان به‌كار هێنا و خامنه‌ییش به بۆنه‌ی جۆراوجۆره‌وه، به‌شداری كردنی خه‌ڵكی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی باس كرد، به‌ڵام دوبارە بونەوەی “نا“ی به‌ته‌وژمی خەڵکی کوردستان به‌و گاڵته‌جاڕیه، وڵامێكی ددان شكێنی به خامنه‌یی و سه‌رجه‌م سه‌رانی كۆماری ئیسلامی دایه‌وه. سه‌رانی ڕژیم له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كه‌مپه‌ینی ئه‌و نومایشهیان كردبه مه‌یدانێك بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی کوردستان. بەڵام خه‌ڵكی وه‌گیان هاتووی کوردستان بۆ جارێكی دیكه نیشانیان دا كه نه‌ته‌نیا هیوایه‌كیان به باشتر بوونی ژیانیان له ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی زاڵدا نییه، به‌ڵكوو بۆ گه‌یشتن به داخوازیه‌كانیان عه‌زمی خۆیان بۆ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر له‌شی كۆماری ئیسلامی دا دەبێ نیشان بدەن.
دەنگی “نا“ی ئەمجارەش دەنگی ژنان و پیاوان و کۆڵبەران و هەموو لاوانی خوازیاری ژیان و داهاتوویه‌كی گه‌شە. ئه‌وان له سندووقه‌كانی ده‌نگدان له پێكهاته‌ی سیاسی زاڵدا تێپه‌ڕیون و ده‌مێكه هیچ متمانه‌یه‌كیان به‌و نومایشانهی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه و به جێگه‌ی ئه‌وه، خواسته‌كانی خۆیان له ڕێگه‌ی خه‌بات له شوێنی كار و ژیانیان په‌یگیری ده‌كه‌ن. به‌شێك لەو دەنگانە هه‌ر دەنگی ئەو ئینسانه زه‌حمه‌تكێش و په‌راوێزخراوانه‌ن كه گۆشه‌یه‌ك له تووڕه‌یی و ڕقی پنگ خواردووی خۆیان له ماوەی ئەو ٤٢ ساڵەدا بە شێوازی جۆراوجۆر نیشان داوە.
ئه‌گه‌ر ٢٨ی جۆزەردان بۆ جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتووی کوردستان ده‌رفه‌تێك بوو تا نومایشی ڕه‌وابوونی حكوومه‌تی ئیسلامی لێبڕاوانه شكست بده‌ن، به‌ڵام بۆ كادری ڕێبه‌ری سپای پاسداران و ئاڵقه‌ی به‌یتی ڕێبه‌ری كه له ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان ئاگادار و نیگه‌ران بوون، ده‌رفه‌تێك بوو تا له‌و هه‌له بۆ ئاڕایش و پته‌و كردنی ڕیزه‌كانی خۆیان به‌ته‌واو مانا كه‌ڵك وه‌رگرن. كادری ڕێبه‌ری سپای پاسداران له‌و ده‌وره‌یه‌دا پێویستی به دەسەڵات و کابینەیەکی یه‌كده‌ست و گوێ به فه‌رمان هه‌یه.
ئێستا لە ئێران و بە دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسڵامی مانگرتنێکی بە هێزی کرێکاری زۆربەی ناوەندەکانی بەرهەم هێنانی لە ئێران ، خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە کە پێویستە به‌ره‌ی خه‌بات و شۆڕش لە کوردستانیش بۆ پشتیوانی کردن لەو هەڵمەتە تەواو تواناکانی خۆی بخاتە گەر تا بەتەواوەتی لەم بەشە لە خاکی کوردستان ده‌زگای ئیداری و ئابووری و سیاسیی زاڵ زه‌وی گیر بكات. گەشانەوەی سەرلە نۆیی خەباتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له‌و ده‌وره‌یه‌دا ده‌توانێ یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی هێزی چه‌كدار و ته‌نانه‌ت سپای پاسداران تێكبشكێنێت و بۆشاییان بخاته نێو و هێزی سه‌ركوتیان و زه‌وی گیریان بكات.