خەڵاتی بلە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی دەدرێ بە خاتوو زارا محەممەدی….

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٤هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی هەر چوار پارچەی کوردستان، خەڵاتی زێڕینی بلە پێشکەشی هەشت کەسایەتی کرا.

خاتوو زارا محەممەدی چالاکی بواری زمانی کوردی یەکێک لەو کەسانەیە کە ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بووە خاوەنی ئەم خەڵاتە.

خەڵاتی بلە لە ساڵی ٢٠٠١ـەوە ساڵانە پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەکرێت کە لە بوارەکانی دایكی نموونە، نووسەری نموونە، پاراستنی زمان، دادوەری نموونە، توێژەری نموونە، چالاكوانی نموونە، نووسەر و ئەكادیمیستی نموونە، دۆستی نموونەی كورد، ڕۆژنامەنووس و نووسەری نموونەی دۆستی كورد خەڵات دەکرێن.