خەباتی ئەمڕۆی ئێران
محەمەد حەکیمی
خەبات و بەربەرکانێ لەم ژینگە و ژیانەی ئەمڕۆی ئێران بۆ دانیشتوانی درێژەی هەیە و ئەگەر رژیمی ئیسلامی ئێران بەمشێوەی ئەمڕۆ سیاسەت بکات و سیستمی ئابوورییەکەی بەو شێوە بچێتە پێشەوە ئەوا بە گشتی تەنها خەڵک تێدا دەچن و خەڵک هەژار هەژار تر دەبن و کۆمەڵێکی کەم لە مافیای سپای رژیمی ئیسلامی و دەست و پێوەندەکانی خامنەیی دەولەمەن و دەولەمەندتر دەبن. جگە لەوەی تەنها ئەم باس و چالاکیانەی کە رژیم چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە دەیکات و سیاسەتی کردوە بوەتە هۆیی تێکدانی ژیان و ئالوزی ئەم ناوچە، ئەم کردەوانە مانایەکی ناوخاڵی و بێ رەنگی داوە بە هەموو تان و پۆکانی ژیانی خەڵکی ئێران کە لە کردەوەدا هیچ شتێکی لە واقع ناچێت و خەڵک تووشی داڕمانی ویژدان و شعور و خاڵی بوون لە هەرچی مرۆڤایەتییە … هتد
دەبێ بزانین ئەمڕۆ لە ئێران چی دەگوزەرێت، تا بتوانین خوێندنەوەیەکی واقع و دروستمان هەبێت بۆ ئەوەی لەو وڵاتە چی روو دەدات، ئەم هەموو باس و دیالوگ و دیالوگە سیاسیانە ببینین دەبێت بە وردی دەر و ئازارەکانی خەڵک هەست پێبکەین و بیناناسین. دەبێ بزانین لە ئێرانی ئاخوندی شەڕ لەسەر چییە و بە جێگەی ئەوەی دەور هەڵگرین بۆ خەبات، خەبات بکەین بە ئەمری واقع و راستیەکان. تان و پۆکانی کێشەکان بناسین و ئەمڕۆ خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران نە تناه لە باری ئابووریەوە، بەڵکوو بنچینە و ژێرخانی بنەماڵەش بە گشتی خەریکە هەڵدەوەشێتەوە و لە ناو دەچێت.
رژیم لە دەرەوەی خۆیی تووشی دەیان گێچەل و کردەوەی بە بون بەست گەیشتوو بوە و گەیشتوە، بۆ نموونە لە ئێراق، لە بەحرەین، لە لوبنان و … هتد و هەروەها دانوستانی وڵاتە عەرەبیەکان لەگەڵ ئیسراییل نیشانی دەدات کە یەکێتیەک لە رۆژهەڵاتی ناوین بە دژی ئێران خەریکە روو دەدات کە بە زوویی دووکەلەکەی تەنها و تەنها دەچێتە چاوی خەڵکی ئێرانەوە و ئەو دۆخە نالەبارەی لە ناوخۆیی هەیە و ئابووری دارماوی ئەو وڵاتە و دابەزینی ئاستی پولەکەی لە بەرامبەر دۆلاردا چەند قات ژیانی خەڵکی کاوڵتر کردوە و خەڵکی وەزالە هاتوو هیچ رێگە چارەێکیان بۆ نەماوەتەوە و لە ژێر پێستی شار کۆمەڵێک رووداوی زۆر ناخۆش روو دەدەن کە زۆر دەردئاوەر و داهاتوو رەشتر رەشتر لەوە ستەی کە ئێمە کە بیری لێدەکەینەوە بۆ خەڵکی رەش و رووتی ئێران خەریکە روو دەدات و داویەتی.
ئەمڕۆکە لە ئێران کرامەت و ویژدانی ئینسانی مانای خۆیی لە دەست داوە و ئەو کەلکەلە سیاسی و باسە بێ ئاکام و دووپاتانە سەبارەت بە چونیەتی هاتنە سەر کاری ئەم رژیمە و مانەوە و رووخانی لەلایەن ئۆپوزسیونەوە بۆەتە کارەساتێک کە نە تەنها نەیتوانیوە خۆیان لەو دۆخە رزگار بکەن، بەڵکوو پاسێڤ بوون و ناکارائیان بۆەتە ئەمرح واقع و ئوپوزسیونی ئێران بە “موجاهدین و کوری شاشەوە” نیشانیان داوە کە ناتوانن رێبەری راستەقینەی خەڵک بن و ئەمڕۆ خەڵکی ئێران ئوپوزسیونێکی دەوێت بتوانێ رێبەری و پشتیوانینان بکات و هەروەها ترسی جێگرەوەی ئەو رژیمە کێ دەبێت و ئێران چی لێ دێت دوایی نەمانی رژیم یەکێکە لەو مۆتەکانەی جەماوەری ئێران شایانی باسیشە دەبێت ئاماژە بەوەش بەکەم کە دوای 42 ساڵ واتە لە ساڵی 1357ی هەتاویەوە تا ئێستە ئەم دەسەڵاتە توایویەتی و دەستی گرتوە بە سەر تان و پۆی هەموو شت، تەنانەت ژیانی رۆژانەی خەڵکیش و لە رانندەی تاکسیەوە بگرە تا ئاستی زانکۆ و کرێکار و مووچە خۆر و هەموو بەشەکانی دیکەی ئێران ئەم دۆخە درێژەی هەیە.
لەلایکی دیکەوە ئوپوزسیونێک کە ئەمڕۆ لە ئێران بوونی هەیە و خۆیی بە چالاک دەزانێت و بوونی هەیە، ئەگەر بتوانین وەک ئوپوزسیون ناو ببەین” هیچ شتێکمان دەست ناکەوێت و ئەو خەڵکە و ئەو ئوپوزسیونە ئەگەر بەم شێوە بچێتە پێشەوە و ئاوا برواتە بەرەوە ئەوا بە دڵنیائیەوە بۆ 42 ساڵی دیکەش ئێمە هەر لە شوێنی خۆمان دەبین و تەنها و تەنها بەرەو دواوە دەچینەوە، جا چ لە ئاستی دەرەوە و چ لە ئاستی ناوخۆدا ئەم بەرەو دوا چونە بەردەوام دەبێت و ئێمە تا ئێستا هەنگاوێکمان بەرەو پێش نەناوە و هەر بەرەودا هاتوین. ئەوەی ئێستا لە ناوچەکە و ئێران روو دەدات دڵخۆشکەرە، بەڵام بێ رێبەری ئوپوزسیون و ناکارابوونی و تەنانەت دەتوانم بڵێم نەبوونی ئوپوزیونێکی کارا و پوزەتیڤ ئەم دۆخەی رژیمی ئێران رادەگرێت و لە بەرامبەریشدا ژێرخانی ئابووری ئێران زیاتر دادەرمێت و خەڵکی وەزالە هاتووش دۆخی ژیانیان خراپتر و خراپتر دەبێت.