جل و بەرگی کوردیی یەکێک لە هێما کلتووریەکانی خەڵکی کوردستانەو دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد لە پیرانشار مەحكوومە

بەڵام رژیمی داگیرکەر لە کاتێکدا کە لە قەیراناویترین قۆناغەکانی ژیانی نگریسی خۆیدایە واتە لە ناوخۆ بێ متمانەو لە دەرەوە ریسوا بووە، هەوڵدەدات کە هەر دەرکەوتن و جووڵەیەکی سیاسی، کلتووری و کۆمەڵایەتی لە کوردستان بێدەنگ بکات و بەمشێوە دريژە بە دوایین هەناسەکانی خۆی بدات. بەڵام کوردستانی وشیارو لاوانی شۆڕشگير نەک بەم سیاسەتە ناپرینگێنەوە بەڵکوو شێلگیرانەتر لە هەمیشە هەموو کەل و قوژبنێکی کوردستان دەکەنە مەیدانی خەباتی شێلگیرانەو وەک لە رەوتی مێژوو نیشانیانداوە، ئەوەی لە کوردستان جيگەو پێگەی نیەو هیچ رەوابوونێکی نیە، رژیمی پەت و سێدارەیە کە بێگومان شەپۆلی داڕمانی قەڵای دیکتاتۆری لە ئێران درەنگ یا زوو روودەدات و ترووسکەی رۆژی رزگاریی خۆی دەنوێنێت.
ئێمە وەک کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای مەحکوومکردنی دەسبەسەکردنی لاوانی کورد لە شاری پیرانشار، لەبەرکردنی جل و بەرگی کوردیی بە مافی ئازادانەو بێئەملاولای خەڵکی كوردستانی دەزانین و ئەم گوشارانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە مەدەنییەکانە کە بە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کولتوور و ناسنامەی کورد دێتە ئەژمار.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
كۆمسیۆنی ڕێكخستنی نهێنی(زاگرۆس)