تیرۆر و دڕندەیی لە رۆژهەڵاتی ناوین

✍محەممەد حەکیمی

شەڕفرۆشتن ماوەێکە بوەتە بەشیکی جیانەکراوە لە سیاسەتی هێزە توندئاژوەکان و هەروەها ئەو وڵاتانەی پشتگیری و پشتیوانی ئەو هێزانە دەکەن.

تیرۆر و تۆقاندن لە رۆژهەڵاتی ناوین بۆەتە بەشێکی جیانەکراوە لەم ناوچە و هەر ئەوەش وایکردوە کە ئەم ناوچە ببێتە هۆیی تەراتینی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان و بە هۆیی بوونی نەوت و گازی سروشتی لە ناوچەکە لەم ناوچە کێبرکێیەکی زۆر لە نێوان ئەو وڵاتانە هاتوەتە ئاراوە و سیاسەتی  رژیمی ئیسلامی ئێرانیش لەم دوائیانەدا وایکردوە کە ئەو وڵاتانە زیاتر بێنە ناوچەکە و ناوچەکە توشی شەڕ و ئالوزی بکەن

دوای ئەوەیی “ئەلقاعیدە” هێرشی کردە سەر ١١ی سێپتەمبر کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بە تایبەتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هاتنە سەر خەت بە دژی تیرۆر و ستراتیژیەکی نوێ کە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستی پێکرد و هەر ئەوەش وایکرد کە رۆژهەڵاتی ناوین بوە هۆی ئەوەی کە توشی دەیان قەیران و کێشەی جدیی بێتەوە و بە میلیۆنان کەس ئاوارە بون و بە سەدان هەزار کەسیش قوربانی ئەو سیاسەتە بون کە لە نێوان هێزێکی کۆنەپەرەست و جیهان دەستی پێکرد و قوربانی سەرەکی ئەم کێشە ئالوزە تەنها و تەنها خەڵکی بێ دەرەتان و هەژاری ناوچەکە بوو. وڵاتەکان ئاگر دران و شارەکان کاوڵ کران و توندوتیژی هەموو تان و پۆیی خەڵکی ئەم ناوچەی گرتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەیان ساڵ بردە دواوە.

لە راستیدا دوای شەڕیی دووهەمی جیهانیدا، وڵاتانی ئەمریکا و بریتانیا بوونە پێشەنگی ئازادی و دێمۆکراسی، بەڵام لە راستیدا و لە واقعدا هەموو ئەو شتانە تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان بوون و چوارچێوەی تەواوی بایەخەکانی مرۆڤایەتی و جیهانی خرانە ژێر پرسیار.  دەوڵێت جیهان دوای دروستکردنی  ئەو نەزم و دیسپلینەی دایان بە جیهان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی ناوین،  هەر چەند کۆمەڵێک لە نەتەوەکانیان بێبەش کردن لە دەوڵەت وەک کورد کە گەورەترین نەتەوەیە لە ناوچەکە و هەر ئێستاش خۆیان خەریکن ئەوەی دوایی شەڕی جیهانی دووهەم کاولکردنی ئەوانیان خستوەتە ئەستۆیی خۆیان و ئێستا دەیانەوێت ئەوەی دروستیان کردوە کاولی بکەن و بیرۆخێنن و ئەوەی روونە ئەوەیە کە جیهان چیدی روویی ئارامی بە خۆیەوە نابینێت و هەر ئێستا خەرێکە دوو بلوکی چین و روسیەش دێنەوە ناو گەمەکانی جیهان.

دوای هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبر وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ویستی زۆر بە خێرایی  شەڕ بە دژی تیرۆریسم تەواو بکات و لە ناویان ببات، بەڵام نە تەنها نەیتوانی ئەوە بکات، ئێستا تیرۆر لە سێبەردا لە هەموو جیهان باوی پەیدا کردوە و هیچ نیشانەیەک نییە لە تەواوبوونیدا و ئەوەی گرنگە دەبێ ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین بۆ چی ئەمریکا و ئورووپا نەیانتوانی رۆژهەڵاتی ناوین بگۆڕن و ئال و گۆڕیی تیا بەدیی بینن و لەم ناوچە چەقیون کە ئەوەش بۆ خۆیی کۆمەڵێک فاکتی هەیە کە لە خوارەوە چەند نموونەیەک دەهێنمەوە.

یەکەم ئەوەی کە گرنگی هەیە شۆڕشی گەڵانی ئێران بوو کە دار و دەستەی خومینی توانیان دەست بگرن بە سەر هەموو تان و پۆکانی شۆڕش لە ساڵی ١٣٥٧ی زایینی و دووهەم وڵاتی ئەفغانستان بوو کە ببوە لانکەی تیرۆریستان کە لەلایەن دەوڵەتی ئەفغانستان واتە تالیبان و رژیمی تازەی ئێران پشتیوانی تەواویان لێدەکرا و هەموو شتەکانیان بۆ دابین دەکردن و هەر ئەوەش وایکرد کە بیری کۆن و توندوتیژی لەم ناوچە پەرە بستێنێت و ناوچەکە توشی دەیان شەڕیی مالوێرانکەر بکات.