هەڵبژاردنەکانی بۆلیڤی، سەرکەوتنی بزووتنەوەی سۆسیالیستی

هەڵبژاردنەکانی بۆلیڤی، سەرکەوتنی بزووتنەوەی سۆسیالیستی

✍ ئاژوان_کرماشان

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بۆلیڤی رۆژی هەینی ٣٠ی ئۆکتۆبر ڕایگەیاند کە پاڵێوراوی پارتی بزووتنەوەی سۆسیالیست بە ڕێژەی ٥٥ لە سەد سەرکەوتنی بەدەس هێناوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان و بە پێ ئەو ڕاگەیاندنە ، «لوئیس ئالبرتو ئارسه»کاندیدێک کە ئێوو مۆرالیس پشتیبانی لێئەکرد توانی ٥٥ لە سەدی دەنگەکان بە دەس بێنێت. «کارلۆس مسا»ڕەقیبی سەرەکی ئارسە تەنیا توانی ۳۱.۵ لە سەدی دەنگەکان بۆ لای خۆی بکێشیت.
بەم ئاکامە بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالیزم ئەتوانێ بێ ئەوەی کە لە گەڵ پارتەکانیتر ڕێکبکەوێت خۆی دەوڵەت ڕابگەیێنێت و بۆ جارێکیتر دەسەڵات لەو وڵاتە بە دەس بگرێت.
به پێ راپۆرتی “ئێشپیگل ئانلاین”ئەم سەرکەوتنە چاوەڕوان نەکراو نەبوو،لە بەر ئەوە کە مۆرالیس و یاریدەرانی لەو پارتە زۆر ژیرانە ،وەزیری پێشووی ئابووری خۆی کە سیاسەتمەدارێکی میانە ڕەوە وەک کاندیدی سۆسیالیستەکان بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن پێشنیار کرد.
لۆئیس ئارسە بۆ یاریدەر و جێگەوەی خۆی ” دەیوید چوکه هوانکا” ی کە دەنگی بەشێکی زۆری خەڵکانی بوومی بوولیوی هەیە هەڵبژارد.
ئارس سیاسەتوانێکی میانە و زۆر ڕوو خۆش دەناسریت و لەو زەمانەی کە وەک وەزیری ئابووری خزمەتی گەلی بوولیوی کردووە سەردەمێکی زێڕین و سەرخۆ بۆ کۆمەڵانی خەڵکی هەژار بووە و خەڵکی ئەو وڵاتە خۆشیان ویستووە.
ساڵی پار هێزە ڕاست و دەست و پێوەندەکانی ئەمپریالیسم و لیبرالیسم بە یارمەتی ئەرتش و ژێنڕاڵەکان مۆرالیس یان مەجبوور بە کەنارەگیری لە پۆستی سەرۆک کۆماری کرد.لە دوایین هەڵبژاردنەکانی ساڵی پار مورالیس دا توانیبووی ” کارلوس مەسا” سیاسەت وانی نێزیک بە واشنگتۆن شکست بدات. ناڕازیانی دەوڵەت ولاینگرانی بەربژاری شکستی خواردوو لە حەوتەکانی ڕابردوو بە تاوانبار کردنی دەوڵەت بە گزێکاری ودەس بردنە ناو دەنگەکان،ڕوویان هێنایە ناڕەزایەتیەکانی سەرشەقام هەتا ئەمەکە مورالیس ڕایگەیاند کە لە بەڕێوە بردنی هەمدیسانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پشتیوانی دەکات. بە پێی ئەمە ، زەخت وگوشاەکان لە لایەن ئەمریکاوە دڕێژەی هەبوو وچەند کاژێر دوایی مورالیس بە دەستوەردانی هێزە چەکدارەکان ناچاربوو بە دەس لە کارکێشان. ” ئادریانا سالواتیە را” سەرۆکی ئەنجومەنی بولیوی یش دوابەدوای وازلەکار هێنانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەپلەکەی کشایەوە. سیاسەتەکانی دژە ئیمپریالیستی مورالیس وڕەخنە گرتنی ناوبراو لە ڕێکاری واشنگتۆن ، بووە هۆ و هەتا بولیوییش هەروەک بڕێکی تر لە وڵاتانی سەربەخۆی ئەمریکای لاتین لەگەڵ کردەوەی ڕۆخێنەری کۆشکی سپی ڕووبەڕوو بێتەوە. مورالیس لە کاتی ڕاگەیاندنی دەس لەکار کێشانەکەی ، دۆخی ئەمڕۆی بولیوی مێژوویی وبێ وێنە وەسف کرد وپیداگری کرد کە ناوبراو ئەرکمەندە لەدوای ئاشتیەوە بێت لە وڵاتەکەی. مورالیس لە بەربژاری شکست خواردوو وڕێبەرانی ناڕازیان داوای کرد لە خەڵک لە پێناوی بەرژەوەندی خۆی کەڵکی ناڕەوا وەرنەگرێت وفێلیان لیی نەکات. ناوبراو لە هەموو خەڵکی بولیوی وسەرانسەری جیهان داوای کرد هەتا بزانن وتێبگەن کە گرووپە کانی وابەستە چلۆن لە دژی دێموکراسی پیلان دەگیڕن .چاودێران جەختیان لەوە دەکردەوە کە مۆرالیس هەڵەیەكی ستراتیژی گەورەی كرد كاتێك خۆی بۆ چوارەم خولی سەرۆك كۆماری كاندید كردەوە , لە كاتێكدا دەیتوانی جێگیرەكەی ئەلفارۆ غارسیای تێكۆشەرو سەركردەی پارتیزانی پێشتر” سەركردەی بزوتنەوەی ماركسیستی تۆباك كاتاری پۆلیڤیا بوو” كاندید بكات, سپی پێستێكی رۆشنبیری ناسراو مێژوو نوسێكی بە بڕشت و چەپگەرایەكی جێگیر بوو,مۆرالیس پێش هەموو شتێك قوربانی چوارەم خولی كاندید بوونیەتی لە دەرەوەی دەستوورەوە, بە پێگەیەكی لاوازەوە چووە هەڵبژاردنەوە, دابەزینی دەنگەكەشی لە ” 53%, 64%, 61%” ەوە بۆ 47% بۆ خۆی پاشەكشەیەكی 14% یی بوو لە ئەنجامەكانی خولی پێشوو, دەنا ئەوەی دەوترا ساختە كردن دوور بوو لە راستییەوە, هەمووان دەزانن لایەنگرانی ئەو هاووڵاتیانی رەسەنی ناوچە هەژارو دورەكانەو سندوقەكانی دەنگدانی ئەوان درەنگتر دەگەنە ناوەندەكانی جیاكردنەوە, ئەگەر دەكرا گزی هەڵبژاردن لە 78 ناوچە, لە كۆی 34555 ناوچەی دەنگدان كرابێت, كە دەكاتە تەنها 0,22%ی ناوچەكان, ئەمەش ئەنجامەكەی ناگۆڕی , چونكە ئەو 10,49% لەپێش نزیكترین كاندیدەوە بوو ” 47.08% Evo Morales- Carlos Mesa 36.51% “, ئۆپزسیۆنی راستگەرا چییان بكردیە نایان توانی جیاوازییەكە لە 10,49% ەوە دابەزێنن بۆ كەمتر لە 10% , كە بە پێی یاسا ئەو ژمارەیە حەسمی سەركەوتنەكەی دەكرد , بۆیە بە ناچاری نەخشەی كودەتاكەیان داڕشت,كە پێش هەڵبژاردن دەنگۆی كودەتاكە بڵاو كرایەوە,11 ساڵ پێشتریش هەمان هەوڵدان هەبووە, ساڵی 2008 ویستیان كودەتا بكەن, فیلیپ جولدبێرج باڵوێزی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە وڵات دەركرا, ئەوكات مۆرالیش ئاستی جەماوەری لەسەروی 60% ەوە بوو, بۆیە ئەستەم بوو سەركەوتنی , ئێستاش بە دەستوور نایانتوانی بە سانایی كودەتا بكەن, بۆیە نەخشەی كودەتاكەیان داڕشت لە رێگای سوپاوە, كە 14 ساڵ بو زاتی كودەتای وایان ناكرد, چونكە لە مێژوودا پۆلیڤیا سەرۆكی جەماوەری وای بەخۆوە نەبینیبوو, زیاتر لە 50% ی دەنگەكان بهێنێتەوە. بۆیە ئەمەی كرا كودەتایەكی سەربازی سیاسی بوو لە بەرگی تازەدا, كە پرۆسەی ئیستقالەی كودەتایی و تۆقاندن و پەیڕەو كردنی یاسای لە گەڵدا بوو, وەلێ ئامانجە كۆنەكە ئەوەیە چەپ و دانیشتوانی رەسەن بڤەن لە كۆشكی كۆماری, مۆرالیس وجێگیرەكەیان وادار كرد دەست لەكار بكێشنەوە, دواتر رێگا نەدرا سەرۆكی ئەنجومەنی پیران و جێگیرەكەی و سەرۆكی پەرلەمان بچنە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پیرانەوە كە مافی بون بە سەرۆكیان هەبوو, هەموو سەر بە پارتی ماسی سۆسیالستی بوون, بۆیی جێگیری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانیان دیاریكرد بە سەرۆك لە كۆبونەوەیەكی نا شەرعیدا كە زۆر كەمتر لە نیوەی ئەندمانی ئەنجومەنی پیران ئامادە بوون, هێشتاش پەرلەمان ئیستقالەی سەرۆك و جێگیرەكەی پەسەند نەكردووە, كە پارسەنگ لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران بەلای مۆرالیسەوەیە ” 88 لە كۆی 130 پەرلەمانتار, 25 لە كۆی 36 ئەنجومەنی پیرانی بەدەستەوەیە”, هاوكات كاتی خۆی پەرلەمان دەست لەكار كێشانەوەی كارلۆس میسای لە ساڵی 2005 رەتكردۆتەوە, ئەمەش پێشینەیەكی شەرمەزارییە بۆیان, بەدوای ئەو سیناریۆ كرچ و كاڵەدا حكومەتێكی سەربازی فاشیستانەیان راگەیاند, لە مۆرەكانی راستگەرا سپی پێستە ئۆلیگارشییەكان, لە گەڵیشیدا ئەرتەشیان سەربەستكرد لە سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكان, ژمارەی قوربانیان و برینداران و زیندانیان لە 9 رۆژی دوای كودەتاكە دەیان جاری 20 رۆژ خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆنە لە سەردەمی مۆرالیس كە ئەوكاتیش زۆرینەی ناڕازییە راستگەا فاشیستەكان ئەنجامیان دا.
پاش چوونە دەرەوی مۆرالیس لە وڵات ئەو و لایەنگرانی چەپ کە میراتگری گیڤارای مەزنن بە خەباتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی توانییان سەرۆکی وڵات کە بە حۆکمی کوودەتا دەسەڵاتی هەبوو مەجبوور بەم هەڵبژارتنانە بکەن.
“ئارسە” خۆی وەک کەسێ کە بە نیازە لە بوولیوی دێمۆکراسی و هیوا بۆ کۆمەڵانی خەڵک زندوو بکاتەوە ناساند و توانی لە دڵی خەڵکێک کە هیوایان بە بەرنامەکانی بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالیزم گەرمە ،جێ کاتەوە و بۆ جاری دووەم لایەنگرانی کووبا لەم ناوچەی ئەمریکای لاتین سەرکەوتن بە دەس بێنن.
بەڵام بۆ ئارسە کات زۆر ئاسان نییە و لەم سەردەمە کە کڕۆنا و کێشەکانی ئابووری زەختی لە سەر خەڵکە ئەو ئەبی بتوانێ کەشتی زیان لێکەوتووی ئەو وڵاتە بەرەو لێواری ئارامی بەرێت و درۆشمەکانی بزووتنەوەکەیان بە کرداری بکات .
هەرچەن لایەنگرانی فاشیستەکان دوای هەڵبژاردنی ئارسە ڕژانە شەقامەکان بەڵام نەیانتوانی دەنگی ڕێژەی زۆرینەی خەلک بۆ لای خۆیان ڕاکێشن و بۆیە زوو ناڕەزاییەتیەکان کۆتاییان پێ هات.
“دیه‌گۆ پاری رودریگز “وەزیری پێشووی بوولیوی لە دیمانەیەک دا لە گەل سایتی ئەندێشەی تازە ئاماژەی بەوە کرد کە یەکگرتوویی خەڵک و دەسەڵاتی نەیهێشت کە کوودەتاچییەکان مانۆڕ بدەن و سەکۆتیان کەن و لەم خەباتە بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالیزم » (MAS)بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموون و هەڵەکانی پێشوو متمانەی خەڵکانی هەژار بۆ خۆی ڕاکێشتی و لایەنگرانی ئەمریکا مەجبوور بە پاشەکشە بکات.
میگل دیاس–کانل، سەرۆکی کووبا لە پەیامێک بۆ ئارسە نووسی:
»پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالیزم (MAS) دەکەم کە توانی دەسەڵات بۆ گەل بسێنێتەوە ،ئەو هێزەی کە ئیلگارشی داگیرکەر بە هاودەستی ڕێکخرای وڵاتانی ئەمریکاییی و یارمەتیدانی ئەمپریالیسم داگیری کردبوو…ئامانجی خەڵکی بوولیوی دیسانەوە لە دایک بوو«