توێژینەوەی دروشمەکانی سەردەمی شۆڕش
محەمەد موختاری
و: محەمەد حەکیمی
لێکدانەوەی ئەو درۆشمانەی لە کاتی شۆڕشدا باو بوون و دەدران، دەبێتە هۆی ناسینی هۆکارەکان و تایبەتمەندییەکانی شۆڕش و هەروەها یارمەتیدەری ئەمڕۆی ئێمە دەبێت بۆ ناسینی دۆخی ئەوسای ئێران. لە ڕاستییدا دەتوانین لە ڕێگەی دەروونناسی کۆمەڵایەتی گرۆپ گەڵی جۆراوجۆر کە دارێژەری درۆشمەکان بوون، مونوگرافی و دۆخی دیارو ئاوەزی کۆمەڵگەی ئەوسای ئیران بە گشتی ڕوون بکەینەوە.
درۆشمەکان، گێرانەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی کولتوور و فەرهەنگن، ئیدئولوژی، هەست و سۆز و ڕادەی ئاگاییە و هەروەها قۆناغەکانی کردەوەی چینایەتی و ستراتیژی و تاکتیکی گرۆپە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانە و کەسایەتی مرۆڤەکان و ناسینی شۆڕشە. بە ناسین و پێناسەکردنی ئەوان پەیوەستە.
لە ڕێگەی درۆشمەکانەوە دەتوانین بزانین کە:
0- ئەو کۆمەڵگەیەی کە خەڵک هەستیان کرد دەبێ شۆڕش بکەن چی و چۆن بوو؟
1- خاڵی هاوبەشی خەڵک چی بوو؟
2- داواکارییەکانی سەردەمی شۆڕش چی بوون؟
3- هێلی شۆڕشی خەڵک چ ڕێگەو قۆناغگەڵێکی بڕی؟
4- چ گرۆپگەڵێک بەشداری شۆڕش بوون؟
5- ڕێبەری چۆن و بۆ چی بەم شێوەی بە سەر هات؟
6- بارودۆخی دوای شۆڕش دەبوا بە چ شێوەییەک ببواێت و ئێستا بە چ شێوەییەکە؟
هەر کام لە دروشمە ستراتژی و تاکتیکی و پڕوپاگەندانە وڵامی بەشێک لەو پرسانەی سەرەوە دەداتەوە. دروشمە ستراتیژیەکان ئامانجگەڵی قۆناغێکی تایبەتمان بۆ دەگێڕنەوە. گرنگترین دژایەتییەک کە لەهەر قۆناغێکدا بۆ خەڵک گرنگ بووە، دەگێڕێتەوە. ئەم جۆرە دروشمانە ڕێگە گەڵێکن کە خەڵک بە سەرنجدان بە دژایەتی کۆمەڵگا دەدوزییەوە و یان ڕووی دەکرد و دەخست. ئەم دروشمانە لەوەی کە دەبێ بروخێت. لە نێو بچێت، قسە دەکات. هەروەها لەو نیزامەی کە دەبێ بێتە جێگرەوەی ئەو نیزامەی کە دەبێ بروات. ڕوون و هەواڵمان پێ دەدات. هەروەها نیشانی دەدات کە چ هێز گەڵێک لە بەربەرەکانێ و قۆناغی جیاوازی ئەو شۆڕشەدا بەشدارییان کردوە.
ستراتیژی و ڕادەی توانایی و کارایی و سنووری کردەوەی شۆڕشگێڕانەیان تا چ ڕادەییەک بووە. کام گرۆپ لە سەرەتاو سەردەمی ئارامی بزووتەنە و کام گرۆپ لەسەرنجام و سەردەمی رادیکالی شۆڕش، لەچۆنیەتی ڕوون و بەئاکام گەیاندنی کاریگەری زیاتری هەبۆە.
بەمجۆرە دروشمی تاکیتیکیش، پرسی تایبەت بە خۆیی دادەرێژێت و دێنێتە گۆڕ. هەلچوون و داچوون و هێدی و توندبوون و ناسنامەی لە حاڵی گۆڕانی هەر قۆناغێکدا نیشاندەدات. وێنەی جۆراوجۆر لەدژایەتی و مانگرتنەکان نیشاندەدات. کردەوە و خۆپیشاندانی سەر شەقامی خەڵک بە وردی نیشاندەدات. لە جێگەییەک داوا لە سەربازەکان دەکات خزمەتی سەربازی نەکەن و ڕابکەن و لە جێگەییەکی دیکە باس لە نابودکردن و کاوڵکردنی ئەرتەش دەکات. رۆژیەک باس لە چەکداربوونی خەڵک دەکات و رۆژی دیکە پشتیوانی لە دروستبوونی ئەرتەشی خەڵک دەکات.
دروشمگەڵێک کە تەنیا لایەنی پڕوپاگەندەی هەیە. زۆرجار باس لە شتێک دەکات کە ئاوێتەی ژیانی خەڵک بووە،و هەر بەم هۆیەش کاریگەری زۆری داناوە و زۆر جار باسی لە پرسێک کردوە کە ئاوێتەی ژیانی خەڵک نەبووە و هەر بەم هۆیەش کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر هەموو خەڵک دانەناوە. ئەم پرسە تایبەتە سەبارەت بە دروشمی پڕوپاگەندە کۆمەڵێک لە گرۆپە سیاسیەکان دەگڕێتەوە، چۆنکا ئەم جۆرە گرۆپانە لە بیریان چ بۆەوە کە ئەم جۆرە دروشمانە، دەبێ ئەو جۆرە بێت کە تەنانەت سادەترین مرۆڤەکان بتوانن هەستی پێ بکەن و لێی تێبگەن.