کۆرتەباسێک سەبارەت به گۆتاری ڕژیم چێینچ و کاریگەری سیاسی لەسەر داهاتووی ئێران

✍تەها عەلینژاد

لە ساڵانی رابڕدوو باسی دەوڵەتەکانی ناکارامە(failed states)، لاواز(weak states)، پڕ لە کێشە و شەڕ(contested states ) لە چوارچێوەی پێوەندیە نێودەوڵەتیەکان و ئاسایشی نێودەوڵەتی گێشتووەتە ئاستێکی باڵا. ئەگەر بە پرۆسەی دەوڵەت-نەتەوەسازی دوایی دەورانی شەڕی سارد(Cold War) سەرێنج بدەین دەبینین کە سەرچاوەی زۆرێک لە نائەمنییەکانی جیهانی ئەمڕۆ دەبێ لە بوونی ئەم دەسەڵاتە لاواز و ناکارامانەدا بدۆزینەوە کە نەیانتوانیوە هیچ کات ڕەوتی دەوڵەت -نەتەوەی خۆیان بە تەواوی تێپەر بکەن. سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانین تیشک بخەینە سەر ئەو یەکە سیاسیانەی لە باری یاساییەوە ناوی دەوڵەتیان لەسەرە بۆ نموونە ( ئێران، عێراق، ئەفغانستان، سووریە، پاکستان، لوبنان و عەربستان،…)  و هێشتا نەیانتوانیوە پرۆسەی دەوڵەت-میلەت سازیەکی یەکدەست تێپەربکەن و لەباسی یەکگرتوویی نەتەوەیی، پێناسەی نەتەوەیی، سەقامگیر کردنی ئۆرگانە سیاسیەکان، کێشانەوەی سنووری نیشتمانی و حاکمیەتی سەراوسەری خۆیان لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوون؛ کە بەتێپەربوون لە دەورانی شەڕی سارد بۆ دەورانی جیهانی بوون (Globalization)نە تەنیا رێژەی کێشەکانیان کەمی نەکردووە بگڕە بەرەو زیادبوونیش رۆیشتووە. لەو هەڵۆمەرجەدا باسی گۆڕانی ڕژیم (regime change) بۆ رزگار بوون لەم دەوڵەتە لاواز و ناکارامەیانە سەرێنجی زۆرینەی چاودێرانی سیاسی لە جیهان دا بۆلای خۆی ڕاکێشاوە، ئێرانیش یەکێک لەو دەوڵەتە لاوازانەیە کە نەیتوانیوە پرۆسەی دەوڵەت-میلەت سازیەکی یەکدەست تێپەربکات، وەک ڕژیمێکی نادیمۆکراتیک بە زمانی ئێستبداد و دیکتاتۆری لەگەڵ نەتەوە چەوساوەکانی بندەستی خۆی قسە ده¬کات. هاوکات لەگەڵ بیری جیهانی بوون هۆشیاری و دەرکی گشتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئێران لە دیمۆکراسی، سکۆلاریسم ، مۆدرنیتە، مافی مرۆڤ، یەکسانی، کۆمەڵگای مەدەنی، هاوبەشیی سیاسی، مافی دیاری کردنی چارەنووس و … چووته سه¬رەوە و بەشوێن تێپەربوون لە کۆماری ئیسلامی بۆ کۆمارێکی فیدرالی ¬سێکۆلار¬دیمۆکراتیک دان. خەڵک هەوڵ دەدەن بەجێگەی مانەوە لە ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی پاتریمونیال (Patrimonial) شا و شێخ بەرەو ڕژیمێکی برۆکراسی مودرن بچن و واز لە ئاتۆکراسی (Autocratie) شا و شێخ بێنن و بەرەو دیمۆکراسیەکی ڕاستەقینە کە تێدا بە جێگەی رعیتی و مۆریدی شا و شێخ بن وەک هاوڵاتیەکی بەرامبەر و ئازاد پێناسە بکرێن و مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بەدەستی خۆیان بێت. ئەگەر ئەمڕۆ دوایی تێپەربوونی سەدەیک لە پرۆسەی دەوڵەت- نەتەوەسازیی نۆێ لە ئێراندا باسی گۆڕانی ڕژیم دێتە پێش بەو هۆکاریە کە پرۆسەی دەوڵەت-نەتەوەسازیەکی یەکدەست لە ئێران دا شکەستی هێناوە و ناتوانن تازە بەدەستی بێننەوە مەگەر بە کۆشت و کۆشتاری و سەرکوتی خوێناویی گەڵانی ئێران کە ئەم تاکتیکەیش لەسەردەمانی ئەوەڵی قەرنی بیست وەڵاتانی وەک یەکیەتیی سۆڤیەت کەڵکیان لێ وەردەگرت و ئیتر باوی نماوە. بوویە باشتر وایە بڵێن هاوکات لەگەڵ باسی گۆڕانی ڕژیم لە ئێران دا بە جێگەی باس لە تئۆری یەک دەوڵەت – یەک میلەت بکن گۆنجاوترە باس لە تئۆری دەوڵەت -میلەتەکانی Nationes)-State) جۆراوجۆر لە ئێران دا بکەین، کە لە فۆرمی فڕەچەشنی (Pluralism) و لە قەوارەی فێدرالیزم بە جوانی دەگۆنجێت. مێژوویی سیاسی ئێران لە یەک سەدەی رابڕدوودا دەریدەخا کە دوو مۆدێلی سانترالیسم (Centralisme) پاشایی – کۆماری ئیسلامی مۆدێلەکانی بەزیوی بەڕێوەبەریی سیاسی لە ئێران دان کە لە چوارچێوەی دیسکۆرسی سیاسیی تۆتالیتاریزمی وەک( پاشایی، نەتەوەگەرایی ئێرانی، ئێرانیچیەتی، خۆشەویستی نیشتمان-Patriotism -، ئیسلامگەرایی شێعە) هیچ کات نیانتوانیوە پرۆسەی دەوڵەت- نەتەوەی یەکدەست بەسەرکەتوویی بگەینن. بوویە لە باسی گۆڕانی ڕژیم ئەوەیکە ئەمڕۆ بووتە گۆتاری زاڵ لە جەوی سیاسی ئێران دا باسی دی سانترالیزمی _ پلۆرالیستی لە قەوارەی فیدرالیزم دایە کە ترس و دڵەڕاوکەیکی زۆری خستووتە نێو بەشێکی زۆر لە ئۆپۆزیسیۆنی سەراوسەری ئێران وەک( مەشرووتەخوازان، پاشایی خوازان، نەتەوەگەراکان، کۆماری خوازانی لیبرال دیمۆکرات) کە بەشوێنی پاراستنی یەکپارچەیی ئێرانەوەن تا خۆیان جارێکی دیکە دوای گۆڕانی ڕژیم لە داهاتووی ئێران وەک نەتەوەی باڵادەست پێناسە بکەن و نەتەوەکانی دیکە ببەنە نێو فورمی ئیتنیکەوە (ethnic) و لە ژێر هێژموونی خۆیان دا بیانهێڵنەوە. لە گۆتاری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیدا ئەو کاتەی باس لە گۆڕانی ڕژیم ئەکات بۆ داهاتووی ئێران، لە بەرامبەری فیدرالیزم رادەوەستێتەوە و بۆچوونی خۆی لەسەر هێرارشی کۆمەڵگایی(hierarchy of social) داهاتووی ئێران لە سەر تئوری یەک دەوڵەت –یەک¬نەتەوە یەک¬پارچە رادەگەینێت کە خۆیی یەکێک لە قەوارەکانی دیسپۆتیزم واتە ئیستبداد لە سەدساڵی رابردووی ئێراندایە، کە گەلانی ئێران بۆ ڕزگاربوون لەو چونەتە مەیدانی شەڕ و خۆڕاگرییان کردووە .ئەمە خاڵێکی گرینگە کە دەبێ تیشک بخەینە سەری بە پێی ئەوەیکە باسمان کرد گەورەترین مەترسی بۆ ئێرانی داهاتوو هەڵبژاردنی قەوارەی ڕژیمی سیاسی نیە بەڵکوو دەتوانین لە ئیستبداد و تاک‌فەرمان‌داری ببینین. هەر بوویە دەبێ بەرەو ڕژیمێکی کۆماریی ¬فیدرال¬ سکولار¬ دیمۆکراتیک هەنگاو هەڵێنینەوە کە هێرارشی کۆمەڵگاکە لەسەر فڕەچەشنی، مافی هاووڵایەتی، عەدالەتی کۆمەڵایەتی، بەرابەری و ئازادی خوازی لە سەر شانی دیمۆکراسی هاوبەشی هەنگاو هەڵێنینەوە، تا لە داهاتووی ئێران دا تەواو نەتەوەکان بەرابەر و یەکسان بەشیان هەبێت. جێگەی ئاماژەیە کە بەو پەڕی خۆشحالیەوە حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کە بۆخۆیان بەشێکی گرینگ لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێران پێکدێنن خاوەنی یەک دیسکۆرسی (discours )زۆر مۆدرن و دیمۆکراتیک لە سەر بناغەی فڕەچەشنی سیاسی فیدرالیزم بۆ داهاتووی ئێرانن کە بەردەوام لە بەرابەری جەریاناتی باڵی ڕاستی توندرەوی ئێرانی بەرگری لە دیمۆکراسی و فدرالیزم بۆ ئێران و خەڵکی کوردستان دەکەن و لە بەرابەریان دا راوەستاونەتەوە. ئەمەش بۆخۆی هۆکارێکی گرینگە کە بەینی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و کورد بۆچوونی جیاوازیان لەسەر باسی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی کوردستان هەیە کە وەک قەیرانێک لە ناو ئۆپۆزیسیۆنەکان دا ئەتوانین باسی لێ بکەین. کورد داواکاری کۆمارێکی فیدرالە بۆ داهاتووی ئێران بەڵام ئەوان بەشوێن فورمێکی تایبەت وەک پاشایەتی یا کۆماری خوازی دیمۆکراتیک هەن کە دەتوانیت بۆخوی دەستپێکی کۆمەڵێک کەلێن و قەیرانی سیاسی و نا یەکگرتوویی لە داهاتووی ئێران دا بێت.