تاران، پایتەختی سێدارەو مــــــــەرگ !
دواڕۆژ
ماشێنی کوشتاری رژیمی کۆماری ئیسلامیی بەبێ وه‌ستان جمەی دێ. رۆژ نییە ژمارەیەک زیندانی لە زیندانە جۆراوجۆرەکان و یان بە بەرچاوی هەمووانەوە لە سێدارە نەدرێ. جەنایەتکارانی رژیم بەبێ پرینگانەوە و بەبێ سڵ کردن لە کاردانەوەی رای گشتی، هەموو رۆژێک بەندییەکان لە زیندانەکاندا دەباتە پای پەتی سێدارە و هەواڵەکانیش باس لە گوشاری زیاتر بۆسەر زیندانیانی سیاسی لەنێو زیندانەکاندا دەکەن.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی، له په‌نا زیندان و ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوتی هه‌مووجۆره ده‌نگێكی ئازادیخوازانه، سزای سێدارەی وه‌ك توندوتیژیه‌كی ڕێكخراو بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی سیاسی، ناڕازیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قوربانیانی ناو کۆمەڵگا، به‌كار هێناوه. سزای سێدارە، وه‌ك جه‌نایه‌تێكی ڕێكخراو، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌تا ئێستا، یه‌كێك له پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه بووه بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك و نەیارانی دەسەڵاتی خامنەیی.
ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران و هەروەها هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەیکگرتووەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران، کە بە تازەیی بڵاو بووەتەوە، دەریدەخات کۆماریی ئیسلامیی لە سەرەتای ساڵی ڕابردۆوە تا کاتی نوسینی ئەم بابەتە لانیکەم ٣٤٢ کەسی لە نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە سێدارە داوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٠وە تا ئێستا ٩هەزارو ١٤٨ کەس لە سێدارە دراون کەلەم ڕێژەیە ٢٥٢ کەسیان ژن و ٧١ کەسیان تەمەنیان خوار لە ١٨ ساڵ بووە. هەروەها لەم رێژەیە٤٠ کەسیان کورد بوون کە زۆربەیان چالاکی سیاسی بوون. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ٧٠ له‌سه‌دی ئەم کەسانە به‌شێوه‌ی نهێنی لەسێدارە دراون و زۆریشیان تەنانەت گۆڕەکەیان و شوێنی ناشتنیشیان نادیارە و کەس و کاریان لێیان ئاگادار نەکراونەتەوە.
لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٥وە ئیمە شاهیدی شەپۆلێکی نوێی سەرکوت و کوشتاری کۆماری ئیسڵامین و ماشینی کوشتاری ئەو دەسەڵاتە بەداخەوە بۆ ساتێکیش لە خولقاندی تاوان نەوەستاوە. هەروەها حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوودا گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، ٧کەس لەبەندکراوانی کورد کە پێشتر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی بۆکان، کرماشان، کرمان، بەندەرعەباس و کەرەج لە سێدارە دراون. هەروەها دوو کەسی تریش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و٣٤ کەسی دیکەیش بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەیش ڕووبەڕووی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە بوونەتەوە. لەگەڵ کۆتاییهاتنی پشووی نەورۆز و ساڵی تازە، کە تێیدا ژمارەی سێدارەکان بە شێوەیەکی ڕێژەیی کەم ببووەوە، ئەمڕۆژانە سەرلەنوێ شاهیدی پەرەسەندنی بەرچاوی دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانین. ڕۆژی پێنجشەممە ئەوەڵی مانگی مەی سزای سێدارەی لانی کەم ۱٤ بەندکراو بریتی لە یەک بەندکراوی سیاسی گیلەک، پێنج بەندکراوی بەلووچ و یەک بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی وەکیل ئابادی مەشهەد، قزڵحیساری کەرەج و سپیداری ئەهواز و دیزفووڵ جێبەجێ کراوە. هەروەها ڕۆژێک پێشتریش جیا لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی موحسین لەنگەرنشین، بەندکراوی سیاسی خەڵکی نۆشەهر، لانی کەم سێ بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە دراون. هەروەها دەنگۆی لە سێدارە دانی١١ بەندکراوی دیکەش هەیە کە تا ئێستا لەلایەن میدیا پەیوەندیدارەکانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە. هەروەها مانگی رابردوودا ٤٧٤ کەس لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانە و بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەسبەسەر کراون. لەم ڕێژەیە ٢٢٣ کەسیان کورد بوون و زۆربەیان لەبەشداربووانی ڕێورەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز بوون. لە نێو دەسبەسەرکراواندا ١٤ منداڵ بەرچاو دەکەون کە تەمەنیان خوار لە ١٨ ساڵەوەیە. ٤٥ کەس لە ژنان کوژراون و ٤٧ کەس لە ژنان دەسبەسەر کراون کە ٨ کەسیان لە سێدارە دراوە و ١٤ کەسیشیان سزای قورسیان بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها ١٧ کەس لە بەندکراوانی ناو بەندیخانەکان بە شێوەی نادیار گیانیان لەدەستداوە. ١٢ کۆڵبەرو کاسبکاریش لە قوربانیانی ئەم ماوە کورتەن.
ده‌ستكه‌وتی کۆماری ئیسلامیی لە ماوەی ٤٦ ساڵ دەسەڵاتداریدا بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراو هیچ شتێك بێجگه له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و برسییه‌تی، زبڵگه‌ڕی، ئێعتیاد و له‌شفرۆشی، دیارده‌ی منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام، كارتۆن‌خه‌وی و گۆڕخه‌وی و سێدارە نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ سه‌رانی ڕژیم و ده‌زگای پان‌وبه‌رینی حه‌وزه‌كان و مافیای ناوه‌نده ئایینییه‌كان و فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، ئاغازاده‌كان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم، به‌سوود بووه. ئه‌وان له ڕێگه‌ی ڕانت‌خۆری، گه‌نده‌ڵی و دزیی هه‌زاران ملیاردی، ژیانێكی شاهانه‌یان وه‌سه‌ریه‌ك ناوه و ئه‌م نیزامه بۆ ئه‌وان یه‌كجار پڕ به‌ره‌كه‌ت بووه.
له بواری سه‌ركوتی ئازادی و پێشێل كردنی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامیی به شێوه‌ی ئاشكراتر و به‌رین، سه‌ركوت، سێدارە، كوشتنی ژێر ئه‌شكه‌نجه، ده‌ركردنی سزای قورس و ته‌نانه‌ت ڕفاندنی جودابیرانی ئایینی و لائیكی خستووه‌ته ده‌ستووری كاری هێزه ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانییه‌وه. ڕژیم، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نیی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چالاكانی ژینگه‌پارێز، نووسه‌ران، چالاكانی سایبێری و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێبڵاگ نووسان، چالاكانی سیاسیی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، په‌یڕه‌وانی ئایینی به‌هایی و ده‌روێشه گونئابادییه‌كان، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان و باقیی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌توندی خستووه ژێر چاوه‌دێری و هه‌ڕه‌شه و حوكمی درێژماوه‌ی زیندان و ئه‌شكه‌نجه و سێدارەیانی له‌دژیان ده‌ركردووه.
سزای سێدارە هیچ بارێک له‌سه‌ر شانی كۆمه‌ڵگا سووك ناكات و پاساوهه‌ڵگر نییه. هیچ مرۆڤێك له سه‌ره‌تاوه ئینسان کوژ، قاچاخچی، جه‌نایه‌تكار و تاوانبار نییه، به‌ڵكوو بارودۆخی ماددیی ژیانی ئینسانه كه تاكی كۆمه‌ڵگا به‌ره و تاوان و جه‌نایه‌ت ده‌بات و ده‌وڵه‌ت و چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی ژیانی واقعیی ئینسانه‌كانن له كۆمه‌ڵگادا و ڕێگه‌خۆشكه‌ری ئه‌نجامی هه‌موو تاوانێكن. بێگومان پێویسته ئه‌و كه‌سانه سزا بدرێن كه به‌ستێنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تاوان و جه‌نایه‌تیان خوڵقاندووه. ئه‌زموونی هه‌موو كۆمه‌ڵگا و ئامار و داتاكان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك‌دا ئه‌منییه‌تی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی سێدارەکان نه‌چووه‌ته سه‌ری، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه، سێدارە خۆی له‌خۆیدا، هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه و توندوتیژی په‌ره‌پێده‌دا.
بێگومان ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی به ئامانجی چاوترسێن كردنی كۆمه‌ڵگا داسی مه‌رگ به‌سه‌ر به‌ندكراوانه‌وه ده‌گێڕێ و هه‌ر چه‌ند وه‌خت جارێك، ژماره‌یه‌كیان لە سێدارە دەدات. كه‌وابوو خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێدارە له باروودۆخی ئێستادا كه ڕژیم به ئاشكرا، ده‌ركردن و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی سزای سێدارە به ئامانجی سیاسیی دیاریكراوه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، یه‌كجار گرینگه. ئاشكرایه كه لە سێدارەدانی به‌ندكراوانی سیاسی، ئامرازێكه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌ی ڕژیم و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئاشكرایه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئازادیخوازانه و ڕزگاری‌به‌خش له كۆمه‌ڵگادا.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێدارە به مانای بایەخ دانان بۆ گیانی ئینسانه‌كانه و به‌م كاره هه‌ر له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا زۆر كه‌س له مه‌رگ ڕزگاریان ده‌بێت. به‌ڵام سزای سێدارە نه ته‌نیا كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی جه‌نایه‌ت نییه، به‌ڵكوو كاتێك ده‌وڵه‌ت به یاسایی ده‌ست ده‌داته كوشتنی مرۆڤ، ڕێگا بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه له‌كۆمه‌ڵگادا خۆش ده‌كات.