بەڕێوەچوونی کۆنفرانس لە لایەن دوو هاوپەیمانی “هاوپشتی گشتگیر بۆ ئازادی و یەکسانی لە ئێران” و “کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ”
ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣، لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان، کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانی: “بەرەو یەکیەتیی گشتگیر و دیموکراتیک” ( در راه اتحاد فراگیر و دمکراتیک ) بە بەشداری ئەحزاب و ڕیکخراو و کۆمەڵێک چالاکی سیاسی بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنفرانسە خستنەڕووی “بنەما هاوبەشەکان بۆ دیالۆگ لەمەڕ یەکڕیزی گشتگیر و دێموکراتیک” بوو کە لەلایەن ئەم دوو هاوپەیمانییەوە ڕێکخرابوو و ئامادەکرابوو. ئەم دوو هاوپەیمانییە نزیکەی بیست پارت و ڕێکخراوی سیاسی جیاواز لەخۆدەگرن کە دەخوازن لە داهاتووی سیاسیی جوگرافیای سیاسی ئێراندا و هاوکێشەکانی نێوخۆ و ناوچە و نێونەتەوەئیدا وەک کاراکتەرێکی سەرەکی و کاریگەر لە قۆناغگەلەکانی پێش گوزار، ناو گوزار و دوا گوزار، دەور و ڕۆڵی سەرەکی بنوێنن.
کۆنفرانسەکە بە پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانبازی تێکۆشەران و گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد و بە خوێندنەوەی پەیامی بەڕێوبەرانی ئەم کۆنفراسە کە لە لایەن بیست حیزب و لایەن ئامادە کرابوو، کۆنفرانسەکە کرایەوە. لە درێژە دا هەر کام لە ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوبەرایەتی لە گۆشە نیگای جۆراو جۆر جەختیان لە زەروورەتی وەگەڕخستی دیالۆگ بۆ پێکهێنانی لێکتێگەیشتن کرد و ئاماژەیان بە گرینگیی ئامادە کردنی گۆڕەپانی وتووێژ بۆ دەستەبەر کردنی خواست و ویستی سیاسی و نەتەوەیی کرد.
هاوکات میوانان و بەشداربووان لەم کۆنفرانسە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بە ئاراستە کردنی لێکدانەوە و بۆچوونەکانیان بەشداری قسە و باسەکانی کۆنفرانسەکە بوون و تێبینی و ڕوانگەی خۆیان لە بارەی “بنەما هاوبەشەکان بۆ دیالۆگ لەمەڕ یەکڕیزی گشتگیر و دێموکراتیک” خستە بەر باس.
به پێی ویستی هەر دوو هاوپەیمانییەکه، بەدیهێنانی هاوپەیمانییەکی هەمه لایەنه و دێموکراتیک بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێویستی بە سازکردنی ڕەهەندێکی وتووێژ له سەر بنەمای لێکتێگەیشتن و کۆبوونەوە لە دەوری گووتارێکی هاوبەشە کە پەسەندی گشتی بێ، کە ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ ئەم ئاراستەیە.
لەم کۆنفرانسە هۆکارەکان و زەروورەتی تەیارکردنی بەستێنی دیالۆگ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی هاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە و هاوکات تیشک خرایە سەر بنەماکانی هاوبەش بۆ دیالۆگ لە مەڕ یەکڕیزی گشتگیر و دێمۆکراتیک و ناسینی دۆستی تاکتیکی و ستراتێژی وێڕای فرامۆش نەکردنی نەیاری بالقوە و هاوئاهەنگی لە نێوان هێز و ڕیکخراو و ئەحزابێک کە خوێندنەوەیەکی پێشکەوتووانەیان هەیە بۆ چەمکی “ئیحقاقی حقوق” واتا وەدەست هێنانی مافەکان و کۆ کردنەوەی هێزکان لە سەر گوتارێکی هاوبەش وێڕای پاراستنە شووناسی سیاسی هەرکام لە لایەن و ئەحزابی ئەندام لە هەر دوو هاپەیمانی “هاوپشتی گشتگیر بۆ ئازادی و یەکسانی لە ئێران” و “کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵی”.
کۆنفراس لە کاتژمێری ١٩ و ٣٠ بە کاتی ئوروپای ناوەندی بە خوێندنەوەی پەیامی کۆتایی، لە فەزایەکی سەمیمانەدا کۆتایی پێهات.
دەقی پەیامی کۆتایی:
پیام پایانی کنفرانس اتحاد فراگیر و دمکراتیک
در راە اتحاد فراگیر و دموکراتیک دوستان و ياران عزيز، در جریان خیزش انقلابی ژینا مردمان ما نشان دادند که خواستار عبور از جمھوری اسلامی جنایتکار و در پی آن استقرار سیستمی مترقی و انسان محور هستند.
ما این کنفرانس را در هم صدایی با فریادها و خواستهای آنان که بیش از یک قرن است برای حقوق انسانی خود جانفشانی میکنند با هدف اعلام “مبانی مشترک ما برای گفتگو در راه اتحاد فراگير و دموکراتيک”، برگزار کرديم.
نقشه راه ما برای ديالوگ و رايزنی، ایجاد اتحادی هرچه وسیعتر و گستردهتر است. اين امر بدون تبادل افکار و ایدهها و به بحث گذاشتن راهکارهای عملی و یافتن مؤثرترین شکل ھماھنگی و ھمکاری در میان نزدیکترین جریانها و نیروهای مخالف استبداد و تمامیتخواھی، امکانناپذير خواهد بود. وجود جریانھا و نیروھای سیاسی متنوع، با افکار و برنامه های سیاسی متفاوت، بازتاب وجود اقشار مختلف مردمان ایران با خاستگاهھای گوناگون اجتماعی است. دستیابی به ساختاری سکولار و دموکراتیک با حاکمیت قانون، مستلزم همکاری بخش وسیعی از جریانها و نیروهای اپوزیسیون اثر گذار میباشد.
برای رسیدن به چنین ھدفی، اميدواريم گفتگوهای آغاز شده در اين راه، طی کنفرانسھا و سمینارهای متعدد و رايزنیهای آتی، ادامه يافته و بخشهای گستردهتری از نيروها و جريانات را دربرگيرد. با امید و با تلاش مداوم تا پیروزی جنبش “زن، زندگی، آزادی”، از همهی شرکت کنندگان در این کنفرانس که دعوت مارا پذیرفتند و به شکل حضوری و آنلاینی به ما پیوستند، صمیمانه قدردانی مینمائیم. انتظار ما از شما این است که با انتقادهای سازنده و پیشنهادهای مفید و عملی ما را در برگزاری و پر بار نمودن اینگونه کنفرانسها یاری رسانید.
ما دوباره دست یاری به سوی همه آن نيروهائی که ديالوگ بر مبنای اشتراکات ممکن را می پذيرند، دراز می کنيم. ما عمیقا بر این باوریم که تلاش مشترک ما گامی عملی و جدی، در جهت خواست رهائی از رژیم جھل و جنایت ولی فقیه و به ثمر رساندن انقلاب است.
“کنگره مليتهای ايران فدرال”
“همبستگی فراگیر برای آزادی و برابری در ایران”
فرانکفورت، پانزدهم مهرماه ١٤٠٢ – هفتم اکتبر