بەشداری هەیئەتێکی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پەرلەمانی فەڕانسە
رێکەوتی 4ی مانگی مەی 2026 وەفدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرشتی هاوڕێ فەریبا موحەممەدی جێگری سکرتێری گشتی وێڕای هاوڕێ پەرویز رەحیمزادە و دوکتۆر ئەژین مۆرتەزازادە و هەروەها بەرێز ئومید ساعێدی پارێزەر و چالاکی سیاسی کورد بەشداریان کرد لە کۆڕێکی دیالۆگ کە لە هۆڵی ویکتۆر هۆگۆ لە پارلمانی فەڕانسە بەڕێوەچوو.
ئەم کۆڕەلە لایەن کۆمیتەی بۆ ئێرانی دیموکراتیک رێکخرابووکە لە چەند پەرلەمانتاری فەرانسە پێکهاتووە و هەر کامەیان وتارێکیان لەسەر دۆخی ئێستا رژیمی کۆماری ئیسلامی پێشکەشکرد.
وتاربێژان هەر کامەیان لە روانگەی خۆیانەوە باسیان لە دۆخی هەستیاریی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوو هاوکات یەکگرتوویی هێزە سیاسیەکانی سەر بە نەتەوە جیاوازەکانی ناو ئێران کرد بۆ رووخانی کۆماری ئیسلامی.
لەم کۆڕەدا هاوکات پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە زمانی ئینگلیزی لە لایەن هاوڕێ پەرویز رەحیمزادە پێشکەشکرا کە تێیدا باسی لە قورسایی خەباتی خەڵکی کوردستان کردوو وێڕای ئاماژە بە پشتیوانی مێژوویی فەڕانسە لە خەباتی گەلی کورد، کورتەیەک لەو ئامانجانەی شۆڕشی کوردستان بۆی تێدەکۆشێ، خستە بەر دیدی بوشداربووان.
هاوکات لە پەراوێزی کۆڕەکەدا وەفدی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان قسەوباسێکی کورتی لەگەڵ چەند پەرلەمانتاری فەڕانسە ئەنجامدا. لە بەشێکی چاوپێکەوتنکە وەڤدی کۆمەڵە قسەوباسێکی کورتی لەگەڵ پەرلەمانتاری پێشوو ژیلبێرت میتران سەرۆکی دامەزراوەی ” فرانس لیبرتە” و کوڕی هەردوو کەسایەتی گەورە دانیەل و فرانسوا میتران کە دۆستایەتی مێژووییان لەگەڵ شۆڕشی کوردستاندا بوو، ئەنجامدا. لەو دیدارە کورتەدا بەڕێز میتران دووپاتیکردەوە کە دۆستی مێژوویی خەڵکی کوردستانن و رۆڵی ئەوان لە خەبات بۆ ئازادیی بەرز دەنرخێنن، لە بەرانبەریشدا هاوڕێ فەریبا موحەممەدی داوای ئەوەی ئاراستە کرد کە پرسی کورد ببەنە رۆژەڤی کۆڕو کۆمەڵی سیاسی و یارمەتیدەر بن کە خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان پێگەی تایبەتی خۆی لە رەوتی گۆڕانکاریەکان بەدەست بهێنێت.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ــ کۆمیسیۆنی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی
پەیامی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات لە لایەن هاورێ پەرویز رەحیمزادە کادری کۆمەڵە لە پەرلەمانی فەرانسە.
هاورێ پەرویز ئاماژەی بەوەدا : رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێو کێشەو ململانێ و نائارامیەکی قووڵدایە و رژیمی کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکی نانەوەی ئەم ئاژاوانەیە.
ئەم رژیمە وێڕای ئەوەی پاڵنەرو پشتگیری رەوتی تیرۆریسمی دەوڵەتی لە ناوچەکە دەکات، وێڕای ئەوەش مافی نەتەوەکان پێشیل دەکات و نەیارانی سیاسی لە سێدارە دەدات، هاوکات ئەم رژیمە لە سەر بنەمای دژە ژن و دژە ئازادی بونیات نراوە و یەکێک لە بەربەستە سەرەکیەکانی بەردەم ئاشتی و ئازادیە لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕەاست.
لە ماوەی 47 ساڵی رابردوو نەتەوەکان لە ئێران خەباتێکی بێوچانیان بۆ ئازادی و رزگاریی بەڕێوەبردووە بە تایبەت حیزبەکانی کوردستان کە لە پێناو ئازادی و رزگاریی خەبات دەکەن بەڵام کۆماری ئیسلامی ئەم خەباتە وەکوو هەڕەشەیەک دژی دەسەڵاتی رەهای خۆی دەبینێ و بۆیە بەردەوام لە رێگەی تیرۆز، درۆن و مووشەکباران، بنکەو بارەگاکانیان دەکاتە ئامانج کە بە داخەوە لە ئەنجامدا کۆمەڵێک لە پێشمەرگە خەباتکارەکان بەم هۆیەوە گیانیان بەختکرد.
ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە ئامانجی نەتەوە بندەستەکان لە ئێران بە خەبات و تێکۆشان و لە بەرانبەریشدا بە کۆتایی هێنان بە بیرۆکەی ناوەندگەرا و دەسەڵاتخواز دێتە دی.
ئێمە وەکوو کورد, وڵاتی فەڕانسە تەنیا بە دۆستێکی سیاسی خۆمان نازانین بەڵکوو بایەخگەلی ئازادی و مرۆڤایەتی ئێمە پێکەوە دەبەستێتەوە و فەڕانسە بە پشتیوانێکی قاییمی مافە رەواکانی خەڵکی کورد و ئامانجەکانی دەزانین:



:::
