بەشداریی کۆمەڵە لە سمیناری پارتی سەربەستی کوردستان…!

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٥ی ئاپریلی ٢٠٢٥ی زایینی، سمینارێک بۆ بەڕێز عارف باوەجانی سکرتێری پارتی سەربەستی کوردستان لە وڵاتی دانمارک سازدرا و ھاوڕێیانمان لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کۆمیتەی دانمارک تێیدا بەشدار بوون.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو و چەندین پرس و بابەتی کوردستانی و ناوچەیی تێیدا درایە بەر باس و قسە کردن و ھەروەھا ھاوڕێیانمان لە لایەن بەڕێوەبەرانی سمینارەکە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کۆمیتەی دانمارک
١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی
٠٥ی ئاڤریلی ٢٠٢٥ی زایینی