بنوێنێک لە بەرخودان و هەورازێک لە هەبوون و ئاپۆڕایەک لە یەکبوون…
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی ٣ی خه‌رمانان، لە شەشەمین ساڵۆگەری گیانبه‌ختكردنی ژینگەپارێزان کاک شه‌ریف باجوور و هاوڕێكانی له ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان، خه‌ڵكی ئه‌و شاره لە مه‌راسمێكی پڕشكۆدا ڕێزیان له یادی نەمرانی ژینگه پارێز گرد.
شایانی باسم کە هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی شاری مه‌ریوان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی نەمران کاک شه‌ریف باجوور، ئومید كۆنه‌پۆشی، ڕه‌حمه‌ت حه‌كیمی نیا و محه‌ممه‌د په‌ژووهی به‌ره‌و گۆرڕستانی دارسه‌یران ڕێپێوانیان كردوو بە رێکخستنی كۆبوونه‌وه له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و ئازیزانه، ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
یادیان بەرزو بەڕێزبێ