سیاسەتی نوێی حیجابی زۆرەملێ لە کوردستان…

لەمانگی ڕەزبەری سالی ١٤٠٤ فستیواڵێکی ئایینی بەناوی تاجی زێرین لەشاری بانە بەحزووری ٧٠٠ ژن وکچ بەڕێوەچوو کە بەشێکی کچانی ژێر ١٨ساڵ بوون. بوونی ئەم فستیواڵە لە کوردستان لە کاتێکەدایە کە خەڵک بەهۆی شۆڕشی ژێنا لەچک و حیجابی زۆرەملیان فرێ داوە بەتایبەت لەشارە کوردنشینەکان کە پێشەنگی ئەم بزووتنەوە بوون. شاری بانە دوای شارەکانی سقز و سنە ڕڵی سەرەکی بوو لەخۆپێشاندانەکان و لە مانگرتنەکان هاودەنگی وهاوکاری شاری بانە لەگەڵ بانگهێشتی حیزبە کوردیەکان بوو. پرسیارێک کە سەرنجی مرۆڤ ڕادەکێشێت ئەوەیە بۆچی ئەم فستیواڵ و مەراسمە لەشاری بانە بەڕێوە چووە و لە شارەکانی دیکەی کوردستان نەبوو؟ ئەگەر بین ئاوڕێک بەشاری بانەدا بدەین ئەوەیە کە شاری بانە شارێک تایبەتە لەبواری جۆگرافیایی، شارێکی سەر سنوور کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان سنووری هەیە، یەک نەتەوە کە دوو جۆر شێوازی ژیان کردنیان هەیە، ئەوبەری سنوورەکان لە هەرێمی کوردستان دیموکراسی و سکۆڵار حاکمە و ژنانی کورد ئازادی جل پۆشینیان هەیە و لە زۆربەی بەشەکانی کۆمەڵگا وەکوو سیاسەت، کۆمەڵایەتی بەشدارن و تەنانەت زۆربەی فستیواڵ و مەراسمەکان بەئازاد بەڕێ ئەچێت؛ کەهەموو ئەمانە کاردانەوەی هەیە لە سەر ژیانی خەڵکی لەسەرسنوورەکان، تەنانەت لە ٣١ی مانگی گۆڵان تا ١ی جۆزەردان فستیواڵێ لە هەریمی کوردستان بەڕێوە چوو کە دژ بە حیجاب و جلی زۆرە ملی بوو کە چەند کچ بە پۆششی ئیسڵامی دەست ئەکەن بەسەما و دوای جلەکانیان فڕێ ئەدەن بەرامبەر بە داعش و بە جلی کوردی سەما دەکەن، دوای بڵاو بوونەوەی فستیواڵی سلیمانیە لە سۆشیاڵ میدیا لە ئاخری مانگی ڕەزبەری نزیکەی ٢٠٠٠ ژنی حیجاب و باڵاپۆش لەمزگەوتی دەمامەی شاری بانە کۆ ئەبنەوە و ناڕەزایەتی دەرئەبڕن بەم شانۆیە لە فستیوالی باشوور و دژ بە ئیسڵامی دەزانن. هەموو ئەمانە نیشان ئەدات کە کۆماری ئێسڵامی ئێران سیاسەتی کولتووری و پەروەردەی هەیە کە هەوەڵ ئەدات ئەم جار بەشێوازی نەرمتر و بەڕێکخستنی ئەم جۆر مەراسم و فستیواڵانە نیشان بدات کە شارە کوردەکانیش لەگەڵ حیجابن و بەشێوازی نوێ حیجاب زۆرەملی بەسەر خەڵک داسەپێنێت، تەنانەت پێشتریش ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری شاری بانە کۆبوونەوەی کولتووری حیجاب و عیفافی ڕێکخست و پێناسەی بنەماڵەی بەناوی هەفتەی حیجاب وعفاف دانا، دەتوانین بڵێین ئەمە سیاسەتێکی رژیمە کە پلاندار و بە بەرنامەیە کە ئەوەڵ جار شاری بانەی هەڵبژاردووە و وردەوردە لەشارەکانی دیکەی کوردستان دەیهەوێت پەرەی پێی بدات. هەرچەند ئەم ٧٠٠ژنە کە بە لیباسی باڵاپۆشی بەشداربوون زۆربەیان بەسیجی و سپاهی و ئۆرگانەکانی وابستە بەخویانن. هەڵبەت شتێ تر کە سەرنجی مرۆڤ ڕائەکێشێت جیاوازی جلەکانیانە کە جیاواز لە جلی کوردی کە دەتوانێت هێمایەک بێ لەوە کە مەراسمی تاجی زێڕین لە ناوەڕۆکی سیاسەتی رژیم دروس کراوە چۆنکە لەکوردستان جلی ژنان وەکوو جلی کوردی زۆر فەرقی هەیە لەو ڕوانگە کە کوردستان جڵی ژنان ڕەنگاوەڕەنگ و جیاوازە لە جلی زۆرملی. دەتوانین بڵێین کوردستان جێگە و پێگەی جیاوازی هەیە تەنانەت لەباری کولتووری و شارستانیەت وبیروباوەڕی خەڵک، کۆماری ئیسڵامی هەمووکات ترس و دڵەڕاوەکی هەیە بەرامبەر بەم ناوچە چۆنکە لەبواری سیاسی و بیروبۆچوون پێشکەوتووە و لەگەڵ سیاسەتی کۆماری ئیسڵامی ناگۆنجێت و فکریەتی دیموکراسی و سکۆلار لەم ناوچە لە پێشە و بوونی ئەحزاب لە ناودڵی خەڵک ڕەنگ و بیروبۆچوونی تری بەم ناوچانە بەخشیوە، خودی شۆڕشی ژینا هەڵقۆڵاوی کوردستان بوو و دواتر کێشراوە شاڕەکانی دیکە، بۆیە ڕژیم سیستماتیک و بەپلان هەموو پڕۆژەکانی لە کوردستان ڕێک ئەخات لە ناوچەی کە حیجاب ئیسڵامی کەمتر توانیویە جێگەی بێت، هەرلەسەرەتای هاتنەوەی کۆماری ئیسڵامی لە ڕۆژی ٨ی مارس ٥٨ خەڵک کوردستان “نە”یان وت و لەشارەکانی کوردستان خۆپێشاندان کرا بە درۆشمی نەروسری نە توسەری بەڕێ چوو و بەردەوام لەساڵانی رابردوو بزووتنەوەی ژنان چالاکی و خۆپێشاندانیان بووە و ژنانی چالاک لە زۆربەی شوێنەکان بەڕێکخستنی تایبەت لەبواری چالاکی ژنان بەرامبەری یاساکانی دژ بە ژنی کۆماری ئیسڵامی وەستاون، کە سەرکەوتووترینی شۆڕشی ژینا بووە کە ڕاستەوخۆ حیجابی زۆرە ملی کردە ئامانج و بەتەواوەتی بەرنامە و سیاسەتە دژ ژنی کۆماری ئیسڵامی پووچەڵ کرد و دەیان دەسکەوتی هەبوو بۆ ژنان بۆیە تەواوی هەوڵی رژیمی ئیسڵامی ئێران بەرامبەر ژنان و بزووتنەوەکەیان ڕێکخستنی دواکەوتووترین فستیواڵی ئایینیە کە مەجمووعەێک ژنی کۆیلە و سەربەکۆماری ئیسڵامی دابەمەزرێنن و بەعینوانێ تاجی زێڕین ژووری کۆیلایەتی بۆیان درووس بکەن کە ڕێک دەتوانین بڵێین بەجێگەی تاجی زێڕین – زەنجیری کۆیلایەتی بۆیان دابین دەکات.
