پەروەردەی منداڵان وکاریگەرییەکانی لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو….

0
سارا رۆستەمی
سارا رۆستەمی

پەروەردەی منداڵان یەکێکە لە گرنگترین ئەرکە کۆمەڵایەتییەکان و گەشە پێدانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی. منداڵان وەک داهاتووی هەر نەتەوەێک، پێویستیان بە پەروەردەیەکی تەندروست، زانستی و ئەخلاقی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ببن بە کەسانێکی بەرپرسیار و سوود بەخش. شێوازی پەروەردە لە منداڵیدا کاریگەرییەکی درێژخایەنی هەیە لە سەرکەسایەتی، بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی تاک لە داهاتوودا. دایک و باوک ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە ڕێنیشاندانی ڕەفتاری باش. منداڵ زۆرجار لە ڕێگەی بینین و لێکدانەوە فێردەبێت، نەک تەنها لە ڕێگەی وتار. بویە هەڵسوکەوتی دایک و باوک دەبێتە نموونەیەک بۆ منداڵ.پشتیوانی دەروونی،گفتوگۆی کراوە و هاندانی فێربوون.

بنەماڵە یەکەم و گرنگترین دامەزراوەی پەروەردەییە. لە ناو خێزاندا، منداڵ فێری بنەماکانی ژیان وەک ڕێزگرتن، ڕاستگۆیی، هاوبەشبوون و بەرپرسیارێتی دەبێت. ژینگەی ئارام و پڕ لە خۆشەویستی دەبێتە هۆی گەشەی تەندروستی دەروونی و هەستی منداڵ. بە پێچەوانەوە، ژینگەی پڕ لە شەڕ و توندوتیژی کاریگەرییەکی خراپی لە سەر گەشەی کەسایەتی منداڵ دەهێنێت.

قوتابخانە و زانکۆ وەک دامەزراوە فێرکارییەکان، رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پەروەردەی زانستی و کۆمەڵایەتی منداڵان. لە گەڵ فێرکردنی زانیاری، فێری هاوکاری، ڕێکخستنی ژیان و بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دەکرێن. لە لایەکی ترەوە، کۆمەڵگا، میدیا و کلتوریش بەشێکی گرنکی پەروەردەن. میدیای نوێ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن کاریگەرییەکی ئەرێنی یان نەرێنی لە سەر بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی منداڵان هەبێت. بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی هۆشیارانە بە کارهێنرێن.

پەروەردەی منداڵان تەنها فێرکردنی خوێندن نییە، بەڵکو دروستکردنی مرۆڤێکی تەندروست، بەرپرسیار و هاوکارە. ئەگەر پەروەردە بەشێوەیەکی زانستی و مرۆڤایەتی جێبەجێ بکرێت، دەتوانرێت کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو، ئارام و دادپەروەرانە دروست بکرێت.

پەروەردەی منداڵان بەرپرسیاریەتییەکەی گشتییە کە پێویستی بە هاوکاری بنەماڵە، دامەزراوە فێرکارییەکان و کۆمەڵگا هەیە. گرنگیدان بە منداڵان، گرنگیدانە بە داهاتووی مرۆڤایەتی.

دەروونناسی(Psychology) و پەروەردەناسی (Pedagogy) دوو بوارن کەبە شێوەیەکی زۆر نزیک پەیوەستن بە یەکدی لە پەروەردەی منداڵان. دەروونناسی باس لە گەشەی هۆش، هەست، بیرکردنەوە  و ڕفتاری مرۆڤ دەکات، بەتایبەتی لە قۆناغەکانی منداڵی. لە کاتێکدا پەروەردەناسی ئەو زانستەیە کە چۆنیەتی فێرکردن، ڕێنماییکردن و گەشەپێدانی تاک لە ناو دامەزراوە فێرکارییەکاندا توێژینەوە دەکات.

لەڕوانگەی دەروونناسییەوە، فێربوون تەنها پرۆسەیەکی هۆشی نییە، بەڵکو هەست، ئارامی دەروونی و ژینگەی کۆمەڵایەتیش کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە. منداڵێک کە لە ژینگەیەکی ئارام و پڕ لە پشتگیری دەژیت، توانای فێربوونی باشتر هەیە، بۆیە پەروەردەناسی نوێ گرنگی زۆر بە ژینگەی قوتابخانە، پەیوەندی مامۆستا و قوتابی و پشتگیری دەروونی دەدات.

هەروەها دەروونزانی یارمەتیدەری پەروەردەناسییە بۆ تێگەیشتن لە جیاوازییەکانی تاکەکان، ئەم زانستە بە پەیوەندی بە هەست،فکری و چالاکیەکانی منداڵان، ڕێنمایی دەکات بۆ مامۆستا، دایک و باوک بۆ چۆنیەتی فێرکردن و پەروەردەی تایبەتی. تێگەیشتن بە ئەوەی منداڵان چۆن هەست و فکری خۆیان دەبینن و پێشرەفت دەکەن،کاریگەری زۆر لە شێوەی پەروەردەی فێرکاران و شێوەی یاری و چالاکیەکان هەیە. دەروونناسی پەیوەندی بە چۆنیەتی فێرکردن،تێگەیشتن بە هەستی منداڵ و ڕێنمایی کردن بۆ پەروەردەی باشتر.

پەروەردەی منداڵان و گرنگییەکانی لە ژیانی کۆمەڵایەتی

-Mind in society یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی دەروونناسی پەروەردەیی کە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پەرە پێدانی مێشکی مرۆڤ تەنها لە رێگەی ئەزموونی تاکە کەسییەوە نایەتەدی، بەڵکو بە شێوەیەکی گرنگ لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی و کەلتووری پەرە پێدەدرێت. ئەم بابەتە بنە مایەکی گرنگ  بۆ تێگەیشتن لە پەرەپێدانی مێشکی مرۆڤ و هەر وەها دەسە لمێنێت کە فێربوون بە بێ کۆمەڵگە و زمان تەواو نییە. زمان ئامرازێکی سەرەکییە بۆ بیرکردنەوە و فێربوون. گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی تر یارمەتی دروستکردنی بێروکەی نوێ دەدات. فێر بوون تەنها پرۆسەیەکی ناوخۆیی نییە ،بەڵکو بە شێکی کۆمەڵایەتییە.

-ئەم بیرۆکانە دەسەلمێنن کە مامۆستا نابێت تەنها زانیاری بگوازێتەوە، بەڵکو پێویستە ڕۆڵی ڕێنیشاندەری فێربوون بگرێت. کارکردن بە گرووپ،گفتوگۆ و یارمەتیدانی فێرخوازان زۆر گرنگن.

       The Ecology of Human Development     

ئەم تیۆرییە گەشەی مرۆڤ تەنها بە هۆکارە ناوخۆییەکان وەک ژنەکان و تواناکانی کەسەکە پێناسە ناکرێت بەڵکو بە ژینگەی دەوروبەریشەوە کاریگەری گەورەی هەیه.مرۆڤ لە ناو ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی و کلتووری قووڵدا گەشە دەکات و ئەم ژینگەیە پێکهاتووە لە چەند سیستەمێکی جیاواز: Microsystem ئەم سیستەمە نزیکترین ژینگەی کەسەکەیە وەک: خیزان، قوتابخانە، هاوڕێیان، مامۆستایان. لە ئەم ئاستەدا، منداڵ ڕاستەوخۆ لە گەڵ کەسانی دەوروبەری پەیوەندی هەیە. شێوازی مامەڵە کردنی دایک و باوک، شێوازی فێرکردن و هاوڕێی باش یان خراپ، هەمووی کاریگەری گەورەیان هەیە لەسەر گەشەی مرۆڤ

Mesosystem

ئەمسیستەمە پەیوەندی نێوان ژینگە نزیکەکانە.بۆ نموونە: پەیوەندی نێوان خێزان و قوتابخانە، پەیوەندی نێوان دایک و مامۆستا. ئەگەر دایک و مامۆستا هاوکاری باشیا هەبێت،منداڵ باشتر گەشە دەکات،بەڵام ئەگەر ناکۆکی هەبێت،ئەوەکاریگەری خراپی دەبێت لە سەرمنداڵ.

Exosystem

لەئەم ئاستەدا،کەسەکە ڕاستەوخۆ بەشداری ناکات،بەڵام کاریگەری لە سەری هەیە وەک: شوێنی کارکردنی دایک و باوک، یاسا و بڕیارە حکومیەکان، میدیا. بۆنموونە ،ئەگر باوک لە کارەکەی فشاری زۆری هەبێت ئەو فشاریە دەگوازێتەوە بۆ ناوخێزان

Macrosystem

ئەم سیستەمە گەورەترین ئاستە و پێکهاتووە: کلتوور، ئایین، ئابووری، یاسا و نرخی کۆمەڵایەتی.

بیرۆکە و باوەڕە کلتوورییەکان دیاری دەکەن چۆن منداڵ فێر هەڵسوکەوت بێت ئەم سیستەمە لە گەڵ تاک کەس پەیوەندی نییە بەڵکو بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ژیان،لە فێربوونی مرۆڤ کاریگەری هەس.

Chronosystem

ئەم سیستەمە پەیوەندی بە کاتەوەهەیە وەک: گۆڕانکارییە ژیانیەکان(هاوسەرگیری،جیابوونەوە)، ڕووداوە گەورەکان(جەنگ،کۆچکردن،پاندێمیا)، ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماوەی ژیاندا ڕوودەدەن،کاریگەرییان هەیە لەسەر گەشەی مرۆڤ.

گرنگی تیۆرییەکە:

.مرۆڤ لە تەنها ژینگەیەکدا ناژیت، هەموو ژینگەکان پەیوەستن پێکەوە، گەشەی مرۆڤ کۆمەڵایەتی و کلتوورییە، ئەم تێورییە زۆر بەکاردێت لە: پەروەردە، روانناسی منداڵ، کارەکۆمەڵایەتیەکان، یاسا و سیاست.

ئەم سیستەمە تێگەیشتنێکی قووڵ پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی چۆن ژینگەی دەوروبەری مورۆڤ کاریگەری لەسەر گەشەی هەیە.ئەم تیۆرییە وەک ئامرازێکی گرنگ بەکاردێت بۆ باشترکردنی ژیانی منداڵان و کۆمەڵگا.

کۆتایی

سیستەمەی پەروەردە بنچینەی کۆمەڵگایە،چونکە ڕێگا بۆ فێربوونی زانیاری و پەروەردە کردنی توانا و بیر کردنەوەی خوێندکاران دەکات.لەڕێگەی قوتابخانە و زانکۆکانەوە،منداڵان و گەنجان فێری ڕێز،هاوکاری وبەرپرسیارێتی دەبن.سیستەمێکی باشی پەروەردە دەتوانیت کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و ئارام دروست بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *