یۆلماز گونای، دەرهێنەرێکی لە بیرنەکراو

یۆلماز گونای

یەلماز گونای لە ١/٤/١٩٣٨ی زایینی لە بنەماڵەیەکی هەژاری ئاوائیەکی ئەدەنە بە ناوی “قنجە” چاوی بە ژیان پشکووت و هەر لە منداڵییەوە تا سەر ئێسقان هەستی بە دوو چەوساندنەوەی کوردبوون و چەوساندنەوەی چینایەتی کرد و خۆیی دەگێرێتەوە کە کاتێک قوتابی بووم لە قوتابخانەیەکی تورکیە، ماموستایەکی تورک دەیزانی کوردم، هەر بۆیە هەمیشە لێیدەدم، هەر چەن پرسیارەکانم بزانیبایەت یان نا هەر لێیدەدام. دوای ئەوەی خوێندنم تەواو کرد زانیم ئەو ماموستایەم تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوە، هەموو داهاتی فیلمیکی سینەمایی خۆم بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی تەرخانکرد، هەموو تووشی شوک بوون، من پێموتن نە لە بەر ویژدان و نە لە روانگەێکی مرۆئیەوە ئەو کارەم کردوە، بەڵکوو تەنها دەمویست شەرم لە خۆیی بکاتەوە و بزانێت کە کورد لەو پیاوترن. لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە چوەتە شاری ئەستنبوڵ و لەوێ هاوکات لەگەڵ خویندن، کاریشی کردوە. لە کۆتایی سەدەی ٥٠ی زایینی بەکالۆریوسی وەرگرتوە و چوەتە ناو جیهانی ئەدەب و سەرەتا بە شێعر و چیرۆک دەستی پێکردوە
دواتر خۆی بۆ دونیای سینەما تەرخان کرد و رۆلێکی دیاری لە بەرهەمهینانی دەیان فیلمی سینەمایی هەبوو کە گرنگترینیان “یول” واتە “رێگا”ی لە ساڵی ١٩٨٢ی زایینی بەرهەم هێنا.
“گونای” هەر لە سەرەتای منداڵییەوە هەستی بە چەوساندنەوەی نەتەوەکەی و ئازارەکانی کرد و هەروەها هەستی بەو جیاوازییە چینایەتیە پڕ لە ئێش ئازارەش کرد کە بنەماڵەکەی تێدا دەژیا. ب خۆیی دەڵێت: چەنێک بە ئازار بوو کاتێ دایکم دەدیی کە بە هاوینان رۆژ تا شەو خەریکی پەمۆ رنین و بە زستانیش خەریکی کارەکەری ماڵە دەوڵەمەندەکان بوو.
“گونای ” دواتر کە بو بە دەرهێنەرێکی بە ناوبانگ و بە هۆی هەڵوێستە سیاسیەکانی چەندین جار لەلایەن هیزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی تورکیەوە دەستگیر کراوە و لەلایەن دادگاکانی تورکیەوە بە زیاتر لە ١٠٠ ساڵ زیندان حوکم دراوە و بەشێکی تەمەنی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا بوە و دواتر توانیوە لە زیندان رابکات و خۆیی گەیاندوەتە وڵاتی پاریس و لەوێ هەلی بۆ هەڵکەوت و لە ریگەی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینماوە توانی کێشەی نەتەوەکەی بخاتە بەر دید و رای جیهان و هەر بەو هۆیەش ناوبانگێکی جیهانی دەرکرد.
ئەوسا کە هێشتا وڵاتی تورکیەی بە جێنەهێشتبوو دوو گۆڤاری بە ناوەکانی ” یوران، دوروک” لە ساڵی ١٩٥٨ دەرکرد لە نووسینی دیواری زانکۆش رۆڵێکی گرنگی بینیوە و یەکەم چیرۆکی خۆیی لە ساڵی ١٩٦١ بە ناوی “گەردن لێک ئالاوەکان” نووسیوە و هەر ئەوەش بوە هۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار بخرێتە زیندانەوە.
خەن و ئاواتی یەلماز گونای ئەوە بوو کە کوردستانێکی سەربەخۆ هەبێت، بەڵام بەر لە بەدیهاتنی خەونەکانی قەدەر مەرگێکی ناوەخت یەخەی گرت و دڵە گەورەکەی لە ساڵی ١٩٨٤ی زایینی لە تەمەنی ٤٧ ساڵییدا لە لێدان کەوت و لە گۆڕستانی “بیر لاشنز”ی وڵاتی فەرانسە بە خاک سپێردرا.
شایانی باسە یەلماز گونای ١١٧ فیلمی بەرهەم هێناوە و دەیان خەڵاتی بردوەتەوە کە بریەتیین لە خەڵاتی “ئورهان پاموک” ساڵی ١٩٧٢ی زایینی بە هۆی رۆمانی “گەرن لێک ئاڵاوەکان، خەڵاتی “لوکار نوێی” جیهانی بە هۆی فیلمی “رانەکە”، خەڵاتگەڵیکی دیکە لە ڤستیوالی برلین، بەریتانیا، بلژیک، سوئیس، ئیسپانیای نیو دەوڵەتی، خەڵتی ویساقی سینەمایی بکژیک، پاڵێوراوی خەڵاتی نوبڵی ساڵەکانی ٧٠ی زایینی و چەندین خەلاتی دیکە.