کەی بزووتنەوەکانی سەرتاسەری سەردەکەون؟

✍عباد عموزاد

وە:ئاژوان -کرماشان

ڕاپەڕین دەبێتە سەرتاسەری کاتێک ویژدانی هەموو ئەندامێکی کۆمەڵگا و ویژدانی کۆمەڵگا  لە سەر مافی مرۆڤ و مافە ئیپستیمۆلۆژییە نەتەوەییەکان شەفاف دەبێت و ژیانی تاک و دەستەجەمعی مەیلی بە پراکتیزەکردنی مافەکان دەبێت. ویژدانی مێژوویی لە ڕێگەی ڕەخنەوە هەموو ئەو شتانە دەناسێتەوە کە لەگەڵ مافدا ناگونجێت و بە ئازاد کردنی خۆی لەوان ، پەیوەندی نێوان مرۆڤی ئازاد و ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو دروست دەکات. ڕێگە بە ئەندامانی کۆمەڵگا دەدات ئالوودەبوونی  گوێڕایەڵی بۆ دەسەڵات بەجێ بهێڵن و خەبات بکەن. وازهێنان لەم ئالوودەبوونە یەکلاکەرەوەیە چونکە هۆشیارییان لەمافەکانیان و هۆشیاری لەناوچوونی دەسەڵات نابێتە هۆی پاشەکشەی ئالوودەبوون. وازهێنان لە ئالوودەبوون پێویستی بە ڕاهێنانێکی ڕۆژانەی مرۆڤێکی سەربەخۆ و ئازاد هەیە بۆ مافەکانی. ئەوە پێویستی بە بیرکردنەوە و خەیاڵ و قسە و کردارە بۆ ئەوەی ناچار بکرێت لە بێ ئەنجام بوونی بەردەوام.  بەڵام ئەوەی کە دەوترێت پەیوەستە بە:

بیرو ئەندێشە بووبێتە ڕێنوێنیێ بۆ گوتاری ئازادی. بیرکردنەوەی ڕێنمایی دەربڕینی ئازادی نابێت هەرکاتێک لێشاوی ئازادانەی بیرۆکەکان وا بکات ڕەخنە لە دەربڕینەکانی دەسەڵات بگرێت. بەجۆرێک کە سەرەتا ویژدانی زانستی کۆمەڵگا دەربڕینی ئازادی قبوڵ بکات و دواتر لەڕێگەی گشتگیربوونی دەربڕینی ئازادییەوە ئەم دەربڕینە ویژدانی بەکۆمەڵ و هەر ویژدانێکی ئەندامێکی کۆمەڵگا قبوڵ بکات. بۆیە لەم قۆناغەدا، پێویستترین ئەرکەکان، لا بردنی ناڕوونییە. ناڕوونی تەنیا ڕوونکردنەوەی دەوڵەت و ئەو سیستمە کۆمەڵایەتییە نییە کە ڕەتدەکرێتەوە، بەڵکو ڕوونکردنەوەی سیستەمی کۆمەڵایەتی و ئەو دەوڵەتەیە کە سەردەکەوێت. بۆیە، لا بردنی ناڕوونی بۆ ڕەخنەی ئەندێشەکانی ڕێنمایی سنووردار نابێت. بەڵکو بریتی دەبێ لە مافی هەموو مافەکانمەندەکان لە کۆمەڵگای نوێدا و پەیوەندی نەتەوە لەگەڵ دەوڵەتی یاسا پەروەردا. وە ڕۆڵی عەدالەتی کۆمەڵایەتی وەک پێوەرێک مەعلووم دەکات کە لە بنبڕکردنی پەیوەندی چەوسێنەر_چەوساوە و بەکارهێنانی پێوانە و بەکارهێنانیان دێت. یەکێتی نەتەوەیی کە راپەڕینی جەماوەریی بەتوانا دەکات، ناتوانێت ببێتە هۆی وازهێنانی خاوەن مافەکان. چونکە ئەم دەستبەرداربوونە هاوپەیمانیەکی لەم شێوەیە مەحاڵ دەکات. لە شۆڕشی دژە پاشایەتی ئێراندا ئەم مافانە لە بیر نەچوون .ئەوان دەریانبڕین. بەڵام لەدوای شۆڕشەوە ئەم مافانە لەکاتی خەبات لەسەر دەست بەسەرداگرتنی حکومەت ڕەتکرانەوە.بۆ نموونە سەربەخۆیی و ئازادی پێناسە کرا و بەرنامەیەکی دۆزییەوە کە جێبەجێکردنیشی چێژی لە سەربەخۆیی و ئازادی دەبوو. بەڵام جێبەجێکردنی ئەم بەرنامەیە بنیادنانەوەی ستەمکاری نەگۆنجاو کرد. بۆیە شوێنکەوتوانی ئەم و ئەو دەربڕینەی دەسەڵات ڕێگر بوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەکە .هەم مافی مرۆڤ و هەم ئەو شکۆیەی کە ژنان دەبوایە بیبەنەوە و هەم مافی ڕەنجدەران ،لە بەیانی  رێنمایی شۆڕش قەبووڵ کران. لە کاتی دووبارە بنیاتنانەوەی ستەمکاریدا بوو کە ئەو مافانە ڕەتکرانەوە. بزووتنەوەی سەرتاسەریی فەرمان لە ویژدانێکی گشتی دەبات، بۆیە بۆ ئەوەی خەڵک بەشداری لە بزووتنەوەکە بکات لە سەرتاسەری وڵاتدا، دەبێت وەرگرتنەوەی ئەو مافانە ببنە ئامانج کە گشتگیرن .بەڵام ئایا ئەو مافانەی کە هەموو کەس دەبێ بیانبێت لەگەڵ ئەو مافانەی کە مرۆڤ هەیەتی و ئەو مافانەی کۆمەڵگا ئەتنیکیەکان هەیانە ناکۆکن؟ وە ئەگەر ناکۆکی وا لێکبرێت، ئایا ئەوە بزووتنەوەی  جەماوەرییە کە قوربانی دەبێ یان مافی ئەو گرووپانە؟ وەڵامەکە ئەوەیە: کاتێک ئاستی عەدالەتی کۆمەڵایەتی کارناکات و پەیوەندیەکان بە ماف دیاری ناکرێن، بزووتنەوەی گشتی بێ ئەنجام دەبێت.بەڵام پێوەر کردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بە دڵی گرووپە زاڵەکان نییە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان سوود لە ڕادەی مافی گشتی و مافی مرۆڤ وەردەگرن و بەرەو پێگەی مرۆڤێکی سەربەخۆ و ئازاد بەرز دەبنەوە. بەڵام ئەوان سوودەکانی پەیوەست بە شوێنی دەسەڵات لەدەست دەدەن.  بۆیە دڵنیابوون لەوەی کە لە کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ و ئازاد و لە گەشەکردوودا دەژین، ئەندامەکانی تر لە ماف و ئەگەرەکان چێژ وەردەگرن و ناهێڵن بچنە ناو بزووتنەوەی جەماوەرییەوە، ئەو کاتە بزووتنە وەی جەماوەری گرووپەکانی خاوەن دەسەڵات ناگرێتەوە بەڵام هەرکاتێک نەمانی توندوتیژی ئەنجام بدرێت، ترسەکانیان لەو دۆخەی کە دوای سەرکەوتنی بزوتنەوەکە دەیدۆزنەوە دەرژێت و، توانایی ڕژێم بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی جەماوەری کەم دەکاتەوە.

ڕاپەڕین گشتگیر نابێت ئەگەر ویژدانی گشتی سەبارەت بە خنکانی فەزای ڕۆشنبیری و لەناوچوونی هێزی لێخوڕینی کۆمەڵایەتی و هۆکارەکانی ئەم وێرانکاری و هەژارییە ڕۆحی و مادییە ڕوون نەبێتەوە. ئەم وشیارییە ڕوونە دەرئەنجامی کاری بیرمەندانە کە تێڕوانینی کۆمەڵگایەکی کراوە و گۆڕێنەر لەسەر کۆمەڵگا دەکەنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بزووتنەوەی جەماوەری پێویستی بە ئەڵتەرناتیڤێک هەیە بۆ دەربڕینی ئازادی وەک بیرێکی ڕێنماییکەر لە پراکتیکدا. لە شۆڕشی ئێراندا هەمووان هیوایان ئەوە بوو کە خومەینی بە پەیمانی خۆی بەردەوام بێت و ببێتە مۆدێلێک بۆ دەربڕینی ئازادی .ئێستا بە پێی خیانەتی هیوا، هیچ سەرهەڵدانێک گشتگیر نابێت مەگەر خەڵک لە  جلی ترس دەر بێن. خەڵک و ئەلتەرناتیڤەکە، کە مۆدێلێکە لە پراکتیکی دەربڕینی ئازادی، یەکتر بددۆزنەوە.

بزووتنەوەی سەرتاسەری پێویستی بە توندوتیژی نییە. بەکارهێنانی توندوتیژی وا لە هەموو کەس دەکات بەشداری لە بزووتنەوەکەدا نەکات .لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بەتوندوتیژی و نەمانی توندوتیژی لە مافەکانی  مرۆڤ، مافی خۆیەتی بەرگری لەژیان و یاخیبوون بکات بەرامبەر ڕژێمێک کە ڕێز لەمافە مرۆییەکانی ناگرێت. بۆیە مافی بەرگریکردن بۆ هەموو مرۆڤێک و هەموو گرووپێک پارێزراوە، کاتێک جەلادەکان هەڕەشە لە ژیانیان دەکەن. لە کاتێکدا پێویستە هەموو بەشداربووان ئاگاداری مافی خۆیان بن، نابێ ڕۆڵی نەمانی توندوتیژی لە بە ئاشکراکردنی بزووتنەوە و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و لە ئاشتی و لە گەشەی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا فەرامۆش بکرێت.

ڕاپەڕین گشتگیر دەبێت  کاتێک سانسۆڕ لادەبرێت، ئەوەش پێویستی بەوەیە کە زمانی گاڵتەجاڕی و نەفرەتی وازلێهێنرێت و دوو جۆگەی ئازاد لە بیرۆکە و زانیاری بەتەواوی جێگیر بکرێن. لە ئێستادا گرنگترین کار کردنەوەی ئامرازەکانی پەیوەندی بەکۆمەڵە (ئینتەرنێت و بە پێچەوانەوە) لەسەر بیرۆکەکان و بۆچوون و زانیاریەکان. بۆیە پەیوەندی لەگەڵ خەڵک لە بزووتنەوەکەدا دەگۆڕێت: کەسایەتی و خواستە سیاسییەکان خزمەت بە خەڵک دەکەن واتە ئەو بۆچوون و ڕێنماییانەی دەیدەن نابێت لەگەڵ کاراکتەری خۆڕسکایەتیدا نەگونجاو بێت. بەڵکو دەبێت بەربەستەکانی سەر خۆڕسکایی لابەرن بۆ نموونە بە ڕێکخراوکردنی سیاسی کە کۆمەڵگا ملکەچی پلەبەندی ڕێکخراوەیی دەکات دژی بزووتنەوەی سەرتاسەرییە.

بزووتنەوەی سەرتاسەری پێویستە لە ترس ئازاد بکرێت .ئەو ترسانەی کە خەڵکیان گیرودە کردووە،پێشتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە بەڵام یەکێک لەو ترسانەی کە ڕەنگە ڕێگر بێت لە بە جەماوەریی بوونی بزووتنەوەکە ،ترس لە “دوای ڕووخانی ڕژێم” چڕتر بکاتەوە، ئەو ترسەیە کە “شۆڕش منداڵەکانی دەخوات” ئەم ترسە ترسی ئەوە زیاتر دەکات کە بارودۆخی وڵات تێکبشکێت و گروپە چەکدارەکان خۆنوێنی بکەن. چونکە وا گریمانە لەبەر ئەوەی شۆڕش منداڵەکانی دەخوات، ئەوا یان دیسان ستەمکاری دادەمەزرێت یان ئێران چارەنووسی  وەک عێراق و ئەفغانستان دەبێت.

بەڵام شۆڕش منداڵەکانی ناخوات. مانەوەی حکومەتی پڕ هێز و کۆڵەکەی دەسەڵاتە کە دەرفەتی دەست بەسەردا گرتنی دەوڵەت و نەهێشتنی ڕۆڵەکانی شۆڕش دەداتە دەسەڵاتخواز.هەر وا کە  لە ئەنجامی دووبارەکردنەوەی درۆیەک، زۆر لەو باوەڕەدان کە ڕژێمی تاوان و خیانەت و گەندەڵی دەرئەنجامی شۆڕشە. لە ئەنجامی ئەو دووبارە کردنەوەدا، باوەڕ وایە شۆڕش منداڵەکانی خۆی دەخوات. ئەم درۆیە بە بەکارهێنانی لۆژیکی فەرمی دروست دەکرێت و لە ڕوانگەی جەماوەری خەڵکەوە ڕاستی زۆر گرنگ دادەپۆشێت. ئەو ڕاستییەی کە حکومەتی دەسەڵاتخواز بەرهەمی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شۆڕشە نەک خودی شۆڕش.دامەزراندنی دەوڵەتی دەسەڵاتخواز مسۆگەر بوو چونکە دەبوو دروستکردنی دەوڵەتی دەسەڵاتخواز بگۆڕدرێت و نەکرا، دەبوو بنیاتنانێکی دێموکراسی بێت و نەبوو. دەبوو تەوەری دەستووری یاسایی جەماوەری خەڵک بوایە و بنەماکانی دەستوور بەپێی دەسەڵاتی گەل  جێبەجێکردنی بکرایات و جێبەجێ نەکرا.بزووتنەوە کاتێک جەماوەری دەبێت کە هیچ چین و توێژێکی کۆمەڵگا لێی بەجێنەهێڵرێت بۆ نموونە فەرمانبەرانی حکومەت و کرێکاران و هەروەها ئەوانەی لە هێزە چەکدارەکاندان دەبێت چاوەڕوانی چارەنووسێکی باشتر بن لە گۆڕانکاری بنەڕەتی. لە شۆڕشی دژە پاشایەتی ئێراندا، بەشداری فەرمانبەرانی حکومەت لە بزووتنەوەی جەماوەری و یەکگرتنی هێزە چەکدارەکان لە گەڵ گەل، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان لە سەرکەوتنیدا گێڕا. بەڵام تێچووی بنیاتنانەوەی دەوڵەتی دەسەڵات بەسەریاندا سەپا. ڕوونکردنەوەی ئەو بارودۆخەی کە فەرمانبەرانی حکومەت و هێزە چەکدارەکان ،لە پاش سەرکەوتنی بزووتنەوەکە بەرەو رووی دەبن و مسۆگەرکردنی لەلایەن هێزی جێگرەوە و خەڵکەوە شتێکە کە پێویستە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

بەڵام یەکلاکەرەوەترین گەرەنتی بەشداریکردنیان لە پێشڕەویی بزووتنەوەکە و ئەندامبوونیان لە هێزی لێخوڕینی بزووتنەوە ،نەهێشتنی هێزی سەرکوتکردنە. بۆ ئەوەی دژە شۆڕش ڕۆڵەکانی شۆڕش نەخوات نەک هەر دەبێت هێزی جێنشین بتوانێت لە گەڵ ئەو وەشانەی دەسەڵات بگرێتە دەست، بەڵکو بە دەربڕینی ئەو ئازادییەی کە فیکری ڕێنوێنی بزووتنەوەی جەماوەری دەکات،دەبێ بە کۆمەڵگا ئەو ئیمکانە بدات کە لە ئافراندنی فەرهەنگی ئازادی ڕۆڵی هەبێت.دەبێت وا بکات کۆمەڵگا بەشداری لە بناغەی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی کراوە و گۆڕاو و حکومەتێکی دێموکراتیدا بکات و ڕێگە بدات بۆ دووبارەبوونەوەی بزووتنەوەکە تا ئەو کاتەی پێکهاتەکانی دەسەڵات مێحوەر  بە بنیاتنانی سەربەخۆیی و ئازادی  مێحوەر جێگۆڕکێیان فەراهەم بکرێت.

ئەو هۆکار و مەرجانەی کە نەتەوەیەک بە بزووتنەوەی سەرتاسەرییەوە تێکەڵ دەکات کۆمەڵێک فاکتەربوون کە باس کران کە وادەکات بەردەوام بێت لە بزووتنەوەی سەرتاسەری و بەردەوامبوونی بۆ سەرکەوتن لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەڵبسەنگێنرێت و جێبەجێ بکرێت. لە شۆڕشی ئێراندا ئەوانەی دەیانویست ئامانجەکانی شۆڕشەکە مسۆگەر بن، دەیانویست دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە فکر و قسە و کردار جێبەجێ بکرێن وبپێورێت، بەڵام کودەتای دژی ئازادی و دەستبەسەرداگرتنی دەوڵەت، دادپەروەری وەک ئامانجێک لەناوبرد، وەک ئامرازێک بۆ ئاسودەکردنی چینی زەحمەتکێشان و هەموو ئێرانییەکان کە نە شکۆمەند بوون و نە وەک مرۆڤ ڕێزیان لێ گیرا. ویژدانی ئەخلاقی کۆمەڵگا کاتێک دەوڵەمەند و شەفاف دەبێت، ئەوە خود حوکمکردنە کە پێوانەکان لەسەر ئاستی دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەڵدەسەنگێنێت،کردەوەکان یان تەگبیرەکان قبوڵ ، یان ڕەتیان دەکاتەوە.