لە سێدارەدانی ۱۱۱ ژن لە سەرەتای سەرۆک کۆماری حەسەنی رووحانی

لە سێدارەدانی ۱۱۱ ژن لە سەرەتای سەرۆک کۆماری حەسەنی رووحانی

لە ڕێکەوتی هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران (٢٤ جۆزەردانی ساڵی ٩٢) و هەڵبژاردنی ڕووحانی وەک سەرکۆمار هەتا ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩، بەگشتی ١١١ هاووڵاتیی ژن لە ئێران و کوردستان لەسێدارە دراون.
ئەو ڕاپۆرتە بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و ئاماری ڕاستیی زۆر زیاتر لەوە دەتوانێت بێت.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەم ڕاپۆرتەدا، ساڵی ١٣٩٣ بە ٣٠ ئێعدام، زۆرترین ڕێژەی ئێعدامی ژنان لە دەوڵەتی “حەسەن ڕووحانیـ”ـدا بووە.
لە کۆی ئەو ١١١ حاڵەتەی ئێعدامی ژنان، ١٨ ئێعدامیان تایبەت بە ناوچەکانی کوردستان بووە کە د ١٠ حاڵەتیان وەکوو هاووڵاتیی کورد پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەو ١٨ ژنە لە زیندانەکانی ورمێ، دێزڵاوا، سنە و مەهاباد ئێعدام کراون. شوناسی ٩ کەس لەو ژنانە بەم چەشنەیە: “ناهید غەیاسوەند، ئامینە ئاتووسن، گوڵچین نووری، مەلێحە ساڵحیان، ئاراستە ڕەنجبەر، نازدار وەتەن‌خا، لەیلا زەڕئەفشان، مەلووک نووری و زەینەت سکاوەند”.

دوو کەس لەو ژنانە “کودەک موجرم” بوون: “فاتمە ساڵەبەهی کە لە زیندانی عادڵئوای شیراز لەسێدارە درا و زەینەب سکاوەند کە لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دراوە.کۆماری ئیسلامی رێکۆردداری ئیعدامی ژنان لە ئاستی جیهانیدایە