دەستبەسەر کرانی دوو ژنی چالاکی کورد لە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئێران

دەستبەسەر کرانی دوو ژنی چالاکی کورد لە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئێران

رۆژی سێشەممە ١٥ی رەزبەری ۱۳۹۹, هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دوو چالاکی کوردیان بە ناوەکانی ” ئەندیشە سەدری” و ”ندا پیرخزریان“ دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆیەکانی دەستبەسەرکرانی ئەندیشە سەدری و ندا پیرخزریان کە هردوویان خەڵکی شاری سنەن و ئەو تۆمەتانەی رووبەروویان کراوەتەوە, روون نەبۆتەوە.
شایانی باسە کە ئەندیشە سەدری خوێندکاری بەشی هونەر و شێوەکارییە کە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکە کە لوقمان پیرخزریان باوکی ندا هەر ئەو ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، لوقمان پیرخزریان پەیکەرتاش و یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی پێشووی کوردە.