کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران

کۆڵبەر

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ۱۳۹۹، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک پێکراوە کە لە ئاکامی تەقەی ئەو هیزانە کۆڵبەرێک ی خەڵکی گوندی جۆجاڕی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”وەزیر وەیسی“ بە سەختی بریندار بووە کە ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”محەمەد“ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.