‹‹ لەکاتی پەتای کۆرۆنا برسیەتی منداڵان پەرە دەسێنیت››

برسیەتی منداڵان

✍ نووسەر: مارتین لینگ

وەرگێران لە ئاڵمانیەوە: پدرام زارێعی

هنریتا فۆر، بەرپرسی بەشی به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی مناڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان ڕێکخراوی مناڵپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بە کورتی یوونیسێف ، رۆژی  سێشه‌ممه‌ حه‌وتی خەرمانان( ٢٨ یی ژووئیه) لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکان لە نیۆیۆرک دا رایگەیاند :‹‹رۆژ بە رۆژ ڕوونتر و ڕوناکتر دەبێت کە خه‌سار و وه‌زه‌ندگەلێک کە ئاسار و ئاکامەنەکانی پەتای جیهانی کۆڤیدی١٩(کۆرۆنا) بە منداڵان دەگەیەنێت فرە زیاتر لە خودی هەڵپەرەستەکانەکەیە.›› هنریتا فۆر باسی لە ناوەرۆکی راپۆرتێکی نوێ کرد. تێزی سەرەکی راپۆرتەکە ئەویەکە کە هەژاریە پەرەسەندووەکە، كه‌مبوونێكی کالاگەیاندن و نرخی بەرزی دابین کردنی بژێو  لە ئاکامی پەتا جیهانیەکە دەبیتە هۆی برسیەتی و ئاورایکی فرە زیاتر لە ناو منداڵان لە سەرتانسەری جیهان دا.

بەپێ راپۆرتەکەی یوونیسێف، كه‌مخۆراكیی و كه‌مبژێویی تەنگاوی دەتوانێت ژیانی منداڵان بخاتە مەترسیەوە.  کارناسەکانی یوونیسێف ئاماژە بەوە دەکەن کە مندالانێک کە تووشی ئەم نەخووشیەن زۆر لەڕ و لاوازن بۆ قه‌وارەی جەستەیان و ڕیسک و مەترسی ئەوی کە تیابچن یا لە گەشەکردن و نەشارکردنی و باڵاکردنی جەستەیی و  ڕۆحیی و دەروونیان دوابکەون یەکجار مەزنە. راپۆرتەکەی یوونیسێف  هەروا دەڵیت کە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە ساڵی ٢٠١٩ تووشی کەم خۆراکی و کەم بژێویی تەنگاوی بوون لە رووی مەزندە و گۆمانەوە ٤٧ ملوێن کەس بوون. بەپی گووتەی کارناسەکان، ریکخراوەکان بۆ یارمەتیە مرۆفدۆستانەکان پێویستیان بە ٢،٤ ملوێن دوڵاری ئامریکا (نزیکەی ٢ ملیارد یۆرو) هەیە، بو ئەوەی بتوانن بەرنامەکانیان بو دابینکردنی خۆراک و پیداویستیە پزشکیەکان بۆ کۆرپەکان، زارۆکەکان و دایکەکان تا کۆتایی ئەم ساڵ وەدی بهێنن . قەیرانی کۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و کیشەگەڵیک کە لەم بارودۆخە سەری هەڵداوە دەتوانێت بێت بە هۆی ئەوەی کە تەنیا لە ساڵی یەکەمی پەتا گشتگیرەکە، هەر مانگ زۆرتر لە ١٠،٠٠٠ منداڵ لە جیهان لە برسیەتی دا تیابچن. نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات کە لەم قەیرانە مەترسیەکە بەتایبەت لەسەر ئەو دەڤەر و وڵاتانەیە کە هەر پێشتریش لە چەرمەسەری و کەمی و نەبوونی خۆراک رەنجیان دەکێشا . چوار کارگێڕیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێشبینیەکی دڵته‌نگكاردا ئاماژە بە ژمارەیەکی هەرە زۆر مەزرا و کێڵگەی کشتوکاڵی  بە بەهرە و بەرووبویەکی یەکجار زۆر دەکەن کە پەیوەندییان لەگەڵ بازاڕەکاندا پچڕاوە و هەروەها بە دێهات و گوندانێک کە هیچ یارمەتییەکی پزشکی و خواردەمەنیان هەناردە نەکرات.

ئەم كه‌مخۆراكیی و كه‌مبژێویی کە رۆژ بە رۆژ روی لە زیاد بوونە، بەدڵنیایەوە پاشماوانێکی درێژخایانی بو تاکە منداڵەکان دەبێت. لە ئەم تراژیدیە تاکەکەسیە دەتوانێت تەنانەت کارەساتێکی کۆمەڵایەتی بخوولقێت کە یەک نه‌سل و وه‌چه تووشی دەرد و ئازار دەکات.

سەرەڕای هەمووی ئەمانە، مانگانە  ٥٥٠ هەزار منداڵ لە جیهاندا تووشی سیندڕومی وشك هه‌ڵهاتن دەبن. ئەم سیندڕومە دەبێتە هۆی له‌ده‌ست چوون کێشی جەستە. لە ئەم نەخۆشییە ماسۆلکەکان دەبن بە ئاو و پەسمەندەی چەوری لە ناو رووکەشەشانەکان بە خەسار دەچێت. جیاوازی سیندڕومی وشك هه‌ڵهاتن لەگەڵ كه‌مخۆراكیی و كه‌مبژێویی تەنگاوی ئەوەیە کە کەمتر کات دەخایێنێت و دەتوانێت بەری پێ بگیریێت و کەونار و کرۆنیک نییە. بەڵام هەر ئەم سیندڕومەیش دەتوانێت بێت بە هۆکاری هەژماریک زۆر نەخۆشی جەستەیی و دەروونی لە تەمەنی سەرەوە.

ئەگەرچی نرخی قڕان بە برسیەتی لە نێوان منداڵانی ژێر پێنج ساڵ  لە ساڵی ١٩٨٠ تا ڕادەیەکی زۆر دابەزیوە، بەڵام ئەمە ناتوانێت بێت بە مایەی دلخۆشی، چوونکو هەر لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ٦ ملوێن منداڵ گیانیان لە دەس دا، کە ٤٦% بە هۆی مردنی راستەوخۆ یا ناراستەوخە لە برسیەتیدا بووە.

 هەموومان دەزانین کە گڵوبالیزم و بەسەنعەتتییبوونەوە هەمووی ئەو ئامرازە پێویستانە دەخەنە بەردەس مرۆف و کۆمەڵگای ئەمرۆ کە خۆراک و خواردەمەنی بۆ هەمووی خەڵکی جیهان دابیین بکات. بەڵام کێشە ئەویە کە دابەشکردنێ سامان و دارایی دادوەرانە نییە.

سەرچاوە: رۆژنامەی  

Neues Deutschland