شەپۆلی دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی لاوانی کوردستان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

✍سەیران مستەفازادە

لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانبار هەتا ١٥ی ڕێبەندان، شەپۆلێکی تازە لە دەستبەسەرکردنی  هاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، مەریوان، ڕەبەت، سنە، بۆکان، سەوڵاوا، نەغەدە، پیرانشار، سەقز، کرماشان، شنۆ، جوانڕۆ، پاوە، کامیاران، بانە و تاران لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە . دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کورد  بە شێوازی سیستماتیک لە کوردستان بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی کوردە . ئەرکی هەموو چالاکوانانی سیاسی و مافی مرۆڤ و حیزبەکانە کە حەولێکی خێرا بۆ لە قاودانی ئەو رەش بگیرییە بدەن و هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای جیهانی ئاگادار بکرێنەوە. ئەگەری زۆرە کە ئەو دستبەسەرکراوانە بخرینە ژێر

لێپرسینەوە و ئازار و ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملیی.  حیزبەکان و  چالاکوانانی کورد دەبێت هەموو بە تێکڕا و یەک دەنگ کار بکەن بۆ بارودۆخی  ئەو دەستبەسەرکراوانە و نابێت هەر لایەنێک و حیزبێک لە لای خۆیەوە کار بکات وئەو شەپۆلە پێویستی بە هاودەنگی و یەکگرتوویی هەموو لایەنەکانە .

 

بە پێی ئاماری کوردپا؛

 

لەو ماوەیەدا  ١٠٠ کەس دەستبەسەر کراون و ٧ کەس پاش بانگهێشکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

 

٣ کەس لەو هاووڵاتیانە خوێندکارن (فەرزاد سامانی، سووهەیب بادرووج و بەهمەن یۆسف‌زادە).

 

٧ کەس چالاکی ژینگەیین (دانا سەمەدی، کاروان مینوویی، زانیار موعتەمێدی، سیروان کەریم‌زادە، کارۆ عەلیداد (بانگهێشتکراو)، جەماڵ قاسمی و رۆئیا جەلالی).

 

١٢ کەس چالاکی مەدەنی و فەرهەنگین (شەپۆل خزری، سالار ڕەهەوی، دەریا تاڵەبانی، ئەفشین مام‌ئەحمەدی، سیروان نووری، فەرهاد مووساپوور، فەرەیدوون مووساپوور، سۆران محەممەدی، ئەسرین محەممەدی، سۆران حوسێن‌زادە، ئەرەستوو مەلاڕەحیمی و مستەفا ئیلخانیزادە).

 

٥ ژن بە ناوەکانی (نەسرین یەزدانی‌پوور، نازەنین ئەتابەکی، مەلیحە مورادی، سەمیرا فەرەحناکی و ئیلهام یەزدانی‌پوور)، بە تۆمەتی تاکبێژی لە گرووپی مۆسیقای ژنانی “گلاریس” و بەشداری لە کلیپێکی تەبلیغاتی، دەسبەسەر کراون.

 

١ کەس ڕۆژنامەوان بووە (مەحموود مەحموودی).

 

١ کەس مامۆستا بووە (عەزیز قادرتاج).

 

١ کەس چالاکی کرێکاری بووە (ئەفشین ئیلاهی).

 

ژمارەیەکی زۆر لە دەستبەسەرکراوان هاووڵاتییانی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر دەرچووی زانکۆن.

 

٩ کەس لە دەستبەسەر و بانگهێشتکراوەکان ژنن .

تەواوی ئەو ١٠٠ هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و لە ٧ حاڵەتی بانگهێشتکردندا، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

بە گشتیی ١٠٠ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون.

 

٩٨ کەس لەو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوانە، پاش دەستبەسەرکران لەگەڵ چارەنووسێکی ناڕوون بەرەوڕوون  و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ٨٨ کەسیان ناڕوونە کە ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوەکان پاش چەند ڕۆژ توانیویانە لەگەڵ بنەماڵەکانیان پەیوەندییان هەبێ و لە ڕاگواستنیان بۆ گرتنگە ئەمنیەتییەکان لە ورمێ و سنە، بنەماڵەکانیان ئاگادار بکەنەوە.

 

٤٠حاڵەتی هێرش و پشکنینی ماڵ (شکاندنی دەرگا و شووشەی پەنجەرەی ماڵ)، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە ڕووی داوە و هەروەها هێزە ئەمنیەتییەکان کەرەستەی تایبەتیی ٦ کەسیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ناو و شوێنی دەستبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بەپێی جیاکردنەوەی شارەکان بەم شێوەیە؛

 

بۆکان؛ ١ــ عەزیمە ناسری ٢ــ حوسێن گەردشی ٣ــ عەلی زوولفی ٤ــ قادر ڕەسووڵ‌پوور ٥ــ محەممەد حاجی ڕەسووڵ‌پوور ٦ــ حوسێن مێهرەبان ٧ــ هێرش ڕەسووڵ‌پوور ٨ــ فواد محەممەدپوور ٩ــ فەریبا ئەحمەدی ١٠ــ ڕۆژین محەممەدپوور ١١ــ ڕەشید ئەحمەدی ١٢ــ محەممەدئەمین ئەحمەدی ١٣ــ ڕەزا زەندی ١٤ــ محەممەد زەندی ١٥ــ فەرهاد زەندی ١٦ــ مەحێدین شامە ١٧ــ سەردار محەممەدپوور ١٨ــ حامید ڕەسووڵ‌پوور ١٩ــ ئەیوب ڕەسووڵ‌پوور ٢٠ــ حوسێن ڕەسووڵ‌پوور ٢١ــ ئیدریس حاجی ڕەسووڵ‌پوور ٢٢ــ سەلاح حاجی ڕەسووڵ‌پوور ٢٣ــ سیروان محەممەدپوور ٢٤ــ مستەفا ئیلخانیزادە (ئازادکراو بە دانانی بارمتە)

 

مەهاباد؛ ١ــ دەریا تاڵەبانی ٢ــ شەپۆل خزری ٣ــ سالار ڕەهەوی ٤ــ ئەفشین مام‌ئەحمەدی ٥ــ سیروان نووری ٦ــ ئیمان عەبدی ٧ــ فەرزاد سامانی (دەستبەسەرکردن لە کەرەج) ٨ــ حەسەن عەبدی ٩ــ سۆران محەممەدی ١٠ــ سۆران عومەرزادە ١١ــ ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر ١٢ــ ئەسرین محەممەدی (دەستبەسەرکردن لە تاران) ١٣ــ ئەرەستوو مەلاڕەحیمی (ئازادکراو) ١٤ــ ساکار عەینی (دەستبەسەرکردن لە تاران) ١٥ــ شەهاب ئەحمەدی

 

ڕەبەت؛ ١ــ بەهمەن یۆسف‌زادە ٢ــ فەرەیدوون مووساپوور ٣ــ فەرهاد مووساپوور

 

پیرانشار؛ ١ــ ڕەسووڵ لاوازە ٢ــ کەریم خەلیفانی ٣ــ حیسامەدین خزرزادە ٤ــ شۆڕش ئەحمەدی ٥ــ پشتیوان نەبی زەرگەتەن ٦ــ ڕەحمان دەریازی ٧ــ سەلام خەلیفانی

 

نەغەدە؛ ١ــ ڕەحمان ئیبراهیمی ٢ــ دیاکۆ زەرتەشتی ٣ــ تالب ڕیحانی ٤ــ ڕەشید ڕیحانی

 

شنۆ؛ ١ــ جەماڵ قاسمی ٢ــ جەماڵ نەهالی ٣ــ سەید لوقمان تاهیری ٤ــ غەفوور ئەسپەندار ٥ــ شۆڕش بەرهەم ٦ــ جوبرەئیل شەعبانی ٧ــ سەلیم شەریفی ٨ــ عەزیز قادر تاج ٩ــ حوسێن محەممەدپوور ١٠ــ ئاوات محەممەدپوور (ئازادکراو) ١١ــ واحید شێخ‌محەممەدی ١٢ــ فەردین بایەزیدی ١٣ــ فەیسەڵ عەلی‌ئابادی ١٤ــ شەفیع شێخە

 

مەریوان؛ ١ــ دانا سەمەدی ٢ــ زانیار موعتەمێدی ٣ــ کاروان مینوویی ٤ــ سیروان کەریم‌زادە ٥ــ جەبار پیرووزی ٦ــ کارۆ عەلیداد ٧ــ سووهەیب بادرووج(دەستبەسەرکردن لە کەرەج) ٨ــ عادڵ پەروازە ٩ــ سەلمان ئەدوایی ١٠ــ شێرکۆ پائاهوو ١١ــ فەرامەرز

[۲/۱۲،‏ ۰۰:۱۱] محمەد: محەممەدی(دەستبەسەرکردن لە تاران) ١٢ــ هاوژینی فەرامەرز  محەممەدی(دەستبەسەرکردن لە تاران) ١٣ــ مەنسوور وەلی‌پوور

 

سەوڵاوا؛ ١ــ سەلمان ئەدوایی (ئازادکراو) ٢ــ سیامەک ئەدوایی ٣ــ ئەکرەم ئەدوایی ٤ــ فەردین ئەدوایی

 

سنە؛ ١ــ ئەمیر ڕەزایی (بانگهێشت) ٢ــ ئامان مورادیان (بانگهێشت) ٣ــ کامیل نووری (بانگهێشت) ٤ــ ئارام یووسفی ٥ــ عەبدووڵڵا ئاساڵ ٦ــ جەمیل ئەحمەدی ٧ــ سیروان ئەمینی ٨ــ مەحموود مەحموودی ٩ــ رۆئیا جەلالی

 

سەقز؛ ١ــ عەتا(شەماڵ) ڕەحمان‌زادە(ئازادکراو بە دانانی بارمتە) ٢ــ ئەفشین ئیلاهی ٣ــ بابەک بابایی

 

دیواندەرە؛ ئیدریس وەیسی

 

کامیاران؛ جوامێر زاهیدی

 

بانە؛ ئیدریس ئەحمەدی

 

کرماشان؛ ١ــ نەسرین یەزدانی‌پوور (ئازادکراو) ٢ــ نازەنین ئەتابەکی (ئازادکراو) ٣ــ مەلیحە مورادی (بانگهێشت) ٤ــ سەمیرا فەرەحناکی (بانگهێشت) ٥ــ ئیلهام یەزدانی‌پوور(بانگهێشت)

 

جوانڕۆ؛ ١ــ سەعید قادری

 

پاوە؛ ١ــ سەعید خالیدی

 

لەو پەیوەندییەدا؛

 

تا ئیستا  هیچ یەک لە دەستبەسەرکراوەکان دادگایی نەکراون

 

ئەگەری ئەوە هەیە کە ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان زیاتر لە ١٠٧کەس بێ.

 

هەروەها دادستانیی ئەو شارانە بە بنەماڵەی ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوەکان کە لە هەوڵی گرتنی پارێزەر دا بوون ، ڕایانگەیاندووە کە هەتا کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوە، ئەگەری هاتنی پارێزەر بۆ نێو دۆسیەی ئەو دەستبەسەرکراوانە نییە.