شێوازی نوێی توندوو تیژی لە ناو کومەڵگا

✍سەیران مستەفازادە

توندووتیژی بەرامبەر بە پیاو بە توندووتیژییەک دەکوترێت کە بە راشکاوی بەرامبەر بە پیاو دەکرێت. توندووتیژیی بەرامبەر پیاو لە هەر کۆمەلگایەک لە چاو توندووتیژی بەرامبەر بە ژنان جیاوازترە و نوێ ترە و لە ناو مافی نێو نەتەوەییەکان لە بەرامبەر توندووتیژی ژنان کەمتر ناسراوە، بنەمالە بەردەوام لەگەل زۆر بابەت روبەڕوو دەبن کە یەکێک لەو بابەتە گرینگانە توندووتیژی زۆری ناو مالە.

توندووتیژی سێکسی لە زۆر بواردا لەگەل توندووتیژی نێومال تێکەڵ دەکرێت. بە پێی ئامارەکان لە وڵاتی بریتانیا لەهەر سێ قوربانی دوو ژن و یەک پیاو دەبن بە قوربانی توندووتیژی نێو مال. لە ئاسەوارەکانی توندووتیژی، زیانی دەروونی و جەستەییە بەڵام زۆر جار پیاوان بە هۆی ئەوەی کە هەست بەسەر شۆڕیی دەکەن زۆر کەمتر لە ژنان باسی دەکەن.

توندووتیژی ناو ماڵ لەژێر ناوی هاوسەر ئازاریی، توندووتیژی هاوسەرایەتیی، ژن ئازاری، هاوبەش ئازاری، پێناسە دەکرێت. توندووتیژی بەرامبەر بە پیاو سەرەنجامێکی قەرەبوونەکراوە وەک جیابوونەوە، گیرۆدەیی، هەرزەکاریی و …..هەتد لەخۆدەگرێت.

هەڵسووکەوتی توندووتیژی ژنان لە ناو ماڵ، لە لایەک دەتوانێت لەبواری تاکە کەس لەسەر پیاوان کارتێکەریی هەبێت و زیانی دەرونی و جەستەیی هەبێت و لەلایەکی تر بنیاتی بنەماڵە خراپ دەکات و هەروەها خەساری زۆر بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت. ژنان بە شێوازگەلی جۆراوجۆر وەک زاڵبوون بەسەر پیاو، سنوور دیارکردنی پێوەندی پیاو لەگەڵ بنەماڵە و هاورێ و لێدانی پیاو، هەڵسووکەوتی خراپ بەرامبەر بە پیاوان  دەکەن.

لە نێوان لایەنەکانی جۆراوجۆری توندووتیژی، توندووتیژی دەروونی و وتەیی،  رووخێنەرتر لە هەموو لایەنەکانی تر بە ئەژمار دێت. لە ئێران و تەنانەت کوردستان وەک هەموو بەشەکانی تر لە جیهاندا بەرامبەر بە پیاوان توندووتیژی دەکرێت بەلام پیاوەکان بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر وەک ئەوەی کە لەلایەن کۆمەڵگا یان بنەماڵەکانیان گەمەیان پێبکرێت و لاواز نیشان بدرێن ئاشکرای ناکەن کە بەرامبەریان توندووتیژی کراوە.

بۆ پێشگرتن بە توندووتیژی بەرامبەر  بە پیاوان چەند رێکار ھەیە کە بریتین لە:

ئیجبارکردنی ھاوسەرەکان بۆ راوێژکاریی پیش ھاوسەرگیری و راوێژکاریی  بەخۆڕایی بۆ ھەموو چینەکانی کومەڵگا، نەمانی ھاوسەرگیری  لە تەمەنی کەم، پەروەردەی لاوەکان بۆ   ئەوەی ھەڵبژاردەیەکی  درووستیان ھەبێت بۆ ھاوسەرگیری وفێربوونی ئەزمونەکانی ژیان، راھێنانی کۆمەڵگا بەتایبەت ژنان بۆ فێر کردنی ھەڵسووکەوت بەرامبەر  بە ھاوژینەکانیان، فێر کردنی  ھاوسەرەکان  بۆ ئەوەی خۆیان بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن .