سێ هەمین چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە گیانی لەدەستدا…

زۆر زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤هەتاوی ، کاک خەبات ئەمینی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە،  لە نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی سنە بە هۆی سەختی و زۆر بوونی ڕێژەی سووتانەکەی گیانی ئازیزی لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان لەدەستدا.
بەداخەوە ڕۆژی یەکشەمەش ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤هەتاوی، دووهەمین چالاکوانی ژینگە پارێزی شاری سنە کاک چیاکۆ یووسفی نژاد، وەرزشوان و خەڵکی شاری سنە، لەنەخۆشخانەی کەوسەر بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی گیانی ئازیزی بەختکردبوو. کاک چیاکۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی٢ی گەلاوێژ، لە کاتی کونترۆڵکردنی ئاگرکەی بەرزاییەکانی  کێوی ئاویەری شاری سنە ، لەگەڵ چەند ژینگە پارێزی تری ئەم شارە  لەوانە  “موحسین حسێن پەناهی”، “حەمید مورادی”، “خەبات ئەمینی”، “ئاریاس سەلیمی” و “سەید مستەفا هوژبەری” تووشی ڕێژەی زۆری سووتان بوون. هەر لەم کارەساتە دڵتەزێنەدا کاک حەمید مورادی، چالاکی ژینگەپارێزی و پارێزەری دادگوستەری خەڵکی سنە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی گیانی خۆی لەدەستدا.

یادیان بەرزوو بەرێز بێ