دەوڵەمەندەکان چۆن لە ژانی گشتگیری کڕۆنا قازانج دەکەن؟

✍نووسین: تەیلێر ڕای

وەرگێران لە ئینگلیزی: ئاروین سەعیدپوور

لە دوای ئەوەیکە نارێندرا موودی( سەرۆک وەزیرانی هێندوستان) بە خێرایی بانگەوازی داخستنی گشتی( lockdown) ڕاگەیاند، زیاتر لە یەک میلیۆن کرێکاری هیندی لەکار بێکار بوون و تەنیا رێژەیەکی زۆر کەم توانیان یارمەتیی حکومەتیەکان وەربگرن.

زۆربەیان مەجبوور بوون بە پای پیادە لە شارە گەورەکانەوە ڕێگای گۆندەکانیان بگرنە بەر، لە کاتێکدا کە هیچ خۆپاراستن لە تووش بوون بە کڕۆنا مانایەکی نەبوو و هەروەها حکومەتیش هیچی بۆ دابین نەکردبوون. هەر ئەمەش بو بە هۆی گیان لەدەستدانی رێژەیەکی زۆر لە کرێکاران و خەلکی فەقیر و هەژار بە هۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی کڕۆنا و نەبوونی خزمەت گوزاری پزیشکی لە وڵاتی هیندوستان.

مانگی پێشوو لە نیویۆرک ( وڵاتە یەکگرتووەکان ئەمریکا)  مامۆستای قوتابخانە فەرمیەکان دوایی داخستنی هاوینی و گشتی گەڕاندنەوەی بۆ قوتابخانەکان. ئەم گەڕانەوەی لەکاتێکدا بوو کە لەلایەن حکومەتەوە بەلێنیان پێدرابوو کە دۆخێکی پارێزراویان بۆ دابین بکرێت. بەڵام ئەوەی دەستیان کەوت تەنیا هەندێک ماسک و هەندێکی زۆر کەمیش کەلوپەلی خۆپاراستن بوو. لە ئاکامدا ڕێژەیەکی زۆر لە مامۆستایان تووشی ڤایرۆسی کڕۆنا بوون و کەوتنە دۆخێکی مەترسیدارەوە.

مانگی چواری زایینی، وڵاتی سینگاپوور، کاتێک کڕۆنا کەوتە ناوو شوێنی نوستنی بە کۆمەلی کرێکارە چەوسێندراو کوچکراوەکان. شاری خەونەکانی نئولیبرالیزم بوو بە شاری کابوس بۆ کرێکاران. خاوەنەکانی شوێنە نووستنەکان هەموویان داخست و کرێکاران دەرکران، بەڵام خاوەن کۆمپانیای بیناسازی کارەکەیان ڕانەدەگرت و ئیجازەی دەس لە کار کێشانەوەیان نەدەدا کرێکاران. ئەم کارەساتە بوو بە هۆی تێکەڵبوونی زیاتری کرێکاران و خەلکی ئاسايی و تووش بوون بە ڤایرۆسی کڕۆنا بە ڕادەیەک کە تووشبووان گەیشتە ١٠٠٠ کەس لە ڕۆژێکدا.

ئەمە تەنیا ئاماژەیەکی کورت بوو لە جیهانێک کە دنیایی سەرمایەداری و قەیرانی کڕۆنا بۆ کرێکاران و خەلکی فەقیر و هەژار سازی کردوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ژمارەی مانگی ٩ زایینی خوێدا باس لە کاریگەری ئابووری قەیرانی کڕۆنا دەکات، بە بڕوای ڕاوێژکارانی ئەم ڕۆژنامەیە جیاوازی قەیرانی کڕۆنا لە گەل قەیرانەکانی پێشووی سەرمایەداری ئەوەیەکە ئەم جارە قەیران تەنیا بە مانای زەرەر و زیانی چینی ژێردەست نیە بەڵکوو کڕۆنا کاریگەری لە چینەکانی دیکەی کۆمەڵگایشدا بووەو تەنانەت دەتوانی بڵێی لە سەر هەموو ئینسانیەکان. لە پانتایی جیهانیش دا قەیرانی کڕۆنا و کەم تەر خەمی زلهێز کانی جیهانی سەرمایەداری بوونەتە هۆی لەدەستدانی کاروباری ٤٠٠ میلیۆن کەس لە جیھاندا. هەروەها بە پێی لێکۆڵینەوە کۆلێجی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە نیو میلیارد کەس لە مەترسی فەقیر تر بوون دان.

لە لایەکی دیکەوە، دەوڵەمەندەکان و خاوەن کۆمپانیای تێکنۆلۆژی و دواو دەرمان و فرۆشتنی کەلوپەلی لە رێگای ئینتەرنێت لە کاتی دەس پێکردنی ئەم قەیرانە و هەتاوەكو ئێستایش دەیان میلیۆن دۆلار قازانجیان کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی ئوکسفام(Oxfam) کە لە مانگی نۆی زایینی لە ژێر ناووی  دەسەڵات، سوود و  پاندێمیک ( گشت گیری) بڵاوبووەتەوە باس لەوە دەکات کە تەنیا لە ناوەڕاست مانگی ٣ زایینی هەتاوەكو کۆتایی مانگی ٥ زایینی سەرمایەی ٢٥ سەرمایەداری ئەمریکی بۆ ٢٢٥ میلیارد دۆلار ئەمریکی بەرز بووەتەوە. لە هەمان کاتدا بە گشتی سەرمایەی ٦٥٠ میلیاردێریی ئەمریکی گەیشتووەتە ٧٩٢ میلیارد دۆلار.

وەدەست هێنانی ئەم هەموو سەروەت و سامانە لە کاتێکدایە کە زۆرینەی کرێکاران تووشی قەیرانی ئابووری و لە دەست دانی کارەکەیان بوون. هەروەها بە پێچەوانەی پرۆپاگاندای تەلەفزیۆنیەکان تەنیا رێژەیەکی کەم توانیان خزمەت گوزاری پزیشکی و حکومەتی وەربگرن.

لە ئێستادا ئەمە کۆمپانیاکان کە لە وەزعەکە سوود دەبەن و لە ژێر چەتری دەوڵەتەکان خویان حەشار دەدەن. کۆمپانیای BASF ئەلمانی، گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی مادە کیمیاییەکانە ( Chemical) لە جیھاندا، هەروەها ئەم کۆمپانیایە خاوەن چەندین کۆمپانیای گەورە و بچووکە لە بەریتانیا. دەولەتی بەریتانیا دوایی هاتنی ڤایرۆسی کڕۆنا بڕی یەک میلیارد پاوەندی بۆ ئەم کۆمپانیایە تەرخان کردووە.

زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە گشتگیری کڕۆنا وەک کاڤەرێک بۆ دەرکردنی بە کۆمەلی کرێکاران، دابەزاندنی موچە و … کەڵکیان وەرگرتووە.

یەکێک لەمانە کۆمپانیای Kohl’s کە لە وڵاتە یەکگرتووەکان ئەمریکایە کە جلوبەرگ دەفرۆشێت. ئەم کۆمپانیایە لە چەن مانگی پێشوودا ١٠٥ میلیۆن دۆلار  قازانجی داوەتە خاوەنەکانی، ئەمە لە کاتێکدابوو کە کۆمپانیای Kohl’s پارەی کۆمپانیا بچووکەکان کە جلوبەرگ دروستدەکەن لە ولاتانی بەنگلادیش و کۆریای باکووری نەداوە.

ئەم بڕیارەی کۆمپانیایKohl’s بوەتە هۆی نەدانی حەقدەستی هەزاران کرێکاری زەحمەت کێش و بەش مەینەت. ژنە کرێکارێکی ( کە دووگیانیشە) کۆمپانیا بچووکەکان بە رۆژنامەی گاردیان دەڵێت: دوایی شەش ساڵ کارکردنی سەخت بۆ کۆمپانیای Kohl’s، ئێستا لە حەقدەستی خوێشمان بێ بەش بووین. ئەم کرێکار دەڵێت ئێمە ماوەیکی زۆێ خەریکی ئامادەکردنی داواکاریەکانی ئەوان بووین بەڵام ئێستا ئەو کۆمپانیایە ئەمانە لە بەر چاوو ناگرێت و لە راستیدا نەک حەقدەست، بەڵکوو ژیانی ئێمەشی بەلاوە گرینگ نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئۆکسفام (Oxfam) دەربارەی هەڵسەنگاندن کاریگەری قەیرانی کڕۆنا لەسەر سیستەمی نابەرابەری سەرمایەداری جیھانی دەڵێت:

ئەم کارەساتە مرۆڤییە لەناکاو نیە، بەڵکوو ڕیشەی لە سیستەمی سەرمایەداریدایە. وەک قەیرانە پێشووەکان سەرمایەداری دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر و فەقیرەکانیش هەژارتر دەبن.

بە پێچەوانەی پرۆپاگاندای تەلەفزیۆنیەکانی سەرمایەداری، قەیرانی کڕۆنا نەبووەتە هۆی درووست بوونی نابەرابەری، بەڵکوو تەنیا نابەرابەریە پێشووەکانی زەق کردەوە.

رەوتی چەپ و سۆسیالیستی جیهانی باش دەزانێت سیستەمی سەرمایەداری چۆن بەرێوەدەچێت. سیستەمێک کە دڕنده ترین مەودای چینایەتی لە جیهاندا درووست کردووە بە دەستی کەسانێک بەرێوەدەچێت کە لە کەمترین کاتدا زیاترین سوود و قازانجیان بۆ بەدی دەهێنێت. چینی دەسەڵاتداری سەرمایەدار بە تەواوی لە فۆرسەتەکانی سیستەمی سەرمایەداریی کەڵک وەردەگرن — دەوڵەتەکان ساڵانە و بە تایبەت لە قەیرانە گشتگیرەکاندا میلیاردها دۆلار بۆ کۆمپانیاکان تەرخان دەکەن— و هەروەها دڵنیان لەوەیکە قەیرانەکان کاریگەری لەسەر بەش مەینەتان دەبێت نەک کۆمپانیا و خاوەنە دەولەمەندەکانی.

هەتا وەکوو جیهان لە ژێر سێبەری سەرمایەداریدا بێت، مەودای چینایەتی زیاد دەکات، ژینگە وێرانتر دەبێت، کرێکاران زیاتر دەچەوسێنەوە و خەڵکی هەژاریش هەر زیاد دەکات. لەم سیستەمەدا سەروەت و سامانی دەوڵەمەندەکان بەهایی زیاترە لە گیانی مرۆڤەکان.