بەشداری کۆمەڵە لە کۆبوونەوەی شۆرای ئینتێرناسیوناڵی سوسیالیست لە وەڵاتی ماڵتا
ئەمڕۆ شەممە ٨ی سەرماوەز ١٤٠٤ی هەتاوی، ڕێکخراوی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست کۆبونەوەی خۆی لە وەلاتی ماڵتا بەڕێوە برد.
شاندێکی کۆمەڵە پێکهاتبو له هاوڕێیان فەریبا موحەمەدی جێگری سکرتێری کۆمەڵە ، ئارێز موحەمەدی و سامان حوسێن پەناهی کادرەکانی کۆمەڵە لەسەر بانگشتی فەرمی شورای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست بەشدار بوون کە جێیا لە کۆبونەوە فەرمیەکان، دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەل کۆمەڵیک حزب و کەسایەتیەکانی بەشدار لە کۆبونەوە کرد.
کۆبوونەوەکانی شۆرای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست لە ماڵتا بەیانی یەکشەممە بەردەوام دەبێت کە دواتر بە راپۆرتێک بڵاو دەکڕێتەوە.
