کوشتنی ژنان لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

0

ڕۆژی شەممە ۱۵ی سەرماوەزی، ژنێکی تەمەن ۳۹ ساڵ بەناوی لەیلا ئازەری، خەڵکی گوندی ئاختەپەی سەر بە شاری سایینقەڵا و دانیشتووی شاری بۆکان لە لایەن هاوژینی پێشووی بە لێدانی چەندین زەربەی بەرد لە سەری کوژراوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە ئاگادار بووین کە بەداخەوە ژنێکی بەتەمەن گەنجی خەڵکی سایینقەڵا بەناوی لەیلا ئازەری، لە لایەن هاوژینی پێشوویەوە لە شاری بۆکان بە شێوەیەکی زۆر قێزوون دەکوژرێ. بە بەپێی ڕاگەیاندراوەکان کە لەپەیوەند لەمبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە هاتووە کە هاوسەری پێشووی ئەم خاتوونە داوای دوبارە هاوسەرگیریی دەکات و سەرەنجام لەگەڵ رەدکردنەوەی داوای هاوسەرە پێشۆکەی دەدرێتە بەر پەلامارو بەداخەوە دەکوژرێ.

بکوژ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار و تەنانەت بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە هەوڵی دابوو کە لەیلا ئازەری ڕازی بکات کە دیسان هاوسەرگیری لەگەڵ بکاتەوە و دوای ڕەتکردنەوەی دوایین داوای هاوسەرگیریی، بە چەندین زەربەی بەرد لەسەر سەری قوربانی ناوبراوی کوشتووە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *