دیداری کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی چوارپارچەی کوردستان و ئەنیستیتۆی کورد لە فەرانسە
لە درێژەی کارو چالاکی کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە، رۆژ شەممە ڕێکەوتی ٦ی دێسامبری ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی سەردانی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرانسەکراو لەلایەن بەرپرسی ئەم ناوەندە زۆر بەرێز دڪــتۆر كەندال نەزان زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا . لەم سەردانەدا کە ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند لە لایەن بەرێز دکتۆر کەنداڵ راپۆرتێکی کورت لەسەر کارو چاڵاکی ئەم ناوەندە لە ماوەی ساڵانێکی زور پێشکەش بە بەشداربوانی کۆبوونەوەکە کراو پاشان هەرکام لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کومیتە
سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ زەحمەت و هەوڵ و ماندووبوونی ئەم ناوەندە پێشکەش کردوو پاشان لە سەر پێویستی هاوکاری هێزە سیاسییەکان و سەرجەم ناوەندەکانی کورد کە لە وڵاتی فەرانسە نیشتەجێن ، قسەو باسێکی بە پێز کراو قەوڵ و بەڵێن درا کە ئەم چاڵاکی و سەردانانە درێژەیان بێ و هەموو لایەک پێکەوە هەوڵ بەن لە بەرژەوەندی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان چالاکی وکاری هاوبەش بکەن و بۆ ناساندنی کارو چاڵاکی کوردان وهەموو لایەک پێکەوە هەوڵ بەن .
کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان .
پاریسی فەرانسە رێکەوتی ٦ی دێسامبری ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی

