بۆ چی هانا ئارنێت گرنگیی هەیە؟

بۆ چی هانا ئارنێت گرنگیی هەیە؟

✍ محەممەد حەکیمی
کاتێ ئەم بابەتەم خوێندەوە، زۆر گەنگی و تایبەت هاتە بەرچاوم، هەر چەن بابەتەکە ساڵی ٢٠٠٦ نووسراوە، بەڵام بە هۆیی گرنگی ئەو بابەتە لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆی جیهان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم بابەتەم وەرگێرایە سەر زمانی کوردی.
وەرگێر ئەم وتارەی لە ساڵی ٢٠٠٦ لە رۆژی لە دایک بوونی هانا ئارنێت، فەیلەسوفی ئالمانی نووسیوە ولەو کاتەدا کتێبێکی چاپ و بڵاو بوەتەوە کە دەتوانێت یەکێک بێت لە گرنگترین بەرهەمەکانی سەبارەت بە ئەندیشەی ئارنێت.
کتێبی بۆ ئارنێت گرنگی هەیە، “ئلیزابێت یونگ بێرۆئل” تەنه بە ئامانجی بەرز راگرتنی فەیلەسوف لە سەدەی بیستەم نەنووسیوە. نووسەر کە قوتابی بە ناوبانگی ئامریکایی هانا ئارنێتە، کە بە جوانی بە پێی نووسین و بیر و بۆ چونەکانی لەو کتێبەدا تێکۆشاوە ٣١ ساڵ دوای مەرگی ماموستایی، ئەو لە بەرانبەر کۆمەڵیک پرسیاردا دابنێت کە رووداوەکانی جیهانی ئەمڕۆ دروستی دەکەن: ئەگەر هانا ئارنێت ئێستا زیندو دەبوو، بە پێی پێوەری ئەندیشەی خۆیی، سەبارەت بە رووداوەکەی ١١ی سێپتەمبر، دیاردەیەک وەک “ئەلقاعدە”، ئیسلام خوازی، هێرشی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ئەفغانستان و ئێراق و لە ئاکامدا دەوڵتی “جۆرج بوش” چون بیری دەکردەوە و چ داوەریەکی دەکرد.
هانا ئارنێت، نازناوی فەیلەسوفی سیاسی قەبوڵ نەدەکرد و زیاتر دەیویست وەک کەسێکی سیاسی و پسپۆری سیاسی بناسرێت. ئەو بەریی بوو لە سونەتی فەلسەفەی رۆژئاوا و خۆیی لە بەردەم رووداوگەڵێکی یەکە و تەنها وەک شەڕی دووهەمی جیهانی، دروست بوونی فاشیزم لە وڵاتی ئالمان، کورەکانی سوتاندنی مرۆڤ و دەسەڵاتە توتالیترەکانی ئورووپا و روسیە دەدیی.
ئارنێت لەسەر ئەو باوەرە بوو کە رووداوە نوێکان لەگەڵ مانا کۆنەکان و ئێستایی لە فەلسەفەی سیاسیناخوێندرێنەوە و تێگەئیشتنیان سەختە. لەم روەوە، روانگەیەکی سەبارەت بە توتالیتاریسم یا دەسەڵاتی هەموو شت خواز هێنایە ئاراوە و توتالیتاریسمی بە جۆرێک لە دەسەڵاتی نوێ شرۆڤە کرد کە لەگەڵ هەموو ئەوانەی دیکە کە لە کتێبی “روحی یاسا” هاتبوەوە جیاواز بوو. دەرکی ناوەرۆکی دەسەڵات و کردەوەکانی، توندوتیژی، و شۆڕش لە ناوەندی ئەندیشە و بیرکردنەوەی فەلسەفی ئارنێتدا قەرایان گرتبوو لەم ڕۆەوە سەیر نییە دوای سێ دەیە لە مردنی، روانگەکانی ئەو بۆ دەرکی ئەوەی ئەمڕۆ لە جیهاندا تەگوزەرێ، بێتە مەیدان و بخرێتە بەر باس و لێکۆلینەوە.
لە روویتیەوە تا بێ شەرمی
نووسەری کتێبی بۆ ئارنێت گرنگی هەیە لە سەر ئەوە باوەریە کە جیهانی ئەمڕۆ بەرەو تاریکی هەنگاو دەنێت وبە تایبەتی وڵاتی ئەمریکا لە چوارچێوەکانی دێمۆکراتیک و ئازادیخوازانەکانی دوور دەکوێتەوە؛ ئەو وڵاتەی کە ئارنێت لە هەموو شوێنێک زیاتر خۆشی دەویست و دوای ١٢ ساڵ ناشارۆمەندی پەنای بۆ ئەو وڵاتە بردبوو، بەڵکوو بنەما و دامەزرێنەری سەبارەت بە رێز گرتن لە چوارچێوەی گشتی دەناسی و پێناسە دەکرد.
“یونگ بێرۆئل” پێش وتاری کتێبەکەی بە “Ihe Banalily of Evil” شرۆڤەیەک لە هانا ئارنێت، دەست پێدەکات. ئەم شرۆڤەی ئارنێت بۆ کتێبیک بە کار هێنا بە ناوی “ئایشمەن لە ئورشەلیم”کە راپورتێک بوو سەبارەت بە دۆخی ناڵەبار و ناشرینی شەڕ” بۆ “ئادلوف ئایشمەن” یەکێک لە ئەفسەرەکانی نازی، کە کاتی شەڕی دووهەمی جیهانی، دەستووری ناردنی جولەکەکانی بۆ کورەکانی بنیام سوتاندن دابوو.
ئەوەی وا لە “یونگ بروئێل” بۆ وتنی ئەم شرۆڤە لە ناوچەوانی کتێب دەکات، تەنها گرنگی ئەم وشە لە بیرۆکەی هانا ئارنێت نییە؛ بەڵکوو خراپ تێگەئیشتن و کارکردنی خراپ بەو وشە لە راگەیاندنەکانی ئەمریکاشە. ناوبراو نموونیەک لە زەمیمەی رۆژنامەی “نیویورک تایمز دێنێتەوە کە لە لاپەرەی یەکەمی خۆیدا وینەیەک لە “ئادلۆف ئایشمەن” لە دادگا لە بەرانبەر وێنەیک لە سەدام حسەین” لە ئێراق چاپ کرد و بە ئاماژە بە شرۆڤەکەی هانا ئارنێت نووسی: “رووتی تا بێ شەرمی” “یونگ بروئێل” دەنووسێت ئەو وتارەی لەو رۆژنامەدا چاپ بوە شرۆڤەیەکی ناراست و هەلەیە لە شرۆڤەی هانا ئارنێت.
شەڕ دژی تیرۆریزم وشەیەکی بێ مانا
“یونگ برۆئێل” لە گرنگترین مەنشەکانی ئەندیشەی هانا ئارنێت ئەوە دەزانێت کە لە بەرانبەر هەر شتیکدا تەک بوونی بدۆزێتەوە و بە بێ لێکچونی ئەو لە رووداوێکی رابردوو بە دوای شێوەیەکی نوێ بوو. لە، روەوە لێکچوونی دادگای سەدام بە دادگای ئایشمەن، لە روانگەی نووسەرەوە نە تەنها دژی سونەتی ئەندیشەی هانا ئارنێتە بەڵکوو لە چوارچێوەی ماشینی راگەیاندنی دەوڵەتی جۆرج بوشی بۆ سەلماندی راستی شەڕی ئێراق شتێکی دروستە.
نووسەر بە بە وردی باس لەوە دەکات کە ئارنێت ئەوەی لە ” رووتی شەڕ” ویستی بوو رێک لە خاڵی بەرامبەریی ئەو شتە بوو کە جۆرج بوش لە ناوەندی شەڕدا لە بەرچاوی گرتبوو. هەروەها ئەوەی وەک خەبات و بەربەرەکانێ لەگەڵ تیرۆریزم ببوە قسەیەک سەبارەت بە سەلماندنی توندوتیژی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین و تەنانەت لە ناوخۆیی ئەمریکادا، هیچ شتێکی لەگەڵ ئەندیشەی هانا ئارنێت کە شەڕ لەگەڵ توتالیتاریزم بوو نییە؛ چونکا ئەگەر ئارنێت لە ساڵی ٢٠٠١ دا دەژیا، هێرس بۆ سەر دوانە بازرگانیەکانی ئەمریکای لەگەڵ هێش بۆ سەر ژاپون و “پرێل هاربێر”، “pcarl Harbor” لە ساڵی ١٩٤١ی زایینی وەک یەکی نەدەناساند و نەدەزانی و شەڕی لەگەل تیرۆریزمی وەک وشەیەکی بێ مانا دادەنا و دەزانی.
نووسەر جەخت دەکاتەوە کە تیرۆر، دوژمنێک نییە، رێکار و کەرەسەیە. ئەو یادێک لە ئارنێت دەکاتەوە کە لە دوو کتێبی خۆیدا سەبارەت بە شۆڕش و سەبارەت بە توندوتیژی نووسیویەتی لە دوو بەشی راست و چەپی سیاسی، هەم ئەوانەی کە تەمەنیان بۆ دژایەتی شۆڕش دانا و هەم ئەو کەسانەی کە ژیانی خۆیان بە هیوای رێخستنی شۆڕش دانا، توندوتیژی زۆر ئاسان و ئاسایی پێناسە دەکرێت، هەروا کە سیاسیەکان و شۆڕشوانان و ئێستاش تیرۆریستەکان بە هیچ شێوەیەک بیر ناکەنەوە کە زەرەر و زیانی توندوتیژی زیاترە یا قازانجی ئەو، بە تایبەتی لە بارودۆخیکدا کە هیچ دوژمنێکی دیار یا تەنانەت وەک تارمایی بوونی نییە.
جۆرج بوش و توتالیتاریسمی ئەمریکایی
لە روانگەی ئارنێتەوە توندوتیژی ئەو شتەیە کە بۆ دارشتنی مێژوو بە کار دەبردرێت. ناوبراو لە نێوان کردەوە و دروست کردن لە نێوان توندوتیژی و دەسەڵاات جیاوازی دادەنا و لەسەر ئەو باوەرە بوو کە بە کار بردنی توندوتیژی نیشانەی دەسەڵات و هێز نییە؛ بەڵکوو نیشانەی لاوازییە؛ و تەنانەت توندوتیژی کاتێ دێتە ئاراوە کە سیاسەت لە ناو چووبێت و بێ مانا بێت. بە واتەیەکی دیکە، سیاسەت، درێژەی شەڕە، بەڵام بە کەرەسەیەکی دیکە. کاتێ توندوتیژی هاتە ئاراوە، چیدی سیاسەت باوی نامێنێت؛ چونکا سیاسەت بە پێوەری بوونی فەزای گشتییە و فەزای گشتیش پەیوەندی بە شاڕۆمەندان لەگەڵ یەکتر هەیە و مەرجی پەیوەندی، ئەمنیەتە بە بێ توندوتیژی.
“ئلیزابێت یونگ برۆئێل” دەنووسێت لێکچواندنی ١١ی سێپتەمری ساڵی ٢٠١ بە هێرشی پرێل هاربێر، ئەم روانگەیە نیشانی خەڵکی ئەمریکا دەدات کە ئەم کردەوە تیرۆریستییە هێرش بۆ سەر ئەمریکا بوو و ڵامی ئەوەش دەبێ شيڕ بێت؛ دەلێی “ئەلقاعدە” دەوڵەت نەتەوەێکە وەک ژاپۆن و بە ناوەندی وەک “ناوەندی شەرارەت” پەیوەندی هەیە و کەسانێک وەک “ئسامە بن لادەن” یا “سەدام حسەین” تاتالیتاریزم گەڵێک وەک هیتلێرن.
نووسەر بە راپورتی روانگەی هانا ئارنێت سەبارەت بە توتالیتاریزم هوشدارەکەی ئەو دەڵێنەوە کە توتالیتاریزم بە لە ناوچونی ئالمانی نازی لەگەڵ شەورەوی “ئستالینیستی” لە بەین ناچێت و رەنگە کۆمەڵێک فاکت لە جێگە گەڵی تر بە تایبەتی وڵاتی ئەمریکای سەردەمی “مەک کارتیزم” یا سەردەمی “جۆرج بوش” کە لە روانگەی “یونگ برۆئێل”ەوە خراپتر لە سەردەمی “مەک کارتی” گەورە بێت.
سەدەی بیست و یەکەم موتەکەی توتالیتاریزم
گەورەترین مەترسی و هەرەشە کە لە جیهانی ئەمڕۆ لە ئێرانی ناوکی تا ئامریکای لە ژێر سەیتەرەی پاوانخوازەکاندەکات، لە روانگەی نووسەرەوە، نزیکتربوونی مۆتەکەی توتالیتاریزمە؛ ئەوەی کە ئارنێت تەمنیک لە تێگەیشتن و دەرک و شەڕ لەگەڵ ئەو تێپەراند.
ئاماژە سیاسیەکانی سەرەوە، ناوەرۆکی سەرەکی کتێبەکە نین؛ تەنها وزەی بەهێزی نووسەرە بۆ گەرانەوەی رخنەیی لە روانگەکانی “هانا ئارنێت”. “ئلیزابێت یونگ برۆئێل” لە سێ بەشی کتێبەکەدا تێکۆشاوە پلانی گشتی ئەندیشەی سیاسی هانا ئارنێت دروست و بیکات بە راپورتی فەلسەفی و خوێندنەوەیەکی رێک و پێک لە چارەنووسی بیرۆکەکانی ئارنێت- بە پیی یەکەمین کتێبی ناوداری رەگەکانی توتالیتاریزم. لە دوائیدا کتێبی دۆخی مرۆڤ و لە ئاکامدا دوایین کتێبی ناتەواو و کەمتر ناسراوی “ژیانی مێشک” فەرا دەست دەدات.
ناتوانی بیرۆکەی سەرەکی کتێبەکە کورت بکەیتەوە؛ بە هەموو ئەمانەوە، شرۆڤە و چارەنووس و کاتی کورت بەڵام دەقیق و گرنگ “یونگ برۆئێل” لە سێ پرسی بیرکردنەوە و داوەری کردن و ویستن لە نیزامی فکری هانا ئارنێت و هەروەها دەستگیری لە فەلسەفەی پژوهانی دەکات کە بۆ یەکەمین جار دەیانەوێت لەگەڵ ئەم بیرمەندە سیاسییە ئاشنا دەبن و هەم کەسانێک بە کار دێنێت کە بەرهەمەکانی ئارنێتی زیاتر خوێندبێتەوە.