ئانارشیستەکان چی ئەڵێن؟

✍ زاهێر ب

ئەنارشیزم تیۆرییەکی ڕامیارییە بە ئامانجی پێکھێنانی کۆمەڵگەیەکی ئانارشی «بێ‌خاوەن و بێ‌سەروەر».بە واتایەکی‌تر، ئەنارشیزم تیئۆریایەکی ڕامیارییە، کە ئامانجی پێکھێنانی کۆمەڵگەیەکە کە تێیدا کەسەکان بە شێوەیەکی ئازادانە و یەکسان ھاوکاری یەکتر دەکەن. دێرینیی وشەی (anarchie) ھێندەی دێرینیی دونیایە، ئەو وشەیە وشەیەکی یۆنانییە، لە زمانی یۆنانیدا چاوگەکەی بریتییە لە ‌(an – av) و (apxn – arkhê) تا ڕادەیەک مانای بزری دەسەڵات و حکومەت دەبەخشێت، بەڵام بە درێژایی چەندەھا ساڵ وا باوبووە، کە بە بێ دەسەڵات و حکومەت، ھیچ نییە ژیانی خەڵکی مۆسۆگەر بکات، لەبەرئەوە ئەو واژەیە مانایەکی قێزەونی پێبەخشراو و کرا بە وشەی (anarchie) واتە (ئاژاوە – گێرەشێوێنیی – فەوزەویی – نەبوونی رێکخستن… تد).
(پێر ژۆزێف پرۆدۆن) بەوە بەناوبانگ بوو، کە نوکتەباز بووە، بۆ نمونە ئەو نوکتەی، کە وتوویەتی (خاوەندێتی دزیە) ‌ھەر ئەویش ئەو وشەیەی بەکارھێناوە واتە وشەی (ئەنارشی)، بۆ زیاتر ھوروژانی ناڕەزایی خەڵک،بە کار بردووە.

بەپێی ئەمە ئەنارشیزم دژ بە ھەموو جۆرە #سیستەمێکی‌قوچکەیی کۆنترۆڵە، چ لەلایەن دەوڵەتەوە بێت، چ لە لایەن سەرمایەدارەکانەوە. وەک شتێکی زیانبەخش بۆ کەسەکان و تاکایەتییان، ھەروەھا ناپێویستیشە. سووزان بڕاون (بە ئینگلیزی: L. Susan Brown) کە کەسێکی ئانارشیستە، دەڵێ:
لە کاتێکدا دەرکی خەڵکی لە ئەنارشیزم توندوتیژییە (بزاڤی دژەدەوڵەت (ئەنارشیزم ڕێبازێکە، نە یارییەکی سادە لەگەڵ دەوڵەت. ئانارشیستەکان دژی ئەو شێوازە بیرکردنەوەن، کە دەسەڵات و سەروەری بۆ کۆمەڵگە بە پێویستییەکی ناچاری دەزانن و لە بەرامبەر ئەمەدا پشتیوانی لە گەلکاری و ھەرەوەزی، شێوە ناپایەبەندی قوچکەیی کۆمەڵگە و ڕێکخراوەی ڕامیاریی و ئابووریی دەکەن.
ھەرچەندە ھەمیشە لە نێوان گشت تێئۆریا ڕامیارییەکاندا، «ئەنارشیزم» و «ئانارشی» خراپ‌تر لە ھەمووان وێنا کراون. بەگشتی، ئەم وشانە وەک «ئاژاوە» یا«بێ‌سەرەوبەرەیی» بەکار دەبرێن و سەرەنجام ئەم شێوازی بیرکردنەوەیە بەو وێناندنانەوە دەکەنە بەڵگەی ئاژاوەخوازی ئانارشیستەکان، و حەزی ئەوان بە «گەرانەوە بۆ یاساکانی جەنگەڵ».
ڕەوتی ئەم خراپ وێناندنە، بێ‌پێشینەی مێژوویی نییە. بۆ نموونە لە وڵاتانێکدا کە کۆمەڵگا لەژێر دەسەڵاتی تاکەکەس دایە، وشەی وەک «کۆمار» و «دیموکراسی» ڕێک بە واتای «ئانارشی»، بۆ دەربڕینی بێ‌نەزمی و تێکدان بەکار دەبرێن. ھەر بۆیە ئەوانەی کە لە بوونی بارودۆخی ھەنووکەیی سوودمەندن، ھەوڵ دەدەن تاوەکو ئەو بیرکردنەوەیە دەرببڕن، کە لە سایەیدا نەیاری لەتەک سیستمی ھەنووکەیی بێکەڵک بێت و کۆمەڵی تازە دەکێشرێتە پای بێسەرەوبەرەیی. یان ئاوا کە ئێریکۆ مالاتێستا (بە ئینگلیزی: Errico Malatesta) دەری دەبڕێت:
ڕاوێژیسم
لەوەتەی وا بیر دەکرێتەوە، کە دەسەڵات پێویستە و بەبێ دەسەڵاتداری بۆی ھەیە شێوان و پەرێشانی بەرپا ببێت، ئیتر زۆر سروشتی و لۆژیکییە کە ئانارشی (کە بە واتای نەبوونی دەسەڵاتدارییە)، بە واتای نەمانی نەزم و ھێمنی، لێک بدرێتەوە.
ئانارشسیتەکان دەیانەوێت ئەم «دەرکە ناڕۆشنە گشتگیرە» بۆ ئانارشی بگۆڕن، تاوەکو خەڵکی زیان و نەھامەتییەکانی دەسەڵات و ھەر جۆرە پەیوەندییەکی پایەبەندیی قوچکەییانەیان بۆ دەر بکەوێت:
گۆڕینی بۆچوونەکان و خەڵکی ھێنانە سەر ئەو بڕوایەی کە بوونی دەسەڵاتدار نەک تەنیا پێویست نییە، بەڵکو زۆر زیان‌بەخشیشە. ئەو کات وشەی ئانارشی کە بە واتای نەمانی دەسەڵاتدارییە بۆ ھەمووان یەک تێگەیشتنی دەبێت: «نەزم و ڕێکخستنی سروشتی، یەک‌بوونی پێداویستییە مرۆڤییەکان و بەرژەوەندییە گشتییەکان و ئازادی بێسنوور لە چوارچێوەی ھاوپشتی بێ‌سنووردا.
ئەمە بەشێکە لە پرۆسەی گۆڕینی ئەو بیرکردنەوە زاڵە لەمەڕ ئەنارشیزم و واتای ئانارشی. بەڵام ئەمە گشت نییە. ھەروەھا لە پاڵ خەبات دژی شێواندنی بەرھەم‌ھاتوو لەلایەن ئەو «دەرکی ناڕۆشنی گشتی»یەوە بەرامبەر «ئانارشی»، دەبێت لە دژی شێواندنی درێژماوەی دەستکردی دوژمنانی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی لەمەڕ ئەنارشیزم و ئانارشیستەکان ھەوڵ بدرێت. بەو جۆرەی کە بارتۆلۆمیۆ ڤانزەتی (بە ئینگلیزی: Bartolomeo Vanzetti) لەبارەی ئانارشیستەکانەوە دەڵێت:
ڕادیکاڵ‌ترینی رادیکاڵەکان (پشیلە کێوییەکان) ترسێنەر و حەپەسێنەری ڕیاکاران و دەمارگیران، بەھرەکێشان، دەستبڕان، خۆدەرخەران و ستەمکارانن… ھتد، ئێمە زیاتر لە ھەموو کەسێک کەوتووینەتە بەر ستەمکاری، خراپ نیشان دراوین و خەڵ‌کمان خراپ لێ تێگەیێندراوە.
دەیزانی لەمەڕ چی دەدوێت. ئەو و ھاوەڵە خۆشەویستەکەی نیکۆلا ساکۆ (بە ئینگلیزی: Nicola Sacco) لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە لەسەر تاوانێک کە ئەوان دەستیان تێدا نەبوو، زیندانی کران و لە ھەمان ساڵدا لەبەر ئەوەی کە ئانارشی و خەڵکی ئەوێندەرێ نەبوون، ساڵی ١٩٢٧ بە ئەلەکتریک لە سێدارە درا.

ئەنارشیزم خەبات ئەکات بۆ لەناوبردنی چەوسانەوەی مرۆ لەلایەن مرۆوە، بە واتایەکی دی ئەنارشیزم لقێکی سۆسیالیستە، کە گرنگیەکی تایبەتی ئەدات بە خەباتی ئازادیخوازانە، بۆئەوەی ھەرچی زووترە دەوڵەت تەفروتونا بکرێت . یەکێک لە تیرۆرکراوەکانی (شیکاگۆ) بە ناوی (ئەدلۆف فیشەر) وتوویەتی”کەسی ئازادیخواز سۆسیالیستە، بەڵام ‌مەرج نییە کەسیێکی سۆسیالیست ئازادیخواز بێت” کەچی ھەندێک ئازادیخواز ھەن، کە خۆیان بە ڕەسەنتر و بە بەوەفاتر ئەزانن ھەندێک ناو لەخۆیان ئەنێن، یا ڕێگە ئەدەن ھەندێک ناویان لێبنرێت، کە لە ڕاستیدا ئەو جۆرە ناوانە ھەر شایستەی تیرۆریستەکانن، ئازادیخوازەکانی ئەم سەردەمە لەو بوارەدا ھەوڵێکی باشیان داوە و خۆیان یەکلاکردۆتەوە خۆیان بە (کۆمونیزمی ئازادیخواز) پێناسە دەکەن.
(ئەنارشیستەکان) بە ھیچ کلۆجێک دژی ڕێکخستنی کۆمەڵگە نەبوون، لە ڕێگەی لیژنە ھەڵبژێراوەکانەوە، دژی ڕێسای داپڵۆسین و دەستدرێژیکردنە سەر ئایشی خەڵکی بوون.