یادێک لە قوربانیانی شاری هەڵەبجە …

زستانی ڕەشی ساڵی ١٣٦٦ چەن ڕۆژی مابوو ماڵاوایی لە سروشتی جوانی دەشتی شارەزوور بکات کە بەداخەوە چەند پەڵەی رەش باڵی بەسەر ئاسمانی دەشتی شارەزوردا کێشا و بێدەنگێکی قورس ناوچەکەی لەئامێز گرت. چەن چرکەیەک دواتر چەند فرۆکەیەکی هەڵگری گازی شیمیایی بەسەر شاری هەڵەبجەدا گرماندیان. بەم جۆرە و تەنیا لەو چەند چرکەساتەدا، هەڵەبجە بوو بە قوربانیی چەکە شیمیاییەکانی دەسکردی بەشەر و وەک قوربانیانی ” هێــــرۆشیما و ناکازاکی” لەئاستی جیهاندا ناسرا و ناوبانگی شارە خنکێندراوەکەی کوردستانی بۆخۆی تۆمار کرد و هیچ خوداییەکیش نەهات بە هاواری لێقەوماوان و خنکێندراوەکانی ئەو شارە زامدارەوە…
بەرەبەیانی بوو، سێبەرەکان بە هێمنی لە داوێنی مانگی ڕەشەمەدا شۆڕ دەبوونەوە. هەڵەبجە، وەک دڵی شار چاوەڕوانی دیداری ئەویندارانی دەکرد. خوڕەی ئاوی جۆگەکانی تەنیشت شەقامی سەرەکی شار بە هێواشی بەسەر پشتی شاردا رێگایان دەبری و تێکەل کڵۆڵی سنووربڕ دەبوون. گەرەکەکانی شار هەموویان لە سەمای ژیاندا بوون و خوازیاری ئارامی، بەڵام سێبەری شوومی نەهامەتی شەڕی خۆێنمژەکان هێشتاکەش بەرۆکی وڵاتی بەرنەدابوو. بەرەبەیانی بوو چاوەکانی شار چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەر لەسنووری ئاسمانی ڕەشەمە و خۆرەتاودا بەدیدەکەن. فڕۆکەشەرکەرەکانی دیکتاتۆرە خۆێنمژەکەی بەغدا دیواری بێدەنگی شار دەشکێنن و وەک میرغەزەب و نۆێنەری ترس و مەرگ لەئاسمانی ئەو بەیانییەی دەشتی شارەزووردا دەلورێنن. ئەوان بۆ فڕێدان و خستنەخوارەوەی بۆمبەکان، خۆیان بۆ ناو قووڵایی شار شۆڕ کردۆتەوە و پاشان دووکەلێکی سپی و زەرد وەک تۆڕی مەرگ و کارەسات جەستەی شار و شارۆمەندەکانی داپۆشی. به‌م جۆره و تەنیا لە چەند چرکەدا كاره‌ساتێكی ده‌ڵته‌زین خولقا كه خه‌مێكی یەکجار قورسی خسته سه‌ر دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
ڕۆژەکانی ئاخری مانگی ڕەشەمە، ئه‌و ڕۆژانه‌ن كه تێیاندا ڕه‌وتی ئێمه‌ش بێ خەسار نەبوو و زۆر زۆر بەداخەوە لەگەڵ ئەو ڕووداوە دلتەزینەدا کۆمەڵێک لە باشترین و پاکترین ڕۆڵەکانمان لە گوردانی شوانی کۆمەڵەمان لەدەست دا. ڕووداوێک کە تێدا خوێنی سوور و گەشی هاوڕێیانمان تێکەڵ بە خوێنی پینج هەزار هاووڵاتیی بێ تاوان لە هەڵەبجە کرد. ڕێک سی و حەوت ساڵ له‌وه پێش، له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵانی سته‌م لێكراوی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێی هاتنی گوڵ و سه‌وزه‌ڵانی و شنه‌ی بای به‌هاریان ده‌كرد، له كاتێكدا ده‌شتی جوان و سه‌رسه‌وزی شاره‌زوور به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی له‌به‌ر كردبوو و ئامێزی پڕ له بۆن و به‌رامه‌ی بۆ نه‌ورۆز و ساڵی تازه كردبووه، له ئاوا ڕۆژێكدا، ڕق و قینی ئه‌ژدیهای حكومه‌تی به‌عس و دیكتاتۆره خوێن رێژه‌كه‌ی بۆ له‌ناوبردنی به‌هار و گوڵ، شادی و خۆشی، مرۆڤ و په‌له‌وه‌ر، ئاسمانی شینی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ هه‌میشه ژاراوی كرد و گوڵاڵه سووره‌كانی ده‌شتی شاره‌زووری ژاكاند و باڵنده‌كانی له خوێندن لاڵ كرد و گریانی منداڵی ساوای بۆ هه‌میشه له گه‌رویدا به‌ند كرد. له ئاوا ڕۆژێكدا بوو كه دوو حكومه‌تی به‌عسی عيراق و كۆمارى ئیسلامیی ئيران له درێژه‌ی شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خۆیاندا هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد به گۆڕه‌پانی ئه‌و شه‌ڕه و زیاتر له ٥ هه‌زار ژن و پیاو و پیر و لاوی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان قه‌تڵوعام و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كرد و به‌و چه‌شنه یه‌كێك له دزێوترین لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی پڕ له سه‌ركوت و جه‌نایه‌تی خۆیان تۆمار كرد.
بەڵێ دۆا ڕۆژه‌كانی مانگی ره‌شه‌ممه و نزیك بوونه‌وی به‌هاری ١٣٦٧ بوو. شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراق ٨ ساڵی ڕه‌به‌ق درێژه‌ی كێشابوو. به سه‌دان هه‌زار مرۆڤ له‌م شه‌ڕه بێ ئاكام و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌دا كوژراو و بریندار و ملیۆنها كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ببوون. ده‌سه‌ڵاتدارانی شه‌ڕخواز له به‌غدا و تاران خوێن تێری نه‌كردبوون. ئه‌ژدیهای شه‌ڕ هه‌روا له به‌ره‌كانی كاولكاری و ماڵوێرانیدا جه‌سته‌ی ئینسانه‌كانی هه‌ڵده‌لووشی. ناڕه‌زایه‌تی ده‌رهه‌ق به‌و شه‌ڕه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌كی ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره‌ی ده‌ستاند. ماندوویه‌تی به جه‌سته‌ی زامداری سه‌ربازانی شه‌كه‌ت له شه‌ڕ له هه‌ردوو لا ڕۆژ به ڕۆژ زیاتردەبوو.
رۆژی ٢٥ی مانگی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٦٦ فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ژه‌هراوییان له فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك و شوێنه‌كانی دیكه هه‌ڵگرت و به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه فڕین. فڕۆكه‌كانی مه‌رگ له ده‌شتی سه‌رسه‌وزی شاره‌زوور نزیك بوونه‌وه و شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌ور و به‌ریان به ئاگر و بۆمب و ژه‌هر داپڵۆسی. له چه‌ند چركه‌ساتدا ٥ هه‌زار ئینسانی بێ تاوان به تاك و به كۆمه‌ڵ بوون به قوربانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران و به‌غدا.
به‌م شێوه‌یه ئه‌ژدیهای خؤێنمژی به‌عس به بۆمباران كردن و رژاندنی ژه‌هری ئینسان كوژ، هه‌زاران ئینسانی سته‌ملێكراوی له ژیان بێ بەری كرد و مۆری جینایه‌ت و دڕه‌ندیی به له‌ش و جه‌سته‌ی هه‌زاران ئینسانی ئازار چێشتووی دیكه‌وه به‌جێ هێشت. هه‌زاران دایك و باوكیان جه‌رگ سوتاو كرد و گه‌رمی خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداری ئه‌وانیان له هه‌زاران منداڵ زه‌وت كرد.
کــــــــۆمـــەڵــــە و برینێکی قورس
دیارە کۆمەڵەش لەم رووداوە ، برینێکی یەکجار قورسی هەڵگرت و گوردانێک لە پێشمەرگەکانی خۆی لەدەسدا. لەو ڕۆژانەدا و لە كاتێكدا كە گزنگی خۆری بەرە و بەهار بەستەڵەكی سەرمای زستانی بەرە و تواندنەوە دەبرد و سروشت بە هیوای لەبەر كردنی بەرگی بە گوڵ ڕازاوەی بەهاری بوو، هاوڕێیانی گوردانی شوان كە تا ئەو دەم دەیان شانۆ لە فیداكارییان لە مەیدانەكانی خەباتی سیاسی، كۆمەڵایەتی و نیزامی‌دا خولقاندبوو، نەخوازراو، كەوتنە نێو تەنوورەی ئاگری شەڕی كۆنەپەرەستانەی دوو ڕژیمی جینایەتكاری ئێران و عێراق و لە شەڕێكی داسەپێندراو و نابەرابەردا، بوونە قوربانی و سەربەرزانە گیانیانبەخت كرد.
هاوڕێیانی گوردانی شوان بەدرێژایی شەڕی ئێران و عێراق زۆر هەوڵیاندا، بۆ ئەوەی كە خۆیان لە ئاگری ئەو شەڕە بپارێزن. بەڵام مەیدانەكانی شەڕ كێشرابووە كوردستان و كومەڵە هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی كە شەڕی خۆیان لەگەڵ رژێمی كۆماری ئیسلامی سەربەخۆ لەو شەڕە بەڕێوەبەرن، بۆیە بەپێچەوانەی مەیلی هاوڕێیان بەداخەوە ئەمجارە لەو شوێنە كەوتنە داوی شەڕی ئێران و عێراق. بۆیە بەم شێوە دڵتەزێنە هاوڕێیانی گۆردانی هەمیشە زییندووی شوان گیانی خۆیان لە پێناو ژیانێكی باشتر بۆ خەڵكی کرێکار و چەوساوە و زەحمەتكێش بەخت دەكەن. بەڵام ئەمە كارەساتێك نەبوو هەر بە تەنیا بۆ كومەڵە، بەڵكوو كارەساتێك بوو كە بە هەزاران ئینسانی دیكەش گیانیان تێیدا لەدەستدابوو. بەمجۆرە خوێنی تێكۆشەرانی كۆمەڵەش تێكەڵ بە خوێنی زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە خەڵكی لێقەوماوی هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور بوو. له‌و كاره‌ساته‌دا، سه‌رجه‌م ٦٩ كه‌س له ئازیزترین هاوسه‌نگه‌رانمان گیانیان به‌خت كرد. ئه‌و هاوڕێیانه له ڕیز‌ی باشترین ئه‌ندامان و كاده‌ركانی پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵه بوون كه له جه‌ره‌یانی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ و یان ساڵه‌كانی پێشتر هاتبوونه ناو گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه و به دڵێكی پڕ له خۆشه‌ویستی بۆ ئامانجی ڕزگاری كرێكاران و بێبه‌شان گیانی ئازیزیان به‌خت كرد.
ناوی گوردانی شوان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا هه‌تا به‌مڕۆ، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی بوێری و خه‌باتكاری بووه و ده‌شبێ. ڕێباز و ڕه‌وشت و هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌میمانه و شۆڕشگێڕانه و گیانبازی و خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی ئه‌م گوردانه ڕه‌زمه‌نده‌یه‌ی كۆمه‌ڵه، له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستاندا جێكه‌وتووه.
دیاری کردنی رۆژی شەهیدانی کـــۆمـــەڵـــە، لە ڵایەن کـــۆمـــەڵـــەوە
هەموو ساڵێك لە رۆژی٢٧ ی رەشەمەدا ڕێكخستنەكانی كۆمەڵە لەناوەوە‌و دەرەوەی كوردستان رێز لەیادی ئازیزی پۆلێك لە كادر و پێشمەرگەكانی كۆمەڵە دەگرن كە لەم رۆژەدا لە شەڕێكی نابەرابەر گیانیان بەختكرد.
لەم رۆژەدا گوردانی بەناوبانگی شوان، لە شەڕێكی نابەرانبەر و بە هۆی بەركەوتنی گازی شیمیایی، لە قەراغی چەمی سیروان لە ساڵی ١٣٦٦ هەتاویی، شەهید كران. دواتر ئەو ڕۆژە بە هۆی زۆریی ژمارەی گیانبەختكردوان و بە هۆی دەور و نەقشێك كە گوردانی شوان لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان‌و كۆمەڵە هەیبوو، وەك ڕۆژی شەهیدانی كۆمەڵە ناودێر كرا…
ڕۆژی شەهیدانی كۆمەڵە بۆ ئێمە ڕۆژی ماتەمین و ڕەشپۆشی نییە، بە پێچەوانە، رۆژی پەیمان تازەكردنەوەیە لەگەڵ هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵە، ڕۆژی ڕێز گرتنە لە خەبات و فیداكاری ژنان و پیاوانێك كە لە قۆناغێكی مێژوویی‌دا بە هەوڵ و تێكۆشانی خۆیان ناوەڕۆكێكی نوێ و دادپەروەرانەیان هێنایە ناو بزوتنەوەی كوردستان. ڕۆژی وەبیرهێنانەوەی ئەو ڕەوشت و رەفتارە شۆڕشگێرانەن كە مانایەكی پڕاوپڕ ئینسانی و پڕ لە خۆشەویستییان هێنایە ناو پێوەندیی خەڵك و پێشمەرگە.