گۆڵۆبالیزم و کوردستان…
مۆژگان فەلاتی
لەسەرتاوە دەبێت ڕوونکردنەوەیەک لەسەر گۆلۆبالیزمان هەبێت.
گۆلۆبالیز:
لەپاش ڕووخانی سۆڤیەت و بلوکی ڕۆژهەڵات، دەستەواژەی “گۆلۆبالیزم”بەتەواوی لە جیهاندا بڵاوبوتەوە. بەتایبەت لە ناوەڕاستی نەتەوەکانی سەدەی پێشوو”گۆلۆبالیزم”بوو بە وێردی سەر زمانی هەموو نووسەران و ڕووناکبیران جیهان. هەر یەکەو لە دید و سۆنگەی تایبەتییەوە، هەوڵی شرۆڤە کردنی ئەم دەستەواژە زۆر جار ئایدۆلۆژیا رۆڵی سەرەکی دەگێڕا لەسەر بیری نووسەران، “چەپەکان”لە دیدێکی چەپ و کۆمۆنیستی و مرۆڤدوستانەوە بۆ گۆلۆبالیزمیان دەڕوانی. سەربە”ڕاستڕەولیبڕاڵەکان”لەدیدێکی ئابووری و گەشبینانەوە، هەوڵی شرۆڤە کردنی ئەم دەستەواژەیان دەدا. دیارە جگە لە ئایدۆلۆژیا، ناوچە و ئایینیش ڕۆڵی هەبووە.
بۆ نموونە عەربەکان، زیاتر وەکوو “پلانێکی ڕۆژئاوا”سەیری گۆلۆبالیزمیان دەکرد.
ئێسلامیەکان، سەلەفییەکان بە”خاچ پەرەستی نۆی”وەسفی گۆلۆبالیزمیان دەکرد. خوێندنەوە و گوێگرتن بۆ ئەو هەموو بیرو بوچوونە جیاوازانە، کارێکی ئاسان نییە.
ئایا گۆلۆبالیزم دیاردەیەکی نوێیە؟
یان دیاردەیەکە کە ڕەگ و ڕیشەی بۆ سەدەکانی پێشتر دەگەڕێتەوە ئایا گۆلۆبالیزم دیاردەیەکی تەندروستێکی باشە یان دیاردەیەک کە جگە لە ئاژاوەی ئەلکترۆنی کێشە ی ئابووری گەورە و هەژاری، هیچ سوودێکی تری نییە. ئایا گۆلۆبالیزم هیوایەکە بۆ دەوڵەتانی جیهانی سێهەم، بۆ ئەوەی سامانە مرۆڤی و سروشتییەکانیان بەکار بهێنن و پیشکەوتن و خوشگوزەرانی پێیە؟
یان چەوساندنەوە و وابستەیی بۆ ڕۆژئاوا و تاڵانکردنی سامانی ئەم وڵاتانە دەگەیەنێت؟
یان سیستەمێکی نۆی جیهانییە، کە ئاشتی و خوشگوزەرانی و برایەتی بۆ مرۆڤایەتی دەهێنێت؟
ئەم هەموو پرسیارو گوومانانە دەربارەی گۆلۆبالیزم دەکرێت هەرکەسەو لە دید و بەرژەوندی خۆیەوە، هەوڵی شرۆڤەکردنی ئەم دیاردەیەی داوە. من لێرەدا هەوڵ دەدەم، بە کورتی شرۆڤەیەکی خێرا لە سەر پرسی گۆلۆبالیزم و کوردستان بنووسم.
گۆلۆبالیزاسیۆن بەو پڕۆسەیە دەوترێت کە دونیای هاوچەرخی کردۆتە گوندێک و خەریکە بایەخی سنوورە سیاسیەکان کەم دەکاتەوە یان لە نێویان دەبات. ئەوپرۆسەیە لە یەک کاتدا لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و تکنۆلۆژیدا دەڕواتە پێش.
هەندێک لێکۆڵەر بەگەشبینیەوە دەڕواننە بەرهەم وئاکامەکانی ئەو دیاردەیە. زۆریشن ئەوانەی بە شک و گوماننەوە تەماشای دەکەن هەندێک پییان وایە ئەو دیاردەیە تازەیە و لە دەیەی کۆتایی چەرخی بیستەمدا بە کۆتایی هاتنی شەڕی سارد و هاتنەکایەی تکنۆلۆژی ئینترنێت و گوڵکردنی سیاسەتی ناسنامەخوازی گەلان و کەمایەتییە چەوساوەکان دەستی پێکردوە.
هیواش هەن لە سەر ئەو بڕوایەن ئەو دیاردەیە دەگەرێتەو بۆ چەرخی چواردەهەمی زایینی، سەردەمی گەڕان و دۆزینەوە گەورەکانی ئورووپاییەکان. منیش بە تەعبیرێکی تر پێموایە ئەوە دیاردەیە کە لەوکاتەوە دەستی پێکردوە کە مرۆڤ لەئەشکەوتەکانەوە هاتۆتە دەر. جەوهەری گۆلۆبالیزاسیۆن ئەوەیە کە ئەو یاساو قانوون و سوننەت و عورف و عادات و پراکسیسانەی بەدەوری دوڵەت و چۆنیەتی کارکردی دەوڵەتەکاندا درووست بوون و تا ئێستا کاریان پێکراوە بەرە بەرە کەمڕەنگ دەبنەوە و بایەخی خۆیان لە دەست دەدەن.
یەک شت ڕوونە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەمووگرنگی و بایەخێکەوە کە ئەمڕۆ لە بەرێوە بردنی کار وباری دونیادا هەیەتی، بەو سازمان وکاراکتەرەی ئێستایەوە، ناتوانێ ڕەوتی گۆلۆبالیزاسیۆن و ئاکامەکانی ئیدارە و مەهاربکا. ئێمە ئەوە لە دەستەوەستانی ئێستای ئەورێکخراوەدا لە ئاست کێشەکانی دونیادا دەبینین. لە لایەکی دیکەشەوە کۆمپانیا فرە نەتەوەییەکان و شیرکەتەگەورە نیۆنەتەوەییەکان تا دێ دەستەڵاتێکی زۆرتری سیاسی و ئابووری وەدەست دێنن. واباشە بزانین کە زۆربەی سەرمایەی دونیا ئێستا لە ئیختیاری کۆمپانیا زەبەلاحەکاندایە و تا دەوڵەتەکان. ئەوش بەجۆرێک دێموکراسی دەخاتە ژێر پرسیار. ئاخر ڕێکخراو و ئۆرگان و سیاسەتمدار و کاربەدەستانی هەڵبژێردراو لە لایەن خەڵکەوە لە سەڵاحیەت دادەڕنێ. لەلایەکی دیکەشەوە گۆلۆبالیزاسیۆن دەبێتەهۆی خێراتربوون و زۆرتربوون و ئاسانتر بوونی گواستنەوە و هاتووچووی کالا،کەرەسەی خاو، هێزی کار و سەرمایە لە نیۆان وڵات و بازاڕ و کۆمەڵگا و ناوچە جیاجیاکانی دونیادا. ئەوەش ئاستی مەسرەف و ڕفاهیەتی کۆمەڵانی خەڵک دەباتە سەر. لەو دوو دەیەدا گۆلۆبالیزاسیۆن توانیویەتی بەسەدان ملێون ئینسان لە هیند و چین لە هەژاری و نەداری موتڵەقەوە بینێتەدەر. دیارە ئەو پەرەسەندنە ئابووریە هەندێک ئاکامی نەخوازراویشی بۆ ژینگە بە دوایەوە و بارێکی قورسی دەخاتە سەر. هەر بە و جۆرە گۆلۆبالیزاسیۆن دەرفەتێکی لە باری بۆ گۆاستنەوەی زانیاری و تکنۆلۆژی، ڕوانگە و ئیدە و زانست و فەرهەنگ و کولتووری جۆراجۆرەکانی لە نیوان وڵاتان وگەلاندا پێک هێناوە. تادێ نرخی بڵیتی تەیارە و کەشتی و قەتار و گفتوگۆی تەلەفۆنی و کەڵکوەرگرتن لە خزمەتگوزاریی بانکیی هەرزانتردەبێت.
ئەوانە لەگەڵ تەلەفۆن، توورە کۆمەڵایتییەکان، سەتەلایت،هەمووکەس هەموو کون و قوژبنی دونیایان پێکەوە گرێداوە.بەواتەیەکی دیکە مەسافەت بە مانای فاسیلە نییە دەورانی کۆتایی جوگرافیایە.گۆلۆبالیزاسیۆن شانسی ئەوەمان دەداتێ کە لەگەڵ بزووتنەوەی جیهانی مافی مرۆڤ کەوین. ببینە بەشێک لە بزووتنەوەی عەداڵەتخوازی دونیا، لەگەڵ باقی بەشەریەتی پێشکەوتوو کار و خەبات بکەین و ببینە بەشێک لە و ڕەوتە. بەمجۆرە ئاشنابوونی خەڵک لەگەڵ دونیا و گەلان و میللەتانی دیکە و کاڵ بوونەوەی نەخشی دەوڵەت،دەرفەت بۆ گوڵکردنی هەویەتخوازی و ناسنامەخوازی و گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خۆ بۆ هەمووکەس وبەتایبەتی کەمایەتییەکان و گەلانی ژێر دەستە پێک دێنی.لە خۆڕا نییە لە ئاخرو ئۆخری ساڵانی 1990ی زایینیەوە، یانی دوای تەواوبوونی شەڕی سارد و دەستپێکردنی دەورانی گۆلۆبالیزم، بزووتنەوەی هەویەتخوازی گەشە دەکات. ئەوەی تا ئیستا لەو بارەوە دەرکەوتوە ئەویە کە ئەوە فاکتۆرە دەرەکییەکانن کە لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلە سیاسیەکاندا، قسەی ئەوەڵ بۆ سیاسەت گوزاری لە نێوخۆی وڵاتەکاندا دەکەن. هەموو دەوڵەتەکانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە سەریانە خۆیان و سیاسەتەکانیان لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی وکۆنڤانسیۆنە نێونەتەوەییەکان هاوئاهەنگ بکەن. واتە بەرپرسایەتی لە خۆیان نیشاندەدەن. بەپیێ مەنشوری نەتەوەیەکگرتووەکان، حاکمیەتی دوەڵەتێکی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تەنیا ئەوکاتە ڕەوایە، کە بەرانبەر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و خەڵکی وڵاتەکەی مەسئولیەت لە خۆی نیشاندا وکۆنڤانسیونە نێونەتەوەییەکان بەرێوە بەرێ.یانی دەوڵەت،هەردەوڵەتێک بێ، ناتوانێ بە کەیفی خۆی لە ژێر ناوی حاکمیەتی میللیدا، ستەم و سەرکوت و زەبروزەنگ بە خەڵکی خۆی ڕەوا ببینێ. ئەوە لایەنی هەرە زەقی شوێنەواری گۆلۆبالیزمە لەسەر وەزعی وڵاتەکان. لە داهاتوودا دەوڵەتەکان تەنیا کاتێک دەتوانن بمیێننەوە کە خۆیان لەگەڵ ئەو وەزعە تازە ڕیکخەن. بەوجۆرە ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و کۆنڤانسیۆنی مافە مەدنی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکان لە لایەک و پیادەکردنی کۆنڤانسیۆنەکانی مافەکانی منداڵان، ژنان، کەم ئەندامان و کۆنڤانسیۆنەکانی دیکەی مافەکانی کەمایەتییەکان و خەڵکە خۆجێکان لە لەیەکی دیکەوە، دەبێتە ئەرکی هەرە ئەساسی دەوڵەت لە نێوخۆی وڵاتەکەیدا. یانی دەوڵەتێک دەتوانێ بمینێتەوە کەئەو مەئموریەتە بەرێوە بەرێ کە کۆمەڵگای جیهانی و کۆنڤانسیۆنە نێونەتەوەییەکان پیێ دەسپێرن. لە باری ئابووری شەوە ئەو ڕەخنانەی لە گۆلۆبالیزاسیۆن دەگیردرێن، بەوە چارەسەردەکرێن کە گەشەکردنی ئابووری، هاتووچوی ئازادی سەرمایە و کەرەسەی خاو و هێزی کار بخرێتە ژێر ئیدارەی سیاسەت.لەوەزعێکی ئاوادا دەکرێ پەرەسەندنی ئابووری، بە بەرچاوگرتنی قازانج و بەرژەوەندییەکانی خەڵکە خۆجێکان هیدایەت بکرێ و هەلومەرجێک پێکبێ کە بتوانن کۆنتڕۆڵی سەرچاوە سروشتیەکانی خۆیان بکەن. هەر لە ڕۆژی دابەشکردنی کوردستانەوە تا ئێستا داهاتی بیرە نەوتەکانی کوردستان و سەرچاوە سروشتییەکانی بە دژی خەڵکی کوردستان بەکارهاتووە. گۆلۆبالیزاسیۆن دەرفەت و هەلی ئەوە دەرەخسێنێ کەگەلان و میللەتان و خەڵکانی وڵاتە جۆراوجۆرەکان، بە ئاشنا بوون لەگەڵ یەکتر و شێوەژیانی یەکترو دەسکەوتەکانی پەرەسەندنی یەکتر، ژیانی خۆیان لەگەڵ ژیانی خەڵکان و گەلانی دیکە بەراوردبکەن.دەوڵەت نەتەوەکان، ئەوانەی کوردستانیان داگیر و تاڵانکردووە ئەو دەرفەتەشیان لە کورد هیچ لە نەتەوەکانیتری ژێرقەواڕە سیاسییەکەی خۆیشیان زەوتکردووە. تیدەکۆشن بەفێڵ دێموکراسی وەدەستخەن .ئەو بەراوردەکارییە دەکرێ وەک سەرچاوەی ئیلهام و هێزی مەعنەوی و ئەخلاقی لە خەبات بۆ ئازادی و دێموکراسیدا کەڵکی لێوەرگێری.
ئێمەی کورد ئێستا لە هەمووکاتێک باشتر دەزانین کە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتین و لە ژێرستەم و سەرکوتداین. ژیانی خۆمان و وەزعی خۆمان لەگەڵ گەلان و میللەتانی دیکەی دونیا بەراوردکردووە و دەکەین.
لەوبارەوە باسی لە سەرەتای شوناسی کورد بکەین کە دەوڵەت نەتەوەی فارس بە ئێرانی و ئاریابوون وەک شوناسێکی نەتەوەیی لە لایەن دەسەڵات پێناس دەکرێت بۆ کورد و نەتەوە بندەستەکانتر و ڕێچکەی ئاریابوون دێتەوە ناو باس، ئەمە دابڕانێک دروست دەکات و ڕۆژهەڵاتناسانیش بەدوی دەکەون کە سەرەتای گرفتی شوناسی نەتەوەییە لای کورد. بابەتێکی تریان گرفتێکی تر ئێرانی بوون ،لە ڕێی پۆلینی زمانییەوە و بۆتە پۆلینی نەتەوەیی، ئەو پێی وایە شوناسی ئێران دەکاتە شوناس خۆی،کە ئەم گرفتە یاخود پۆلینە لەگەڵ عەرەب وتورک نییە کە جێی پرسیارە،بۆ چوونی ئێرانی هەڵەیەکی مێژووییە، گرفتێکی هەڵەیە بۆ شوناسی نەتەوەیی وەک گەلی کورد.لاکردنەوە لەشوناسی نەتەوەیی، کەپێی وایەشوناسی زاگرۆس بوون لە بری ئێران و ئاریا بوون وەک شوناسی نەتەوەیی دەکەن.
کاتی ئەوە هاتووتە کە بیرێک لە شوناس و پێناسەی خۆمان بکەیەنەوە و دواتر لەگەڵ ڕەوتە جیهانییەکان پێشبڕۆین.