کەسایەتیەکی خۆشناوی ناوچەی کامێران ماڵاوایی لە ژیان کرد….!

زۆر بە داخەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، کاک عەلێوەر نەورۆزی گورگانی (عەلی ئەکبەر) سیمای خۆشەویستی ئاوایی گورگان و ئاواییەکانی دەور و بەری شاری کامێران و هەروەها یەکێک لە لایەنگرانی خۆشەویستی کۆمەڵە بە هۆی نەخوەشییەوە ماڵاویی لە ژیان کرد.
کاک عەلێوەر خۆشەویستی خەڵک و هەم پشتیوانێکی باش بوو بۆ تێکۆشەرانی رێبازی کۆمەڵە و ھەموو کات ئامادەی ھاوکاری و یارمەتیدانی ھێزی پێشمەرگە بوو.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی گورگانی و خەڵکی تێکۆشەری ناوچەی کامێران ئەکەین و هیوادارین کۆتا خەم و پەژارەیان بێت.
یادی ئازیزی کاک عەلێوەر نەورۆزی گورگانی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.