کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی ناموس ….

رۆژینا ساڵح

کوشتنی ناموسی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک لە زۆر وڵاتانی دەستەواژە، کێشەیەکی مەترسیدار و بەرچاوە. لەوانەیە لەسەر بنەمای ئاینی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و ڕەفتاری کۆمەڵگەیی تێکەڵ بووبێت.

 کێشەی ناموس و شەرم بۆ زۆر خێزان و شارەزایەتییەکان هێندە گرنگە کە کوشتن بە گوێرەی وانەیەکی “پاککردنەوەی ناموس” دادەنرێت.

یاسا و پەیوەندیدانی دەسەڵات ، لە زۆر حاڵەتدا یاساکان کوشتنی ناموسی بەشێوەیەکی ڕەسمی یان نایاسایی پەیڕەو دەکرێت کە بکووژ کەمترین سزای بەسەردا دەسەپێندرێت. لەفەتوای ئاینی و کەلتووری یەکسان نەکردن لە نێوان پیاوان و ژنان  کوشتنی ناموسی ڕێگەپێدراوە.

لە ئێراندا، زۆر جار کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی ناموس بە تایبەتی لە ناوچە کوردنشین، لۆر، و عەرەبی زۆرتر ڕوودەدات، کە پیاوان زۆربەی کات بێ سزا دەبن، یان سزادانانیان بە کەمترین شێواز دەبێت بە هۆی ئەوەی بەرگری لە نەچوونی ئابروی کردوە.

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کوشتنی ژنان بە بیانوی خیانەت، رابتەی نا شەرعی‌ لە لایەن خێزانەوە وەک( باوک،برا،هاوژین یان مام و…) ڕوودەدات.

چالاکوانانی بواری ژنان و لە هەوڵن بۆ گۆڕینی یاساکان، بەڵام فشاری کۆمەڵگای پیاوسالاری لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئەم گۆڕانکاریەی قوورس و گرانە کردوە.

هەر بۆیە پێویستە هەر تاکێک یان هەر ژنێک هەوڵی بۆ ئاستی زانیاری و ڕێگایەکی گرنگ بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداریی کۆمەڵگایەتی بگرێتە بە تا ئەم پرسە قیزەونە کۆتای پێ بێت.

   ئه مه له کاتێکدایه که ئه و پرۆژه یاسایه به ناوی “پاراستنی ژنان” زیاتر له ده ساڵه له نێوان سێ لقی باڵاده سته ی حکوومه تدا ده ستی ده گۆڕێت و نه بووه به یاسا!    ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لە توندوتیژی دژی ژنان دەکات و ڕێگری لێ ناکات.  لە کوردستان لە سایەی ئامادەبوونی چالاکانەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، و لایەنە سیاسییەکان، هەواڵ و ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ژنکوژی بڵاودەکرێنەوە و بە پێچەوانەی بەشەکانی دیکەی ئێران، پەردەپۆش و سانسۆریان بۆ ناکرێت.    جگە لەوەش زۆرجار سروودکردن بۆ شتێکە کە بوونی نییە و پێویستە بوونی هەبێت، واتە کاتێک کەسێک بۆ ئازادی دروشم دەدات کە هەست دەکات سنووردار دەکرێت.    کەواتە دروشمی “ژن و ژیان و ئازادی” مانای ئەوەیە ئێمە مافی ژنمان نییە، لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا کێشەی ئابووری و خۆشگوزەرانیمان هەیە و ئازاد نین.    کەواتە ئەم دروشمە بەشێکە لە دەستنیشانکردنی کێشەکە و پاشان چارەسەری، واتە نەرێنی و ئەرێنییە.

هەندێک لە کۆمەڵناسەکان پێیان وایە کە هۆشیاری ژنان لە مافەکانی خۆیان و دوودڵی پیاوان بۆ دانپێدانانی ئەو مافانە بەتایبەت لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا، دەتوانێ ڕێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانی دامودەزگاکانی ڕۆشنبیری و ڕیکلام و ڕاگەیاندن و هتد بەهێزتر بکرێت و کۆمەڵگا بەتایبەت پیاوان پەروەردە بکرێن بۆ ڕێگریکردن لەو ڕووداوە دڵتەزێنانە.