ژنانی کورد،پێشرەوانی ئازادی و یەکسانی لە رۆژی جیهانی ژناندا …!
ئەمرۆ ژنانی یەکسانیخواز و ئازادیخوازی کوردوستان دیمەنێکی تریان لە خەبات و تێکۆشانی خۆیان بۆ ئازادی نیشاندا و بە بەشداری چاڵاکانەیان رێزیان لە ڕۆژی جیهانی ژنان گرت..
دایکانی شۆڕشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لە شارەکانی سنە و مەریوان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژناندا چاڵاکانە بەشداریان کرد و دەنگی شۆڕشگێڕی و یەکسانیخوازی خۆیان بەرز کردەوەو رێزیان لە ڕۆژی جیهانی ژن گرت.
ئەمرۆ هەینی ١٧ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٣هەتاوی، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و بزووتنەوەی ژنانی شاری سنە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن بۆ دیداری دایکانی شۆڕشی ئەم شارەوە ڕۆیشتن و بە پێدانی دەستەگوڵ بە دایکانی شۆڕش و خەباتی دایکانی شۆڕش ڕێزیان نواند و هەوڵەکانی ئەوانیان بەرز نرخاند.