پشتڕاستکرانەوەی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی کورد ….

حەمید حسێن نژاد حەیدەرئانلوو

لقی ٩ی دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی لەسێدارەدانی حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵكی گوندی “سگریک” سەر بە شاری چاڵدێرانی پشتڕاست کردەوە.

ئەم سزایە ڕۆژی ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤هەتاوی، بە فەرمی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەم بەندکراوە سیاسییە ڕاگەیەندراوە.

حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “نەجەفزادە” بە تۆمەتی “بەغی” بە لەسێدارەدران سزا درا و کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئەم سزایە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبی کرێکارانی کوردستان  دەر کرابوو.

ئەم بەندکراوە سیاسییە ئێستا لە بەندی وەرگرتنی ٢ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێیە.

حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٤، باوکی سێ منداڵە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی خۆی لە سنووری چاڵدێران کاری کردووە.