وریشە مورادی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا….!
وریشە مورادی، چالاکی سیاسی، پارێزەری مافەکانی ژنان و ئەندامی کژار (کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “بەغی” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. لەم دواییانەدا، ناوبراو بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر چالاکاندا، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ مانی لەخواردن گرت.
وریشه مورادی له ڕێكه‌وتی ١٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له ده‌ورووبه‌ی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت به ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ مانی له خواردن گرت. وریشه دوو جار حازر نه‌بوو له جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی دا به‌شداری بكات، به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێكدایه كه له كه‌یفه‌رخواسته‌كه‌ی دا سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ دیاری كرابوو، به‌ڵام پارێزه‌ركانی مافی به‌رگری له ناوبراویان پێ نه‌درا و قازی سه‌ڵه‌واتی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ری دا سه‌پاند.
وریشە مورادی لە ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەر (١٠ی ئۆکتۆبەر) و هاوکات لەگەڵ (ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە) بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە سەپاندرانی سزای سێدارە و لەسێدارەدرانی چالاکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مانی لەخواردن گرت، کە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی خایاند.
لە ماوەکانی ڕابردوودا و لە دۆسییەیەکی دیکەدا، وریشە مواردی لەگەڵ چوار چالاکوانی سیاسیی دیکەدا، بەندکراو لە بەندیخانەی ئەوین لەلایەن دادگای تاوانەکانی دوو “مجتمع”ی دادوەریی قودسی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولفەزڵ عامری شەهرابی سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
وریشە مواردی لە ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، دوای پێنج مانگ بەندکران لە بەندی تاکەکەسی دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئەوین، بۆ بەندی ژنانی ئەم بەندیخانەیە گواسترایەوە. ناوبراو لە کۆتاییەکانی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣، دوای لێکۆڵینەوە وئەشکەنجە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئەوین گواسترابووەوە.
وریشە مواردی، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (یەکی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، لە ڕێگای مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرابوو. ناوبراو لەکاتی ڕفاندنیدا کەوتبووە بەر لێدانی توندی ئەم هێزانە و بەبێ پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ دەستبەسەرگە گواسترابووەوە.