هەتاوی ڕوخسارتان گەشاوەیە…!
ئێوە ئیتر شاخەوان نین و بەشێکن لە کوێستانەکانی کوردستانی شۆرشگێر
بە داخ و پەژارەی زۆرەوە لە دوای رودانی هەرەسی بەفر لە کوێستانی قەرەژدابان، شەش شاخەوانی خەلکی بانە کەوتنە ژێر رنوی بەفر و گیانیان بەخت کرد.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون بەداخەوە رۆژی هه‌ینی ١٠ی ڕەشەممە چه‌ند گروپی شاخه‌وانی شاری بانه به ناوه‌کانی سورکێو و زاگروس و پاژین و گروپێکی شاری بۆکان به‌ره‌و کوێستانی كه‌ڵه‌كه‌جاڕی حه‌وتاش سه‌ر به شاری بانه وه‌ڕێ ده‌که‌ون. به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی هاتنی ڕنووی به‌فر چه‌ندین شاخه‌وان له ژێر به‌فردا ده‌میێننه‌وه و هه‌وڵه‌کان بۆ رزگار کردنیان تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ١١ی ره‌شه‌ممه درێژه‌ی ده‌بێت. له رۆژی یه‌که‌مدا به یارمه‌تی شاخه‌وانان و خه‌ڵکی شاری بانه و به تایبه‌ت ئاواییه‌کانی حه‌وتاش و ده‌وروبه‌ر هەروەها تیمە خۆبەخشەکان و گرووپەکانی فریاکەوتن بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکان و ڕزگارکردنی شاخەوانانی ونبوو، لە ئاکامدا توانییان تەرمی دوو کەس لەم شاخەوانانە بدۆزنەوە و بە هۆی سەرما و تاریکبوونی کەشوهەوا، پرۆسەی گەڕانیان خستە ڕۆژی دواتر.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەمەش پڕۆسەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی شاخەوانان دەستی پێ کرد و دوای یەک کاتژمێر تەرمی چوار شاخەوانی دیکەش لەلایەن تیمە خۆبەخشانە خەڵکییەکانەوە دۆزرایەوە. بەداخه‌وه له‌م کاره‌ساته‌دا شه‌ش شاخه‌وان به ناوه‌کانی” شه‌هلا ڕه‌حمانی، ڕووناک دانشمه‌ند، یاسا سادقی، عومه‌ر عه‌بدوڵڵاهی، کاروان ئه‌حمه‌دپور، خالەق محه‌ممه‌دنژاد،” گیانیان له‌ده‌ست دا و خه‌م و په‌ژاره‌ی زۆریان بۆ خه‌ڵکی شاری بانه به تایبه‌ت ئازیزان و هاوڕێیانیان به جێ هێشت.ئێمە بە بۆنەی ئەم کارەساتەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و دۆستانی ئەو شاخەوانانە دەکەین و هەوڵ و هاوپشتیی خەڵک بۆ فریاکەوتن و دۆزینەوەیان بەرز دەنرخێنین.