نەوڕۆزی کوردستان هێمای خۆڕاگری و یەکگرتویی نەتەوەیی
د. ئاژوان-سنە
نەورۆزی ١٤٠١ بزاڤێکی کۆمەڵایەتی
دوای پتر لە دوو ساڵ دوورە پەرێزی لە گرتنی کۆبوونەوەی جەماوەری به هۆی کڕۆناوە، کۆمەڵانی خەڵک لە تەواوی شار و گۆندی ئەم کوردستانە ئەمساڵ نەورۆزی ١٤٠١یان بە شێوەیەکی بەرین و سیاسی پیرۆز کرد. هەر لە سەرەتای مانگی ڕەشەمەوە گرووپ و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان بەم بۆنەوە لە کۆبوونەوە دا بوون و خۆیان بۆ وەها ڕووداوێکی فەرهەنگی و نەتەوەیی ئامادە دەکرد. نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕوانگەی خەڵکانێ کە لە ناو شار و گۆندەکان لە هەوڵێ بەڕێوەچوونی دا بوون، دەبوایا جیاوازی لە گەڵ هی ساڵەکانی پێشوودا هەبوایا. جیاوازییەکەی هەڵئەگەڕێتەوە بۆ کات و ساتێکی یەکجار هەستیار لە مێژووی خەبات و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانە و میللی دێمۆکراتیکی کوردستان. ئەمساڵ جیاوازییەکی ئەو مەراسمانە پێوەندی ڕاستەوخۆی لە گەڵ بارودۆخی ناوچەکە و هەوڵە جیدییەکانی ئەم دواییانەی حێزبە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکگرتنەوە و یەکبوونەوە هەبوو. ئەوە ئاکامی ئەو تێکۆشانە بوو کە بەڕێوبەرایەتی حێزبەکان لە ئاست بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان لەم دوایە دا نواندوویان و دەنگەکەی لە ڕۆژهەڵات بە گۆێ و دڵی خەڵکی تامەزرۆ گەیشتبوو. گرتنی مەراسمی هاوبەشی ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندان لە لایەن دوو باڵی کۆمەڵەوە ورەیەکی یەکجار خۆش و بەرزی بە خەڵک لە ناوەوەی گۆند و شارەکانی کوردستان بەخشی و وەک دەسخۆشانەیەک لە پێشوازی بانگەوازی حێزبەکان بۆ بەڕێوە بردنی بەشکۆی نەۆرۆز وڵامیان دایەوە.
مەراسمهكانی ئهمساڵ له ڕۆژههڵات تهنیا گرتنی جێژنی ساڵی نوێ نهبوون، تهنیا بە پیرەوەچوونی نوێ بوونەوەی سروشتی جوانی كوردوهواری و ڕێز گرتن له داب نهریتێكی كۆنی كورد نهبوو، بهڵكوو لهڕاستی بزاڤێک به مانا بوون، بزووتنهوهیهكی كۆمهڵایهتی و فەرهەنگی بوون بۆ دیسان ئێعلانکردنی ژیانەوەی شایی و هەست به پانتایی ههموو ناوچەکانی كوردستان هەر لە باکوورەوە تا کرماشان و ئیلام. ڕێ و ڕهسمهكانی ئهمساڵ بە جۆرێک تر و وڵامێک بوون بەو كۆسپ و بهربهستانەی کە ڕژیم و دەزگا ئەمنییەتیەکانی بۆ گرتنی نهورۆز دایاننابوو، بهرپهرچدانهوهیەک بۆ بهگژداچوونی قهدهغه و قۆرغ کاری ڕژیم بۆ گرتنی ئەو مەراسمانە لە لایە خەڵکەوە. نهورۆزی ئهمساڵ مهیدانی خۆنواندنی ئهو خەڵکانە بوو كه ویستیان پهیامێك بۆ دەسەڵاتدارانی رژیم بنێرن و پێیان ڕاگەیێنن کە سهرهڕای ههموو زهبروزهنگ و ههڕهشه و گوڕهشه و مۆڵهت پێنهدانهكان، دهتوانن سهرتاسهری ئهم نیشتمانە هەژاره، گۆڤەند بگێڕن و لە شار و گوند و خوار و ژووری وڵات، به بەر بهرچاوی هێزه ئێتلاعاتی و سهركوتکهرهكانیەوه، به هەڵپەڕکێ ،شیعر و سروود و هاڵکردنی ئاڵا و هێما نەتەوەیی و مرۆڤایەتییەکان، جارێکتر ئەوان ئاگادار کەنەوە کە هێشتا ئاگری شۆڕش ناو ماڵان و کارگە و زانکۆ و قۆتابخانەکان هەر بڵێسەی دێت و چ بەربەستێ ناتوانێ پێشی پێ گرێت.
مەراسمەکانی ئەمساڵ وەک بەشێکی نەجیاواز لە بزووتنەوەی مقاومەت و خۆڕاگری خەڵک، بە هێماکانی نەتەوەیی و فەرهەنگی کۆمەڵگای کوردستان سازمان درابوون و پێش دەس پێ کردنیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەزای مەجازی چالاکییان بۆ کرا بوو. بە پێ ڕاسپاردە و ئێعلامی ناوەندی هاوکاریی حێزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دیکەی حێزب و لایەنە چالاکەکانی بزووتنەوەی کوردستان ،لە ناوەوە خەڵک و کەسانی چالاک بێ ئەوەی مۆرکی حێزبی لە سەر مەراسمەکان بدەن وڵامی ئەرێنی یان بەو داخوازیانە دا و بە ئێبتکار و نەریتێکی پێشڕەوانە نەورۆزێکی جوانیان گرت.
خەڵکی کوردستان وەک دەستوورێکی نەنووسراوی کۆمەڵایەتی هەموو ساڵێ لەم ماوەی ئەو چڵ ساڵەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆماری ئێسلامی لە بۆنە جۆربەجۆرەکان هێمای تایبەتی خۆی هەبووە و لە بەرامبەر بە حکوومی کردنی جێژن و مەراسمەکان هەڵویستی بووە و نەیهێشتووە کە ڕژیم ئەو نەریتانە بە لاڕێ بەرێت و خۆی بکاتە خاوەنیان. ڕژیم ئەمساڵ ویستی خۆی مەاسم بگرێت و بە ئیسلامیکردنی و دەف ژەندن بە جۆرێ بێزاری بۆ نەورۆز لە ناو خەڵک درووست بکات، بەڵام ئەم کردەیەش نەیتوانی جەماوەری خەڵک بتۆرێنێ و بە پێچەوانەوە لە زۆربەی ناوچە و شار و گۆندەگانی کوردستان نەورۆز گیرا. هێزی ئەمنییەتی و ئێنتزامی و یەگانی ویژەش نەیتوانی خەڵک لە مەیدان دوور کاتەوە، گرتن و دەسگیرکردنی چالاکانی ژینگەیی و مەدەنی زۆرتر بوو بە نفرەت و تووڕەیی جەماوەر دژ بە ستەمی ڕژیم و خەڵکی زۆرتر ئاگا کردەوە. لە زۆربەی شارەکان وێڕای بەڕێوەچوونی نەورۆزی حکوومەتی، دیسان مەراسمی خەڵکی بە ڕێوە چوو.
بە گشتی مەراسمەکانی ئەمساڵ وێڕای دەنگدانەوەیان لە ڕەسانە و مێدیای جیهانی، لە ناو خەڵکانی دیکەی ژێردەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، توانی وەک برەندێک لە بزووتنەی گەلانی ئێران جێ خۆی کاتەوە و ئەزموونێ بۆ خەباتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی دژ بە چەوسانەوەی فەرهەنگی دەسەڵات بۆ گشت ئێران مسۆگەر بکات و هیوامان ئەوەیە کە لە ساڵانی داهاتوو دا بتوانی پشتیوانی هەمەلایەنەی کۆمەڵانی خەڵکی ئیرانی بە دواوە بێت.