✍سروە مستەفازادە

وشەی ماددە یا دەرمان ئاماژە بە هەر جۆرە شتێک دەوترێ کە جیا لە خواردن و بە شێوازی کیمییایی کردەوەی جەستە دەگۆڕێ. ماددەگەڵێک کە لەسەر کردار، ئاکارو رەوشت و وشیاریی کاریگەرییان هەیە ،ماددە هۆشبەرەکان ناو دەنرێنن. هەر دوو دەرمانەکانی ڕێگەپێدراو وەکو: دەرمانی هێوەرکردنەوە، ئەلکول، نیکۆتین، کافئین و  وڕێگەپێنەدراو وەکو: ماری جوانا، هێروئین و … لەم گرووپە دێنە ئەژمار. دەبێ ئەوە بخەینە روو کە ڕێگەپێدراو یا ڕێگەپێنەدراو، دیاریکەری ڕادەی زەرەر وزیانیان نییە، بۆ نمونە نیکۆتین بەعام قەبووڵ کراوە و بۆ بەکارهێنانی یاسایێکی کەم داندراوە بەڵام سەڕەرای ئەوانە نیکۆتین زۆرتر لە هەموو ماددە هۆشبەرەکان زەرەری هەیە و ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی زۆرتر لە 360000 کەس.

ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەی عام لەسەر ڕەوشت و کردار و وشیاری کاریگەری دادەنێن، چونکە لە ڕێگەی تایبەتی بایۆلۆژی-کیمیایی کارەگەری لەسەر مێشک دادەنێن. بە دووپاتە کردنەوەی بەکارهێنانی ماددەکان ئەگەری بەستراوەیی کەسەکە بە هەریەک لە ماددەکان زیاتر دەبێت. بەستراوەیی ماددە هۆشبەرەکان 3 تایبەتمەندی بەرچاوی هەیە کە بریتیین لە١. خووپێگرتن، بەو مانایەی کە کەسەکە بەردەوام دەبێت بڕی  بەکارهێنانی ماددەکە زیاترکات بۆئەوەی بە هەمان هەستی پێشوو بگات. ٢. نیشانەکانی ولانانی ماددە؛ بەومانای کە کەسەکە لەگەڵ دابڕان لە ماددەکە کاردانەوەی جەستەیی و دەروونی ناخۆشی دەبێت. ٣. هەستی بە زۆر بەکارهێنان؛ بەومانەی کە کەسەکە زۆرتر لەوەی کە بیهەوێت ماددەکان بەکاربهێنێت، هەوڵ دەدات ڕێژەی ماددەکە کونترۆڵ بکات بەڵام ناتوانێت و بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین کات تەرخان دەکات. ماددە هۆشبەرەکان بە گشتی بە ٥ گرووپ دابەش کراون؛ ماددە خاوکەرەوەکان، ماددە ئەفیوونیەکان، ماددە بزوێنەرەکان، ماددە وەهماوێکان، شادانەکان، کە هەریەک لەمانە خۆیان بەچەند بەش دابەش دەکرێن.

ماددە خاوکەرەوەکان؛ دەرمانگەڵێکن کە کۆئەندامی دەماری ناوەندی سڕوخاو دەکەن وەکوو؛ ماددەکانی هێوەر بوونەوە،حەبی خەو، ماددەکانی هۆرلووشەیی و زۆرتر لە هەموان الکل. بەدوای بەکارهێنانی الکل، بە خێرایی دەچێتە ناو روودە و مێعدە ولەوێرا دەرژێتە ناو خوێن و بەمجۆرە دەگاتە سەرتاسەری جەستە و زۆرترین کاریگەری لەسەر مێشک دادەنێت. ڕێژەی خەستی الکل لەناو خوێندا بە 3٪ تا 5٪ دەگات( 30 تا 50 میلی گرەم لەناو 100 میلی لیتر خوێندا)،  لە خەستی 1٪ گرفتێکی بەرچاو لە ئەندامەکانی هەستیاری و جووڵەیی پێش دێت و کەسەکە زۆر بە بڕین بڕین قسە دەکات، لە خەستی 2٪ بە تەواوی کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات و لە خەستی زیاتر لە 4٪ ئەگەری گیانلەدەستانی دەبێت. لە هەموو جیهاندا ، پێناسەی مەستی خەستی سەروی 1٪ دە.

ماددە ئەفیونێکان؛ تریاک و هەموو وەرگیراوەکانی کە بە گشتی ماددە ئەفیونێکان ناو دەنرێن، ماددەگەڵیکن کە لە رێگای خاوکردنەوەی کارکردی کۆئەندامی دەماری ناوەندی، هەستیاری جەستەو هێزی وڵام دانەوە بە هەستە جووڵێنەرەکان کەم دەکەنەوە. ئەگەرچی ئەم دەستە لە ماددەکان ، بە هۆی تایبەتمەندییانەی کە دژی ژان هەیانە، مەسرووفی  پزیشکیان هەیە بەڵام بە هۆی کاریگەری لەسەر ڕەوشت هەیە و دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی دڵەراوکێ، مەسرەفی نایاسایی زۆریان هەیە. تریاک، شیرەی وشککراوی خەشخاش لەناو هەوادایە، کۆمەڵیک ماددەی کیمیایی وەکوو، مورفین،هرۆئین و کۆدۆئین لەناوی دایە. کۆدۆئین کاریگەری  لە مۆرفین و هێرۆئین کەمترە، زۆرترین مەسرووف بە شێوازی هێرۆئینە چونکە هەم بە هێزترە و هەم بۆ قاچاق ئاسانترە. تەواوی ماددەکانی ئەفیونی بە مولوکوولێکی تایبەت بە ناوی وەرگری ئەفیونی لە ناو مێشکدا دەچەسپن. جیاوازی نءوانیان پێوەندی بەوە هەیە کە بە چ خێراییەک بە وەرگرەکانەوە دەچەسپن و بە چ کاتێک چالاک(ئەکتیڤ) دەبن. ئەم جۆرە ماددانە بە شێوازی دووکوڵ یا دەرزی وشاندن بەکار دەهێنرێن و لە ماوەی کەمتر لە جين خوولوک بە ئاستی سەرووی مێشک دەگەن. گەیشتن بە ئاستی سەروو هەرچەندە خێراتر بێت، ئەگەری گیان لەدەستدان زیاتترە. ئەو ماددانەی کە لە رێگای هەڵمژینەوە بەکاردەهێنرێن،دەبێ لە شڵاوی لووت تێپەربن درەنگتر بە مێشک دەگەن.

ماددە بزوێنەرەکان؛ بە پێچەوانەی ماددە خاوکەرەوەکان و ئەفیونێکان، ماددەگەڵێکن کە هۆشیاری وورووژاندنی گشتی زۆر دەکەن، ئەم ماددانە بڕی نامەبەری دەماری تەک ئامین(پیک عصبی تک آمین) وەکوو: نۆرا پینفرین، دۆپامین، سرۆتۆنین، اپینفرین، لە ناو سیناپسدا زۆر دەکەن،لە ئاکامدا ورووژاندنی گشتی جەستە و دەروون وەدی دێنن. لە بواری جەستەیی، خۆربوونی ترپەی دڵ و زەختی خوێن و لە بواری دەروونی هۆشیار کردنەوەی یەکجار زۆری کەسەکە روو دەدات. وەکوو؛ ئامفیتامین، کۆکائین، کافئین، نیکۆتین، ئەم ماددانە زیاتر وێدەچێت بۆ زۆرکردنی متمانە بە خۆیی و کەم کردنەوەی بیتاقەتی و خەو بەکار دەهێنرێنن.

ماددە وەهماوێکان؛ کە کایگەری گشتیان ئالووگۆرکردنی ئەزموونەکانی تێگەیشتنی هەستە. ئەم ماددانە دەبنە هۆی کاریگەری لەسەر ئەو هەستانەی، کە لە ناوەوە و لەدەروەی دنیای خۆمان دەیکەین. جوڵێنەرە ئاساییەکان سروشت وەکوو رووداوی تازە دەبینین بۆ نموونە، دەنگ و رەنگەکان زۆر بە شێوازی سەرسوورهێنەر دەبینین و دەبیستین و کات واها ئالووگۆڕی بەسەر دێت کە رەنگە یەک چرکە بە چەن کاتژمێر هەست بکەین. هێندێک لە ماددە وەهماوێکان لە رووەکەکانی وەکوو مێسکالین لە کاکتوس وسیلۆسیبین لە قارچک بەدەست دێن و زۆربەشییان لە تاقیگاکان ساز دەکرێن،وەکوو ال اس دی یا پی سی پی. ال اسس دی ماددەیەکی بێ ڕەنگ و بێ تام و بێ بۆنە کە وەکوو پەیوەست بون لەناو کڵۆی قەند یان لاپەرەی کاغەز دەفرۆشرێت. پی سی پی، بە ناوی گەرد لەناو بازارەکاندا دەفرۆشرێت.

شادانەکان؛ ڕووەکی سشادانەکان هەر لە زەمانەکانی زووە بە هۆی کاریگەری ڕەوانی دەچاندرا. بەرگ و گوڵەکانی ئەم رووەکە بۆ درووستکردنی ماریجوانا بەکار دەهێنرێت، بە ششێوەی باو جیوەی ڕەق وبەستووی ئەم ڕووەکە کە حەشیشی( بنگ) ناو دەندرێت، بەکاری دێنن. ماریجوانا و حەشیش زۆربەی کاتەکان دووکەڵ دەکرێت بەڵام هێندێجار لەگەڵ چا و خواردن وەکوو خۆراکی بەکاری دێنن. بەکار هێنانی بڕێکی کەم لەم ماددانە (5 تا 10 میلی گرەم) سەرخۆشێکی کەم وەدی دێنێت بەڵام بەکارهێنانی 30 تا 70 میلی گرەم کاردانەوەی تووندی دەبێت.

ئەگرچی زۆربەی ئەم ماددانە سەرەتا وەکوو دەرمان بەکار هێنراون بەڵام لە درێێژەی کاتتدا بوونەتە هۆی  بەستراوەیی وهۆگربوون. بەستراوەیی بە ماددە هۆشبەرەکان، تێکچوویەکی رەوان پزیشکی و دەروونناسانەیە و لە لایەک بەختەوەری لە کەسەکە و بنەماڵەکەی دەستێنێت و لە لایەکی ترەوە زەرەری کۆمەڵایەتی و ئابووری زۆری لە گەڵدا دێت، بەڵام سەڕەرای ئەمانە کەسی موعتاد تاوانبار نییە بەلکوو نەخۆشیکی دەروونییە. لە زۆربەی ئەو کەسانەی کە هۆگر بوونە پێشینەی ژێنێتیکییان هەبووە، بەلام بەوەشەوە ئەو کەسانەی کە توندووتیژن، خۆحەزیان هەیە و دژی کۆمەڵگان زۆرتر روو دەکەنە ماددە هۆشبەرەکان. جیا لەو کاریگەرییانەی کە ئەم ماددانە لەسەر سڵامەتی دەروونی و جەستەیی کەسەکانییان هەیە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر بنەماڵە و کۆمەڵگا و و ئابووری دادەنێن و بە بەکارهێنانی بەردەوام ،کەسەکان تووشی نەخۆشی دەروونی، دڵەراوکە، تێکچوویی ڕەوشت و دەروونی، ئێسکیزۆفرنی و زۆربەی کاتەکان لە خۆدان و خۆکووژی دەبن، بەم هۆیەوە دیاردەی ئێعتیاد یا هۆگری بە دوو شێوازی جەستەیی و دەروونی روو دەدات. مەبەست لە ئێعتیادی جەستەیی بەم واتایەی کە نیشانەگەڵیک وەکوو ئێشی ماسوولکەیی، فڕینی ماسووڵکەکان، هاتنەخوارەوەی ئاوی لووت، پژمین، سکچوون، ڕشانەوە، تێکچوونی خەو و خۆراک و … دوای بەکارنەهێنانی ماددەکان دەردەکەون. ئێعتیادی رەوانی مەبەست هەمان حەز و خولییایەی کەسەکەیە بۆ ئەوەی ماددەکە بەکار بهێنیت بێ ئەوەی هیچ نیشانێکی جەستەیی لێدەرکەوتبێت. لەم ڕووەوە بۆ دەرمانی ئێعتیاد دەبیت پرۆسەی دەرمان بە دوو شێوازی جەستەیی و دەروونی بکرێت. پرۆسەی دەرمانی جەستەیی بە دەرکردنی ماددەکان لە جەستە و جێگر کردنی دەرمانی کاریگەر،و پرۆسەی دەرمانی دەروونی بە ،رەواندەرمانی تاکەکەسی، گرووپ دەرمانی، جێگر کردن، چالاکیی تایبەت بە هێوەرکردنەوەی جەستە و دەروون، رەوشت دەرمانی، متمانە بە خۆیی و خۆناسین بۆ گۆڕینی بۆچوونی کەسی نەخۆش بەرامبەر بە ماددە هۆشبەرەکانە. هەروەها درووستکردنی پاڵپشت و هاندانی کەسی نەخۆش و بنەماڵەکەی یەکیک لە ئامانجە سەرەکێکانی پرۆسەی دەرمانە.