لە ٨ی مارس دا گلکۆی گیانبەختکردوان گوڵباران دەکرێ….!

چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێانی گیانبەخت کردوو شه‌هلا و نه‌سرین كه‌عبی، گوڵریز قوبادی و فه‌ریده زه‌كه‌ریایی كۆبوونه‌ته‌وه و به بۆنه‌ی ٨ی مارس، گلکۆی ئەوانیان گوڵباران كردووه. هاوڕێان شه‌هلا و نه‌سرین كه‌عبی دوو خۆشكی په‌ره‌ستاری خه‌ڵكی سه‌قز بوون كه له ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “به‌شداری له شه‌ڕ و ساڕێژكردنی برینی برینداران” ده‌ستبه‌سه‌ر و به فه‌رمانی خه‌ڵخاڵی ، قەسابەکەی کوردستان ئێعدام كران. هه‌روه‌ها هاوڕێان گوڵریز قوبادی و فه‌ریده زه‌كه‌ریایی دوو چالاكی سیاسی خه‌ڵكی سنه بوون كه ساڵی ٥٨ بۆ یارمەتی گەیاندن بە خه‌ڵكی توركمه‌ن سه‌حراوه چوون و به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان به‌خت كرد. یادیان بۆ هەمیشە لەناوماندا زیندوە….