له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی شێعری نوێی کوردیی
ساڵح سووزەنی
له شێعری “نیما“یی سواره وه تا “چرکانه“ و “شێت”
بەشی یەکەم؛
ئه‌گه‌ر شێعری نوێی کوردستانی ئێران له رووی ده‌قی شێعریی سواره”وه پێناسه بکه‌ین، ده‌بێ شێعر به به‌سته‌یه‌کی خاوه‌ن کێش و سه‌روا و وێنه و واتا بزانین به زمانێکی توکمه و له پێکهاته‌یه‌کی ته‌بادا؛
ئه‌مه ره‌نگه هه‌مان پێناسه بێ که مه‌لای جه‌زیریش بۆ شێعر هه‌یبوو و له راستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێناسه‌ی شاعیرانی عه‌ره‌ب و فارس و تورکی هاوسێ.. به‌و جیاوازییه‌ی که سواره وه‌ک نیما(شاعیری فارس) دێڕه‌کانی کورت و درێژ کرده‌وه و سه‌رواشی کرده زه‌نگی کۆتایی دێڕه‌کان(یان به پێی کێشی شێعره‌که به پێویستی نه‌زانی؛
“من ئه‌ڵێم په‌پووله‌یه‌ک فڕی.. به‌باڵی سه‌وز و سووره‌وه…
تۆ ده‌لێی: چ بوو، په‌پووله‌یه‌ک فڕی
یا نه، سووره‌گوڵ زه‌رده که‌وته لێوی ناسکی…”
له‌م پێناسهداکێش، وێنه‌ی خه‌یاڵ(ئیماژ)، واتا و پێکهاته، ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕن. دوای سواره که‌سانێکی وه‌ک موئه‌ییدزاده و… هه‌مان پێناسه‌یان کرده رێباز؛
“یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
گوڵم !
به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌که‌ت ،
ده‌چێته ناو دڵم !
هه‌ر به گوێی دڵم !
گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت .
شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی
به تاو و تینه‌که‌ت !” ….. ده‌لاده لاده لاده له‌چکه که‌سکه ته‌سکه‌که‌ت….” قاسم موئه‌ییدزاده
” وا ئه‌وین و رازه‌کانی ئه‌و ده‌مانه
رازه‌کانی ئه‌و زه‌مانه
چه‌شنی ماسی رووله چاوانه‌ی چیا
دێن به‌پیری رێمه‌وه
ناخی بیرم پڕ گه‌رایه و دێمه‌وه و هه‌ر دێمه‌وه” ڕەحیم لوقمانی
واته نه‌ته‌نیا هه‌وڵی هیچ نوێگه‌رییه‌ک نه‌درا، به‌ڵکوو واتا و زمانی تۆکمه و پڕره‌مز و رازیی سواره‌ش(بڕواننه خه‌وه‌به‌ردینه) هاته ئاستێکی نزمتر. له راستیدا رێره‌وانی رێبازی سواره نه‌ک نه‌یانتوانی شێوازیی سواره ههڵکێشنه سه‌ره‌وه، به‌ڵکوو بۆ چه‌ند پله خوارتر دایانبه‌زاند.
جه‌لالی مه‌له‌کشا به‌ڵام به سادهترکردنهوهی زمانی سواره و په‌ره‌پێدان به کێشی بڕگه‌یی(خۆماڵی) و چه‌ند کێشیی، واتای “سه‌ریح” و ئوستووره‌سازیی، ههنگاوێکی دیکه‌ی ناو له پانتایی شێعری به‌رگریدا خۆی سهقامگیرکرد؛
“من چۆله‌که‌ی باڵشکاوی وه‌رزی ره‌شی گه‌رده‌لوولم
رۆحم له‌گه‌ڵ ئارامشدا
زه‌وی تا ئاسمان دووره” جه‌لال مه‌له‌کشا- زڕه‌ی زنجیری وشه دیله‌کان
جه‌لالیش به‌هه‌موو سۆز و گه‌رمای شێعره‌کانیه‌وه.. له هه‌مان پێناسه‌دا سووڕایه‌وه و جه‌ساره‌تی تاقیکردنه‌وه‌ی له پێناسه‌یه‌کی دیکه‌دا نه‌بوو. به‌لام به گرینگی پێدان به به‌شی واتایی له‌و پێناسه‌دا و هه‌وڵدان بۆ دهروونیترکردنهوهی وێنه‌کان (له شێعره‌کانی دواییدا) خۆی هێنایهقۆناخێکی دیکه:
” به‌وه‌رزی زریان‌دا ره‌ت ده‌بم
هه‌تا دێم هه‌ستمه‌وه
شه‌پۆلێ به‌سه‌رما ده‌ڕووخێ
ئه‌مخاته گێژه‌نی بێ ئه‌مان… ده‌رفه‌ت – جه‌لال مه‌له‌کشا- هه‌مان سه‌رچاوه
“ من رێبوارێکم ئه‌ناسی
به درێژایی رێگه ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی
له‌سێبه‌ری وه‌ڵامێکدا
نه‌ختێ ماندوویی خۆی ده‌رکا
سه‌ره‌نجام له رێگه عاسی ی
خۆی به ئاڵقه‌ی پرسیارێکه‌وه هه‌لواسی. سه‌ره‌نجام- هه‌مان سه‌رچاوه
شێعری جه‌لال مه‌له‌کشا شێعری قۆناغی گۆڕانه
گۆڕان به‌ره‌و گرینگی پێدان به فۆڕم و پێکهاته لای شاعیرانێکی وه‌ک مارف ئاغایی، فه‌ره‌یدوون ئه‌ڕشه‌دی و کامبیز که‌ریمی و… که شه‌پۆلێکی دیکه‌یه له ره‌وتی نوێخوازیی شێعر له کوردستانی ئێران؛
” هه‌ور؛ کامێرا
برووسکه؛ فلاش
نم نمه‌ی باران
بۆ شوشتنه‌وه‌ی..
دڵی منیش قاپ..” مارف ئاغایی – زه‌وی سه‌خت و ئاسمان دوور
ده‌بینین که نیشانه‌ی وێک‌چوویی و سه‌روا، بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی دوایی دێڕه‌کان، نه‌ماون و شاعیر بۆ وێنه‌سازیی به له‌ونێکی دیکه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شت و دیارده‌کان ده‌کا و هه‌وڵی متمانه به وشه(زمان) بۆ پێکهاته‌یه‌کی پته‌و به‌رچاوه؛
” چۆن ئه‌توانی له نیشتمانی شێعردا سهرههڵبدهی
گه‌ر نه‌توانی متمانه به وشه بکه‌یت؟” هه‌مان سه‌رچاوه
فه‌ره‌یدوون و کامبیز متمانه به وشه‌ی ئاسایی و زمانی گفت ئه‌که‌ن و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی کێش و زۆرجاران وێنه‌ش ئه‌ده‌ن.. تۆ بڵێی شێعر به له‌ده‌ست دانی ئه‌و دوو گرینگه هه‌ر شێعر بێ؟
” عایشه ئه‌ڵێن
ژنان بێ ترس له‌به‌ر باران رووت ئه‌بنه‌وه
دڵداره‌کان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان
تێرتێر ماچی یه‌کتر ئه‌که‌ن
له هه‌ر کوێ با ده‌رفه‌تی بێ
نه‌وازشتی کوڵم و قژی زێوین ئه‌کا
ئه‌ڵێن ئاره‌ق هه‌یه وه‌ک چاوی قڕژانگ”
“گرفتاری چیت خانه خه‌راب.. گرفتاری چیت
وس س س.. عایشه ئه‌دوێ” عایشه – کامبیز که‌ریمی
” به چی ئارام ده‌گری دڵه‌ڕاوکێی دایک
به چ مووسیقایه‌ک ده‌نوێ فهرخهماسی؟
له چی ناسڵه‌مێته‌وه مامزێکی ته‌نیا
که من پێی نه‌زانم؟” – با- فه‌ره‌یدوون ئه‌ڕشه‌دی
ده‌قی فه‌ریدوون و کامبیز ره‌نگه سه‌ره‌تاکانی شێعری سپی و زمانی گفت بن و ژیلا و هاوڕێیانی(وه‌ک پێڕه‌وانی فرووع) هه‌ر له‌ناو ئه‌و پێناسه‌دا هه‌وڵی سازکردنی زمانێکی ژنانه‌یان دا؛10
“ ده‌سته‌کانت بۆنی بێگانانی لێداێ”
” ئه‌و ئێواره شار بۆنی تاوانی ده‌هات/ هه‌ر نفره‌ت و بێزارییان خه‌ڵات کردم” ژیلا- گه‌شه‌ی ئه‌وین
هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا به‌ڕێزان بێهزادکوردستانی، ئیبراییم ئه‌حمه‌دی نیا، ئازادرۆستهمی،ئه‌یاز خوونسیاوهشان و هاوڕێیانیان به گرینگی‌دان به وێنه‌ی خه‌یاڵ له هه‌مان پێناسه‌دا شێعرگه‌لی ئیماژیستی ئه‌خولقێنن؛
” چ هێرشتان باقی ماوه؛
دیواری خاچ!
تاعوونی لاڵ!
تۆفانی که‌ڕ!
خه‌نجه‌ری کوێر!
من ئاماده‌م” بێهزاد کوردستانی – یاخی بوون- غاره‌تی شه‌مامه
” ژیان که‌روێشکه‌ی مه‌زراکانی خه‌ونه/ له کیشوه‌ری داسا”
“ده‌ف که هاژه‌ی بێ / هاواری بێزاریی مه‌ڕه /له بریسکه‌ی چه‌قۆ”
” ئێوه نه‌بوون / سه‌رتان وه‌رزی سێبه‌ر/ له زه‌ماوه‌ندی شه‌یتانا / هه‌ڵپه‌ڕین”
“چواله چرۆی کرد/ تارای شکۆفه‌ی کرده به‌ر
بهێڵن ئاسمان نوقڵی ته‌رزه دابارێنێ” چرکانه مه‌داری زوقم- ئیبراییم ئه‌حمه‌دی نیا
درێژەی هەیە..
