قەیرانێکی گۆماناوی لە هاوانا

✍ئاژوان .کرماشان

زۆرێک لە کاناڵەکانی ڕاگەیاندنی سەر بە سەرمایەداری و دەوڵەتانی لیبراڵ لە چەن هەفتــەی پێشــــوو دوای زنجیرەیەك ناڕەزایەتی و تووڕەیی جەماوەریی شــارەکانی هاڤـــانا و ســانتیاگۆ و سان ئەنتۆنیۆ دی لویس بانیۆسی کە کووبای گرتەوە و بە ســەدان کەس ڕژانە ســەر شەقامەکان، چەپڵەیان بۆ خۆپیشاندەران لێدا. هۆی ســەرەکی ئەم ناڕەزایەتیــانە، کەمی خواردەمەنی و دەرمان و کەرەســتە خاوەکانە کە دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتەی بە شــێوەیەکی ترســناك خراپ کردووە! لە پاڵ ئەو هۆکارانەی ســەرەوەدا تەشــەنەســەندنی خێــرای ڤیرۆسی کرۆنــا خەریکە ســیستەمی تەندروســتی کووبا کە یەکێكە لە سیستەمە باشەکانی جیهـــان بەلادا دەخــات.
کەمێک دوای خۆپیشــاندانەکاندا، جۆ بایــدن سەرۆکی ئەمریکا، ڕاگەیــاندنێکی بڵاوکردەوە و تێــیدا هاوپشتی خۆی و حکومەتەکەی لەگەڵ “خەباتی کووباییەکان بۆ ئازادی” دەربڕی و دەوڵەتی کووبای وەك “مۆڵگەی تیرۆریســتان” ناوبرد!
هەڵبەتە داگیرکردنی کووبا و خســتنی سـیستەمە ســۆسیالیستییەکەی کاسترۆ نەك هەر خەوی باڵی ڕاستی کوبـاییەکانی فلۆریــدایە بەڵکو ئومێــدێکی دێرینی دەســەڵاتە یەك لەدوا یەکەکانی ئەمریکاشە. ئەوەتا یەکســەر لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشــاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشــودا کەناڵێـــکی ڕاستڕەوی وەك “ئێم بی سی” دەســتی کردە کەمپینێکی گەورەی مێدیایی و خۆپیشــاندانەکانی کووبای بە خۆپیشــاندانەکانی کۆتایی هەشــتاکانی لە دژی دەسەڵاتە کۆمۆنیســـتیەکەی لەهێستان شوبهـــــاند.
کۆماریی خوازەکان زیاتر لە دیموکراتەکان تینووی ئەوەن کە ئەکشنێکی سەربازی لە دژی کووبا ئەنجام بدرێت، یەکێك لەوانە سیناتۆری کۆماری “مارکۆ رۆبیـــۆ”یـە کە داوا لە سوپای کووبا دەکات لە رژێم هەڵگەڕێــتەوە، یەکێکی تر لەو سیناتۆرانە ” ئەنتۆنی ساباتینی” داوا دەکات کە سەرکردەکانی کووبا بە پەتا هەڵبواسرێن. ســیناتۆر لیندسی گراهام کە ما وەیەك لە کوردســتان وەك دۆستی کورد دەناسرا لە تویتـــێکدا دەڵێــت: ” مردن بۆ کۆمۆنیــزم لە کووبا و لە هەر شوێنێکی تر لە جیهـــاندا”!  قایمقامی مەیامی کە ناوی “فرانسیس سوارێز”ـە و سەر بە “کۆنتراکانی کووبایە” لەگەڵ کەنــاڵی فۆکس نیوزی ڕاستڕەودا داوا دەکات لە ســوپای ئەمریکی بۆردومانی کووبا بکات و ئەمەش وەك “واجبێکی ئینســانی” ناو لێهێـــنا، بۆ ئەمەش نموونەی چوونەناوەوەی سەربازیی بۆ عێـــراق و پەنەما و یوگوسلاڤیـــی هێــنایەوە کە ئەمریکیـایەکان وەك واجبێکی ئینســـانی و بۆ رزگاربوونی خەڵك پێی‌هەڵســاوون!
ئەم ڕاگەیـــاندنەی قایمقامی مەیامەی تازە نیــیە چونکە مەیــامەی بە درێژایی مێژووی شۆڕشــی کووبا هەمیشــە شـــوێــنی هەموو ئەو کارانەیە کە لە دژی کووبا ئەنجام دەدرێت. مەیـــامەی مۆڵگەی هەموو ئەو سەرمایەدارە کووباییە سپی پێســتانەیە کە ســەر بە رژێمــە فاشیستەکەی باتیســتا بوون و لەگەڵ یەکەمین پریشکەکانی شۆڕشــدا لەوێ ڕایانکرد و ڕوویان کردە مەیامەی. کاســترۆ لە شــەستەکاندا بە کرمەکان ناوی بردن! ئەمانە لە دوای شۆڕش کووبایان بەجێهێشـــت و ئەمریکییەکان وەك هێزێکی دژە شۆڕش بەرامبەر کووبا بەکاریهێـــنان و تا ئێســـتاش بەکار دەبرێن.
لە وڵامی ئەو پرسیارە کە کێ بەرپرسی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کووبایــیەکانە؟ بەشــێکی زۆر لە خەڵك وەڵامی نادروســت دەدەنەوە! پرۆپاگەندەی مێدیـای باوی ڕاســت لە ڕێــی بڵاوکردنەوەی ‌هەواڵ و وێــنەی دۆزنـــانەوە بەرگێـــکی تەواو ســیاسی دەپۆشــنە ناڕەزایەتی و خۆپیشـــاندانەکان و پێمان پێـــدەڵێن کە کێشــەکانی کووبا و بەدبەدختی خەڵك لەو وڵاتە پەیوەندی هەیە بە کۆنترۆڵ کردنی بازاڕ لە لایەن دەوڵەت، نەبوونی بازاڕە ئازادەکان، نەبوونی دیموکراسی، سەرکوتی ســیاسی و نەبوونی پلورالیزمی پەرلەمانییە! ئەوان دەیانەوێت ســۆسیالیزمەکەی کووبا دادگایی بکەن. بەڵام کەم کەس باسی ئەو جەنگ و گەمارۆ ئابوورییــە دەکەن کە ئەمریکـــیەکان لە ســاڵی ١٩٦٠ەوە خســتوویانەتە ســەر کووبا و تا ئێســتا بە ١،٣ تریلیـــۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و کووبای هەمیشــە لە موحتاجیــدا هێشــتۆتەوە. ئەگەر لە زەمانی جەنگی ســاردا، کووبا توانبێـــتی کەڵك لە بازرگانی لەگەڵ یەکیەتی سۆڤیــیەت و بلۆکی خۆرهەڵاتدا وەربگرێت و کەمێك باری ســەرشانی سووکتر ببــێت ئەوا لەگەڵ کەوتنــی سۆڤییەت و بلۆکی خۆرهەڵات ئەو بازرگانیەشی لەدەست دا. ئەمریکاییـــەکان نەك هەر ناهێـــڵن کۆمپانــیا ئەمریکییەکان ئاڵوگۆڕی ئابووری لەگەڵ کووبا بکەن بەڵکو هەر لایەنێــك لە دنیــادا ئەم کارە بکات ئەوا دەکەوێــتە ژێر هەڕەشــەی ئەمریکاوە کە یان دەبــێت لەگەڵ ئێمە ئەو کارە بکەیت یان لە بازاڕی ئەمریکا دوورتان دەخەیـــنەوە.
ســیاسەتی ئەمریکاییــەکان بە کۆمارخواز و دیموکراتەکانەوە لە سەرەتای شەســتەکانەوە بەرامبەر بە کووبا هەمیشــە ســیاسەتێکی دوژمناکارانە بووە، ئەوان پێـــیان وایە کە ســیاسەتی گەمارۆی ئابووری دەبــێتە هۆی بەرزبوونەوەی تووڕەیی لە ســیستەمەکەی کاسترۆ و لە کۆتاییدا شۆڕش بەرامبەر بە دەوڵەت. دوایت ئایزنهـــاوەر، سی و چوارهەمین سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای شــەستەکاندا ســیاسەتی ئەمریکای بەرامبــەر کووبا بەم شێوەیە ڕاگەیــاند: ” ..گەمارۆی ئابووری دەخەیــنە سەر کووبا و ئەمەش دەبێـــتە زیادکردنی فشــار بۆ سەر حکومەتەکەی کاسترۆ و سەرەئەنجام هەڵســانی خەڵك بەرامبەر بە حکومەت و دەرکردنی کاسترۆ” ئایزنهاوەر و دەسەڵاتدارانی ئەمریکا خەتای شۆڕش دەخەنە سەر کوبایــەکان کە چۆن هێشــتیان دەسەلاتێکی کۆمۆنیستی لەو وڵاتەدا سەرهەڵبدات! تووڕەیی ئەمریکایـیـەکان لە کۆمۆنیزم و لە کاسترۆ لەو ڕوەوەیە کە دەســەڵاتی پرۆئەمریکایی باتیســتایان وەلا نا کە کووبایان کردبووە و باخچەیەکی حەوانەوە بۆ سەرمایەدارە ئەمریکاییـــەکان و خەڵکی کووباشی لە نەخۆشی وهەژاریدا هێشــتبوەوە.
ئەوەی کە کووبا بە دەســت برســـێتی و نەخۆشی و نەبوونیــەوە دەناڵێنێت لە ڕاســتیدا تاوانی دەســەڵاتە خەڵکییە سۆســیالیستیەکەی نیــیە بە مانای باو کە بەندە پێیوانیــیە کە ئەو دەسەڵاتە سۆسیالیستی بێت بەڵکو گەمارۆیەکی ئابووری زاڵمانایەی ئەمریکایە کە ٦٠ ســاڵە ئەو دوورگەیەی خنکاندووە و ناهێــــڵێت هیچ ئاڵوگۆڕێکی ئابووری لەگەڵ ئەو دوورگەیە ئەنجــام بدرێت. ئەگەر پێشتر دەوڵەتێکی وەك ڤەنزوێــــلا دەیتوانی کۆمەكی نەوت و گاز بکات بە کووبا بەڵام ئێســتا ئەویش خۆی لە ژێر هەمان فشــاردایە کە کووباییەکان بە دەستــییەوە دەناڵێنن، تەنـــانەت ئەو کۆمەك و یارمەتیـــانانەی کە کووباییەکانی ئەمریکا دەیاننــارد بۆ کەسوکاریان، بە بڕیارێکی ترامپ ئەویش قەدەغەکرا.
ئەوەی کە دەســەڵاتدارانی ئەمریکا لەسەر زاری بایدنەوە خەمی خەڵکی کووبا دەخۆن بێجگە لە درۆیــەك هیچی تر نیــیە، ئەگەر ئەوان ڕاســت دەکەن با ئەو گەمارۆ ئابوورییە لەسەر کووبا لابەرن و رێگە بدەن خەڵکی کووبا خۆیان چارەنووسی سیاسی خۆیان دیار بکەن! ئەگەر خەڵك لە دەســت سۆســیالیزمەکەی کاسترۆ ناڕازین، بۆچی دەبــــێت بۆ ئەوە ســزای ئابووری بدرێن؟ ئەگەر لیبرالیزمی ڕاست پێیوایە کە سۆســیالیزم مردووە و لە گۆرنراوە، کەواتە گەمارۆکەتان لابەرن و بهێـــڵن خەڵك ڕێگەی ئازادیەکانی خۆی بەبێ فشـــاری ئێوە بدۆزێــــتەوە!
ئەوەی لە کووبا ڕوودەدات توورەیی خەڵکێکە کە بێزارە لە گەمارۆ و کەمی خواردن و پێـــداویستیەکانی تری ژیــانیان و لە خاڵێکدا ناچارن ئەو توورەییەی خۆیـــان خاڵی بکەنەوە، ئەوان داوای ڕوخانی دەوڵەت ناکەن وەك ئەوەی کە میدیـــای درۆزنی ڕاست و بۆرژوازی بانگەشەی بۆ دەکەن، ئاخر هەر پێش دوو ساڵ لە ٨٠٪ ی خەڵك دەنگیـــان دایەوە بە سۆســیالیزم لەو وڵاتەدا.
پێش چەند ساڵێك چەند هەزارێك لە کووبا هەڵهــاتن و ڕوویان کردە کەنارەکانی مەیـــامەی، کەناڵی سی، ئێن، ئێن بە پەرۆشــەوە چووە ناویان و پرســیاری هۆی هەڵاتنەکەیانی لێکردن، هیــچ کەســێك لەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا باسی ئەوەی نەکرد کە لە دەســت “نەبوونی دیموکراسی” و سەرکووت ڕایانکردووە، بەڵکو هەموو ووتیــان کە ئێمە لە دەســت دۆخێکی ئابووری ســەخت ڕامانکردووە و هۆکەشی گەمارۆکەی ئەمریکایە نەك دابەشکردنی ناعادیلانەی سەروەت لە کووبادا!.
نمـــوونەی کووبا، نموونەی دەســەڵاتێکە لە خوارەوە، ســیاسەت بە هەموو ڕەهەندەکانیــەوە لەوێ لە ژێــرەوە پیــادە دەکرێت، هیچ کەمینەیەك ناتوانێت خاوەنی ســەروەت بێت و زۆریــنەش لە برســێتیدا بناڵێنن، لەوێ سەرەڕای ئابوورییەکی گەمارۆدراوویی شەست ساڵە بەڵام هیچ کەس بێ خانوو نیــیە، هیچ کەس بێ بیمەی تەندروستی و پزیشکی نیــیە، دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان بۆ هەموان بەردەســتە، خوێــندن لە هەموو پلەکانیــدا خۆڕاییە، لەوێ ئەنجومەنەکان لە خوارەوە بۆ ســەرەوە دەســەڵاتیــان هەیە، هەموو ئەم دەســـتکەوتـانە لە ئێســـتای پەیوەندیەکانی سەرمایە لە دنیـــادا بە بوونی ئەو گەمارۆ شەست ساڵیەشەوە کە هەیە وەك خەو دێــتە پێش چاو.
لابردنی گەمارۆی ئابووری لەســەر کووبا، خواســتێکی هەر ئینســـانێکە کە دڵی بۆ ئازادی و عەدالەت لێدەدا.