شۆڕشی ژینا وەکوو پاڕادایمێکی مەعریفی رەفتاری(CB)

شۆڕشی ژینا وەکوو پاڕادایمێکی مەعریفی رەفتاری(CB)

سۆران محەمەدی؛ دەروونناس

زۆرجار بۆ ئەوەی بتوانین خوێندنەوەیەکی درووستمان سەبارەت بە ڕووداوەکانی دەورووبەرمان ببێ ناچارین لە چوارچێوەی سەرچشنێکی فکری لێی بڕوانین.

سەرچەشنیی فکری قازانجی ئەوەیە کە بەرچاوڕوونیەکی زیاترمان پێدەدا تاکوو شیکارییەکی باشترمان سەبارەت بە ڕووداوەکان ببێت. دەروونناسی ئەمریکی “ئارۆن بەک” و هاوکارەکانی بۆ شەنوکەو کردنی ڕەفتارەکانی مرۆڤ و چۆنیەتی سەرهەڵدان و دەوامی ئەو ڕەفتارانە، لە سەر بنەمای ئەزموونی چەندساڵەی خۆیان شێوازی (Cognitive Behavioral Therapy) یان چارەسەرکاری مەعریفی ڕەفتارییان دامەزراند. ئەم شێوازە بۆ پۆلینبەندی و لە ئاکامدا

چارەسەرکردنی کێشەگەلی دەروونی مرۆڤ زۆر بەتوانان و ئێستایش هەر کەڵکی لێوەردەگیرێ.

شۆڕشی ژینا لە کۆتا رۆژەکانی خەرمانانی سالێ ١٤٠١ هەتاوی سەریهەڵدا و جگە لە کوردستان هەموو ئێرانی گرتەوە و هەنووکەش ژیلەمۆی هەر بەتینە.

لەم یادداشتەدا دەمانەوێ بە مۆدێلی (CB) تیشک بخەینە سەر شۆڕشی ژینا و لە سەر بیردۆزی مەعریفی ڕەفتاری پۆلینبەندی بکەین و لە دەرەوەی بابەتەکە لێی بڕوانین.

بنەماکانی پاڕادایمی(CB)

بۆ ئەوە باشتر ئەم شێوازە لێکبدەینەوە، نموونەیەک دێنینەوە و لەسەر ئەو نموونە پۆلینبەندی دەکەین و دواتر دەچینە سەر بابەتی سەرەکی یادداشتەکەمان:

“فەرهاد لە خێزانێک لە دایک بووە کە هەم لایەن بنەماڵەی دایک و هەم باوکەوە نەخۆشی
دەروونی باو بووە. لە دایک بوونی فەرهاد بە شێوەیەکی نەخوازراو بووە و بنەماڵە ئامادەی هاتنی منداڵ نەبوون، دایکی دوای زایینی فەرهاد تووشی خەمۆکی ببوو و ئەمەش لە سەر دۆخی فەرهاد کاردانەوەی داناوە، فەرهاد هەر لە سەرەتاوە دوورەپەرێز و سیلەزا بووە و قەت لەگەڵ بنەماڵە تەبا نەبووە و چەندین جار سەردانی دوکتۆریان بۆ کردووە، دوای پێگەییشنی فەرهاد دۆخی ناجێگیری هەر بەردەوام دەبێ و بە شوێن سەرنەکەوتنی لە پاڵاوتنی زانکۆ(سەرەڕای هەوڵی زۆری خوێندن) کۆنیشانەی خەمۆکی لێ پەیدا دەبێ. دوای ئەوەی لە لایەن بنەماڵەوە سەرکۆنە دەکرێ کە هاورێکانی لە زانکۆ دەخوێنن و ئەم بەتاڵ ماوەتەوە دەمەقاڵەیەکی گەورە درووست دەبێ و فەرهاد لە ماڵ دەردەکەوێ بڕیار دەدا بە تەنێ بژیی. بەڵام لە تەنیاییدا دیسان بیری لە دۆخی خۆی و دواکەوتنی

1

لە چاو هاورێکانی زیاتر تووشی پەژارە و خەمۆکی دەکرد. دوای ماوەیەک خزم و کەسی نزیکی دەچن بە شوێنیدا و دەیبەنەوە ماڵێ و بنەماڵەی بڕیار دەدەن وازی لێبێنن و بەرواردی فەرهاد و دیکەی هاوڕێکانی ناکەن، بەڵام نیشانەکانی دۆخی ناجێگیری فەرهاد هەر هەیە و هەرکات لە ئەگەری

سەرهەڵدانەوەدایە.” ئێستا بەم کورتە بەسەرهاتە دەمانەوێ بە پێی بیردۆزی (CB) فۆڕمووڵەی بکەین:

1- هۆکارگەلی بەستێنساز UF: ئەو هۆکارانەن کە لە پێش سەرهەڵدانی کێشەکە هەن و دەمێننەوە و ڕێگەخۆشکەرن بۆ گرفتەکان. لێرەدا هەبوونی نەخۆشی دەروونی لە نێو بنەماڵەی فەرهاد و دووگیانی نەخوازراو و نەبوونی پاڵپشتی خێزان هۆکارێکی

بەستێنساز بوون بۆ تووشیار بوونی فەرهاد. 2- هۆکاری ئاشکراساز RF: ئەو هەلوومەرجانەی کە دەبنە هۆکاری ئاشکراکردنی کێشەی

کەسەکان. لێرەدا سەرنەکەوتنی لە پاڵاوتنی زانکۆ کۆنیشانەی خەمۆکی لە فەرهاددا ئاشکرا دەکات.

3- هۆکاری چڕ کەرەوە AF: ئەو هۆکارانەی دەبنە گوشاری زیاتر بۆ سەر کەسەکە و تووشی کردەوەی دەکات. لێرەدا ڕەفتاری هەڵەی بنەماڵە و سەرکۆنە و لۆمە کردنی بوو بە هۆی خراپتر بوونی دۆخی فەرهاد و تەنانەت هەڵهاتنی لە بنەماڵە.

4- هۆکاری درێژەدەر SF: دەستەهۆکارێک کە دەبێتە هۆی ئەوە دۆخی کەسەکە بەردەوام بێت. لێرەدا کاوێژیی فکری فەرهاد و بیرکردنەوە لە ڕابردوو و دیتنی سەرکەوتنی هاوڕێکانی ببووە هۆی درێژەدانی خەمۆکیەکەی.

5- هۆکاری ئاساییکار MF: ئەو هەلوومەرجانەی کە دەبنە هۆکاری ئەوەی دۆخی کەسەکە تا ماوەیەک ئاسایی ببێتەوە و کەشەکە تا هەندێک هێور بێتەوە. لێرەدا نێوەنجییەتی
هاوڕێ و برادەری فەرهاد لەگەڵ بنەماڵە و خودی فەرهاد، سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ

ماڵەوە و جێگیربوونی هەنووکەیی دۆخی فەرهاد. 6- سەرهەڵدانی دووبارە؛ ئەو هەلوومەرجانەی کە دەبنە هۆکارێک تاکوو دۆخی کەسەکە

دیسان ناجێگیر بکەن و ڕەنگە چارەنووسساز بێت لە سەر ژیانی کەسەکە.

بەم کورتە لێکدانەوە دەمانەوێ شۆڕشی ژینا لەم مودێلە فکریەدا جێ بکەینەوە و پۆلینبەندی بکەین

(لەبەر ئەوەی ئامانجی ئەم یادداشتە ناساندنی شێوە ڕوانینەکەیە، ئەو هۆکارانەی لە خوارەوە دێن کۆی هەمووی ناگرێتەوە، بێگومان هەر کام لەم بەشانەی خوارەوە دەبێ لە وتارێکی تایبەتدا ئاوڕی لێ بدرێتەوە):

2

ئەلف) هۆکاری بەستێنساز(Underlying Factors): بەرچاوە کورد چ لەم ڕژیمەدا و چ لە درێژایی مێژوویدا، خەباتی بۆ وەدیهاتنی مافە ڕەواکانی کردووە و لەو پێناوەدا باجی داوە و هەزاران ماڵوێرانی دیوە، بۆیە لە کوردستاندا هەمیشە بەستێنی ناڕەزایەتی و بەرخودان تەیار و کراوەیە و هەرجار و بە برووسکەیەک ئاگری شۆڕش بڵێسە دەدا، بە چەشنێ کە قەت کۆماری ئیسلامی بە فەرمی لە کوردستان نەناسراوە. هەبوونی حیزب گەل و رێکخراوەی چالاکی سیاسی لە کوردستان، بە تایبەت کۆمەڵە کە بەردەوام داکۆکی لە ماڤی ژنان کردووە، بوونەتە هۆی هوشیاری کۆمەڵگا و

بەتایبەت ژنانی کورد.

ب) هۆکاری ئاشکراساز(Revealing Factors): هەواڵی دۆخی ناجێگری کچێکی کورد لە تاران کە بە دەستی پۆلیسی ئێران ئەشکەنجە کرابوو دەنگی دایەوە. ئەو چەند رۆژەی کە ژینا حاڵی ناجێگیر بوو خەڵک بە پەرۆشییەوە بەدواداچوونی هەواڵیان دەکرد. بە داخەوە کاتێ ژینا گیانی بەخت کرد هەموو کوردستان بەو هەواڵە هەڵایساو بوون و شەپۆلێک لە نارەزایەتی هەر لە بەر دەرکی نەخۆشخانەوە دەستی پێکرد. (تەنانەت دوو هەواڵنێری سەرەتایی کە ڕووماڵی هەواڵەکانیان کردبوو

حوکمی زیندانیان بۆ دەرچوو).

ج) هۆکاری چڕکەرەوە(Aggravating Factors):

 کاک ئەمجەد باوکی ژینا هەر شەوی گەڕاندنەوەی تەرمی ژینا ڕایگەیاند کە سەرەڕای گوشار و هەڕەشەی توندی حکوومەت، بە شەودا ئەسپەردەی خاکی ناکەن و داوا لە هەموو هاووڵاتیان کرد کە لە گۆڕستانی ئایچی کۆ ببنەوە. ڕاوەستاویی و بوێری
دایک و باوکی ژینا، لەوەی کە پێچەوانەی گوتەی رژیم هیچ نەخۆشینێکی نەبووە و هۆکاری گیان بەختکردنی ژینا ئەشکەنجە و لێدانی پۆلیسی حکوومەت بووە. دەبێ بگوترێ بنەماڵەی ژینا لە لایەن دایکیەوە دەچنەوە سەر ماڵباتی کاک ئەحمەدی

سەیدئابادی سەقز کە لایەنگریان زۆرە و بە کوردپەروەری ناسیاون.  شاری سەقز بەردەوام لە ژێر چاودێری چڕی حکومەتدا بووە، هەبوونی دوو پادگانی گەورەی سپا و ئەرتەش لە دوو سەری شار، کەشیی ئەمنی شارەکە پیشان دەدا و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە رژیم هەمیشە بەرپەرچی دڕندانەی لە هەر چەشنە ناڕەزایەتی خەڵکدا داوە. بۆ نموونە هەر لەم ساڵانەی دواییدا، ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ دەسبەسەرگرتنی ئۆجەلان، ناڕەزایەتی بۆ کوشتنی شوانەی مەهابادی، بەڕێوەچوونی جەژنی رێفراندۆم و… کە بەداخەوە لە هەموویاندا لە سەقز کوژراوی لێ کەوتوەتەوە. لە رۆژی ئەسپەردەکردنی تەرمی ژیناشدا و هەر لە گەڕانەوەی

3

خەڵک لە گۆڕستان و لە بەر فەرمانداری سەقز، یەکەم گیانبەختکردووی شۆرشی ژینا تۆمار کرا.

 بەرزبوونەوەی درووشمی نەتەوەیی لە گۆڕستانی ئایچی و فڕێدان و سووتاندنی لەچکی ژنان وەکوو ناڕەزایەتی دەربڕین بەوەی کە ژینا لە بەر حیجابی زۆرەملێ کوژراوە و نووسینی (ژینا گیان تۆ نامری، ناوت ئەبێتە رەمز) لەسەر کێلی ژینا،

بەڵێنی سەرهەڵدانی شۆڕشێکی گەورەی دەدا.

د) هۆکاری درێژەدەر(Sustaining Factors):

 هاتنە ئارای تەوژمی بە گوڕی هەمەلایەنەی جەماوەری کوردستان کە دڕی بە هەموو پیرۆزییەکانی حکوومەت دەدا. بە تایبەت هاتنە مەیدانی ژنان بە چەشنێ کە باوکی شەهید محەممەدی حەسەنزادە دەیگوت؛ «پیاو بۆ ئەوەی پیاو بێت دەبێ زۆر ژن بێ.» ئەو وتەیەی گەلێک دەرهاویشتەی قووڵ و ماناداری لە ئاستی جیاوازدا

لێکەوتەوە.  دڕندەیی رژیم و کوشتاری وەحشیانە لە هەموو کوردستان و بەلووچستان.  دەستنەپاراستنی کۆماری ئیسلامی لە کوشتنی ژن و منداڵان کە هوندری

ڕاستەقینەیانی دەرخست.  هیرش بۆ سەر بنکەکانی حزبە کوردییەکان و کوشتنی خەڵکی سڤیل.  چالاکی جیلی (Z) کە چاونەترسانە هێرشیان دەکردە سەر بایەخەکانی رژیم

(سووتاندنی وێنەکانی خامنەیی و سولەیمانی و..، تووردانی عەمامەی ئاخوندەکان و..).

 پشتیوانی حزبە کوردییەکان(ناوەندی هاوکاری) بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاریە مرۆڤایەتیەکان وەکوو پزیشکی، ئابووری و…

ه) هۆکاری ئاساییکار(Moderating Factors): حکومەت کە بە وتەی فەرماندەکانی خۆیان مانەوی ڕژیمیان لە مەترسیدا دەدی، هاتنەدەست و بە شێوەیەکی مەخمەڵی هەوڵیان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دایەوە، لە لایەکی دیکەوە کردەوەی هەڵەی هەندێ لە حیزب و

هەڵسووڕاوانی سیاسی بوونە هۆکاری ئاسایی بوونی کەشی شۆڕشگێڕانەی گەل:

 تەشەنەی درووشمی ڕووخێنەری (من وکالت میدهم) بە کەسایەتی ناچالاکی کوڕی شا لە نێو ئێراندا.

4

 گۆڕینی گوتاری (ژن، ژیان، ئازادی) بە دروشمی ناکارامەی (مرد، میهن، آبادی) وەکوو بەرانبەری ئەو گوتارە.

 دەمڕاستی و گەورەکردنی سێلێبریتی ئاستنزم و بێ پرەنسیپی وەکوو عەلی کەریمی، حەمید فەرۆخنژاد و نازەنین بونیادی و… بە مەبەستی بە لاڕێبردنی شۆڕش.

 پەنابردنی هەندێ لە حیزبەکان بۆ لای موجاهیدین کە جگە لەوەی دوژمنی کوردن، تەنانەت لە نێو نەتەوەکانی دیکەی ئێراندا پێگەیەکی ئەوتۆیان نییە.

 دواهەمین گورز لە شۆڕش، بەڕێوەچوونی دانیشتنی جۆرجتاون و مەنشووری مهسا بوو کە ناڕەزایەتی زۆری هەموو خەڵکی لێکەوتەوە و بە چەشنێ بوو بە هۆکاری دڵساردی جەماوەر.

(و) سەرهەڵدان: ئاگری ئەم شۆڕشە کە تین و گڕی خۆی لە بەرخودانی چەندین ساڵەی نەتەوەی کوردەوە هەڵگرتووە رەنگە هەنووکە نێڵەی نەیەت، بەڵام پشکۆی هەر سوورە و بە یەکەم شنە بڵێسە دەگرێ. رژیم کە هیشتا لە شۆکی هەڵویستی خەڵکدا ماوەتەوە خەریکی بەڕێوەبەرایەتی ئەم دۆخەیە:

 حوکمدانی قورس بە سەر هەڵسووڕاوانی سیاسی، تەبعید و دانپێدانانی ئیجباری  دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی لە نزیک بوونەوەی ساڵیادی شۆڕش و بۆنەکان  گوشار بۆ چەک کردن و دوورخستنەوەی حزبە کوردیەکان و ڕاگواستنیان بۆ

کەمپەکان.

لە کۆتاییدا دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم لەم ماوەیەدا بەناو مامۆستایەکی کۆمەڵناسی رژیم، بێڕێزی بە ژینا کرد، بە سەرنجێک بە ڕوونی دیارە کە گوتاری زاڵی چینی دەسەڵات هەر (نفلە شدن یک دخترخانم کورد سنی)یە، واتە هەموویان پێیان وایە کوشتن کەمە، دەبێ کچ و ژنی کوردی سوننی تەفرووتونا بکرێن. ئەمە قسەیە دانپێدانانێکی تایبەتە؛ بەرچاوە دەسەڵاتدارانی ئێرانی، بە سەرەی گرینگیی ئەم زاراوە: (دختر ⬅️ کورد ⬅️ سنی)؛ بە گشتی نێرسالاری دژەژن ⬅️ فاشیستی پانئێرانی

⬅️ ڕاسیستی مەزهەبین.

5