شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و کوشتنی ژنان
شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و کوشتنی ژنان
ژیلا ئەحمەدی
شۆڕشی ژن ژیان ئازادی شۆڕشێکی بێ وێنە بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا، کە لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە. کاتێ کە لە ٢٥ی خەرمانانی سالی ١٤٠١ هەتاوی ژینا(مهسا ئەمینی) دوای دوو ڕۆژ کە بەدەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی چەند تالی قژ لێیدرا و کەوتە کۆما و گیانی بەخت کرد، لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان لە بەرامبەر خستەخانەی کەسرای تاران خۆپێشاندان دەستی پێی کرد و بووە پرێسکەی شۆڕشێک کە بەتەواوی پارێزگاکانی ئێران لەبەر گرت. خەڵک نەیانتوانی ئەو کارە قیزەونە کۆماری ئیسلامی قەبوول بکەن، بۆیە شۆڕشی ژینا سەری هەڵدا و دەسپێکی ئەم شۆڕشە لە کوردستان بوو و دواتر کێشرایە شارەکانی دیکەی ئێران و هەموو گەلانی دیکەی ئێرانی گرتە بەر و نزیکەی ٤ مانگی تێپەراند و رژیم هەموو هێز و ئیمکاناتی خۆی بەکار هێنا کە ئەم شۆڕشە بوەستێنێت. خەڵکی زۆرێ کوشت و دەستبەسەر و ئیعدام کرد، بەڵام شۆڕشی ژینا زۆر بەهێز بوو وەکوو ئوقیانووسێک بەرین بوو هەرچەند کۆماری ئیسلامی ئەم زەریایە کردیە زەریای خوێن.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی ئەو چەند مانگە بە هەموو ئیمکاناتێک هەولی دا کە خەڵک لە ناو ببات و شۆڕشەکە بکووژێنەتەوە. یانی لە نێوان ٢٦ی خەرمانانی سالی ١٤٠١ هەتاوی تا ٢٠ بەفرانباری سالی ١٤٠١ هەتاوی زیاتر لە ٥٤٠ کەس کوژران کە لە برێ شوین ٥١١ وتراوە و هەندێ شوێن لەمە زۆرترە و تەنانەت کۆماری ئیسلامی بەو ئامارە نادرووستە کە دەیڵێ لەو کاتە بڵاوی کردەوە کە ئاماری کوژراوەکان زیاتر لە ٣٠٠ کەسە. بە پێی ئامارەکان زۆربەی کوژراوەکان ژن و منداڵی ژێر ١٨ سالن، هەر لە کوردستان نزیکەی ٨٠٠٠ کەس دەستبەسەرکراون و لە تەواوی ئێران نزیکەی ١٩٧٠٠ کەس دەستبەسەر کراون. کە زۆرترین سەرژمێرەکانی سەبارەت بە کوشتنی خەڵک لە پارێزگاکانی کوردستان، سیستان وبلوچستان، تاران، گیلان، مازندران و ئازەربایجان غەربی بوو. فەقەت لە یەک ڕۆژ لە شاری زاهیدانی سەر بە پاریزگای سیستان وبلوچستان کە هاوکات لەگەڵ شۆڕشی ژینا بەرامبەر بە دەستدرێژی بەکچێکی تەمەن ١٥ سالە بلوچ بوو بە پێی ئامارەکانی سازمانی حقوق بەشەری کەمپینی بلوچ لە ڕۆژی شەممەی ١٩ی گەڵاڕێزان ٤٢ کەس کوژران .خامنەای و ئیبراهیم رئیسی لە کاتی خۆپێشاندان فەرمانی کوشتنی خەڵکیان دا و خۆپێشاندەرانیان ئیغتشاش گەر ناساند و حەتا لە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەر ١٤٠١ نزیک ٢٢٧ نوێنەری مەجلس ئێران داوایان کرد کە خۆپێشاندەرانێ کە دەستبەسەر کراون دەبێ ئیعدام بکرێن .سپاە ڕۆڵی سەرەکی لە کوشتنی خۆپێشاندەران بوو بە تایبەت کوشتنی ژنانی ناڕازیی و بە هەموو شێوازێک هەوڵی خۆی دا، لە میدیا و زۆربەی دونیای مەجازی دەمانبینی کاتێ ژنێک لە سەر شەقامێک خۆپێشاندانی دەکرد و یا لچک لەسەری نەبوو بە چ شێوازێکی ناشیرین بە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لێ ئەدرا بێ ڕێزی پێی ئەکرا. لەم کوشتار و خوێن ڕشتنەی خەڵک هەموو هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆلی سەرەکییان بوو. هێزەکانی ئینتزامی، سپاە و ئەرتش کە ژێر مجمووعەی ستاد کل هێزەکانی چەکدارین دەستیان بوو لە کوشتنی خەلک، هەروەها هێزەکانی پولیسی ئاگاهی، پولیسی پیشگیری، ئەمنیەت گشتی، هێزی فەتا، ناجا و ..ڕۆلی سەرەکیان بوو لە کوشتنی خەڵکی خۆپێشاندەران. هێزی سپا بۆ سەرکووتی خەڵک بە تایبەت ژنانی ناڕازیی لە هێزەکانی خۆی وەکوو بەسیج، لیباس شەخسیەکان و گرووپیک بەناوی هیزەکانی خودجوشی سەرزەمینی ئیسلامی کەڵکی وەرگرت و بە دروس کردنی ئەنواع سناریوکان، ئیعترافات تلویزیونی، پەروەندە سازی، خۆکوژی، ئیستفادەی کرد و لەم سەرکووتکاریه لە باتون، باتونی کارەبایی، ماشینی ئاو پاش، گازی ئەشک ئاوەر، چەکی پیت بال، چەکی ساچمەیی، چەکی دەستی، چەکی جەنگی ئیستفادەی کرد. تەنانەت لە منداڵان و مێرمنداڵانی بەسیجی بۆ سەرکووبی خەڵک کلکی وەرگرت. بەشی زۆر لە خەڵک کە زۆربەیان منداڵ و مێرمنداڵ بوون بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسڵامی ڕێفندران کە ٣٢کەسیان کچ بوون، دواتر ترمەکانیان دوزڕاوە هێزەکانی ڕژیم بە منداڵانی ژێر ١٣، ١٤ دەستدڕێژیان کرد بوو و ئەنواعی ئازار جنسی بەرامبەر ئەو ژنان و کچانە ئەنجام دا بوو کە یەکێ لەوانە ئاڕمیتا عەباسی بوو، زۆربەی ژنانی خۆپێشاندەر بەڕامبەر ئەو کردەوە ڕژیم دەستێان کرد بە برینی قژەکانیان لە سەر شاشەی سوشیال میدیا و یا لەسەر شەقامەکان ناڕەزایەتی خۆیان دەڕبری وهەڕوەها بەئاشکرا لەسەرشەقامەکان لەچکەکانیان فڕێ داوە ناو ئاگر و دڕۆشمی نا بۆ حکومەتی ئیسڵامیان سەردا ،دواتر ئەو ژنانە کە دەستبەسەر کران بە عینوان محاربە و فساد فی الارض حوکمی ئیعدامیان پێی سەپێندرا
رۆژی دوای کوشتنی ژینا لە رۆژی ٢٦ی خەرمانان هەزاران کەس لە قەبرستانی ئایچی شاری سەقز خۆپێشاندانیان کرد و وردە وردە دەنگی نارەزایی وخۆپێشاندان پەرەی سەند وگەیشتە شارەکانی سنە ، مهاباد ، تەورێز ، تاران و تەواوی ئێران .حەتا ئەم شۆڕشە لە دەرەوەی ئێرانیش پەرەی سەند. خەڵکانی زۆر لە هەموو وڵاتانی جیهان دا بە خۆپیشاندان بەرامبەر بە خەڵکی ئێران پشتیوانی خۆیان نیشان دا. ئەحزاب و ئۆپوزیسونی کوردیش بە ئەنواعی شێوەکان وەکو بانگەواز و زۆر چتی تر پاڵپشتی خۆیان بەرامبەر خۆپیشاندانی شۆرشی ژینا ئیعلام کرد، لە ناو ئیرانیش وردە وردە قوتابیان و دانشجوەکانیش بە شۆڕشی ژینا پیویست بوون هەروەها کەس ناسراوەکانی یاریگا، سینما، زانکوی و.. پشتیوانی خۆیان بەرامبەر شۆرشی ژینا نیشان دا کە زۆربەیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ممنوع کار بوون کە لە ناو ئەو کەسانە ژنانی ناسراوی زۆری سینمایی، وەرزشی، نووسەر وپاریزەر وهەموو قشرەکان بوون. باسی ئەوەڵی شۆڕشی ژینا مافی ژنان بوو، یەکێ لە چتە گرنگەکان ئەوەی بوو کەهەموو گەلانی ئێران وەکوو بلوچ ، تورک.. لەگەڵ شۆڕشی ژینا بوون. هەروەها فەرق و جیاوازی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەگەڵ شۆڕشەکانی سالانی پێشوو حزووری بێ وێنەی ژنان بوو کە بی هیچ ترسێک لەسەر شەقامەکان خۆپێشاندانیان دەکرد و درۆشمی نا بۆ کۆماری ئیسلامی یان ئەدا. زۆرترین سرکوبەکان بۆ ناوچە کوردنشینەکان بوو کە حکومەت بە ئەنواعی ئەدواتی جەنگی وەکوو تانک، دووشکا، هیلکۆپتەر هێرشی کردە سەر ناوچەکانی کوردستان، ئازەربایجان غەربی، کرماشان و ئیڵام .حەتا سپا بەمە رازی نەبوو بۆ تۆڵە سەندنەوەی خۆی و بە هۆمیدی ئەوەی ئاگری شۆڕشی ژینا بکۆژێتەوە لە ٢٨ ی سپتامپری ٢٠٢٢(٧ی خەزەڵوەری١٤٠١هەتاوی) یانێ دوای ١٣ڕۆژ لە تێپەراندنی شۆڕشی ژینا بە بنکه و باڕگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەباشوور هێرشی کرد .هێرشی مووشکی کۆماری ئیسڵامی بۆ زرگوێز ، کوی سەنجەق و ئاڵتون توپری لە کوردستانی باشوور بووە هۆکاری گیانبەخت کردنی ١٣کەس و بریندار بوونی ٥٨کەس ، بەڵام بە هەمووی ئەمانە شۆڕشی ژینا نەوەستا هەتاکوو چوار مانگ دڕێژەی هەبوو ، هشتگ مهسا ئەمینی لە تویتر ڕکوردی شکاند. وزارتی ئیتلاعات لە ٣٠ خەرمانان دەستووری فیلترینگی واتس ئاپ و ئینستای دا کە ڕێگری بکات لە بڵاو بوونەوەی هەواڵەکانی ناوخۆی ئێران بەڵام ئەم شۆڕشە چ لە سەر شەقامەکان و چ لە دوونیای مەجازی پەرەی سەند. لەم کاتەدا هونەرمەندانی ئینقلابی سروودی تایبەتیان وت، کەیەکێ لەوانە سروودی (برای…) کە شروێن حاجی پوور هۆنەرمەند وتی، سنوورەکانی تێپەراند . شۆر ئینقڵابی وەکوو زەریایک هەردەچوا پێشەوە، گەورەتر دەبوو. بێ ترس، بە هاوکاری خەڵک ڕۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبوو .بەهۆی سەڕژمێریەکانی کومیتەی حەقیقت یابی سازمانی نێونەتەوەی، کۆماری ئیسڵامی لە هەموو ڕەوشتەکان وەکوو ئەشکەنجە ، دەستدڕێژی سێکسی، قەتڵ، ئیعترافات تلویزیونی و… بۆ سەرکووبی خۆپێشاندەران ئیستفادەی کرد. ماشینی سەرکووبی کۆماری ئیسڵامی لە نێوان ئەو چوار مانگە هەزاران خەڵکی کوشت و بریندار کرد، زۆربەی تەقەکان لە مەودای نزیک و شوێنی وەکوو سەر و سینگ وچاو بوو، نزیکەی ٥٨٠ کەس لە لایەن چاویان ئاسیب یان بینی. هەتا هێزەکان بە ئەنواعی باتوون خەڵکیان بریندار دەکرد وەکوو شکاندنی سەر، خونریزی، زۆربەی کەسەکان ژن بوو کە بەشێکیان رێفندران و یا نوقم بوون هیچ کات ترمەکانیان نەدۆزراوە. زۆربەی ئەو ژنانە وا کوژران، رێفندران، دەستبەسەر بوون یا ئیعدام کران ژنانی ئازادی خواز بوون کە ئاگاهانە لە خۆپێشاندانەکە بەشدار بوون.
ژنان ڕۆلی سەرەکی یان بوو لەم شۆڕشە و بنەما و ئەساسی بنەڕەتی ئەم شۆڕشە داخوازیەکانی ژنان بوو، ژنانێک کە ماوەی ٤٠ ساڵە و نیوەی لە لایەن رژیم کۆماری ئیسلامی دەچەوسێنەوە و حەتا لە سەرەتایی ترین مافەکانیان بێ بەشن. حیجاب زۆرە ملی کە هەرلە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی بە ژنان تەحمیل کرا و ئۆرگانی تایبەت بە خۆیشی بۆ سەرکوتی ژنان دانرا کە ئەگەر ژنانێک ئەم سەرکوبە قەبوول نەکەن، سزا بدرێن. بۆیە لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، ژنان لە رێزی ئەوەڵی شۆڕشەکە لەسەر شەقامەکان بوون و هەروەها پیاوانی ئازادی خوازیش لەم شۆڕشە بەشداریان کرد. ژن و پیاو، گەورە و بچووک، قوتابی و زانکۆ بەشداریان کرد. دروشمی سەرەکی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی نارەزایی دەربرین بەرامبەر ئەم هەموو سەرکووب و خەفەقانە بوو، ژنان لەم شۆڕشە لە سەر شەقامەکان لەچکەکانیان سووتاند و درۆشمی ژن ژیان ئازادیان دا، ئەو هەموو ئینسانە ئازادیخوازانە کوژران بەتایبەت ژنانی زۆر کە بەدەستی کۆماری ئیسڵامی کوژران کە لێرە بەشێکی کە لەهەموو شوێنێک ناویان بڵاو بووە؟و هەرچەند بەشی زۆریش ناویان نەماوە یاکوو نوقم بوون یا بە هۆکاری جۆراجۆر ناویان دەرنەکەوتووە.
بەشێ لە ناوی ئەو ژنانە کە لە دوونیای مەجازی، سوشیال میدیا لە ئاستی جیهان دا بڵاو بوونەوە
١- مهسا ئەمینی ٢٢سالە خەڵکی سەقز لە نەخۆشخانەی کەسری تاران دوای دوو ڕۆژ کە لە کۆما بوو بە هۆی ئەشکەنجە هێزەکانی کۆماری ئیسڵامی لە ٢٥ی خەرمانان گیانی بەخت کرد.
١-مینو مەجیدی خەڵکی کرماشان کە لە ٢٩ خەرمانان به چەکی ساچمەی کوژرا
٢-نیکا شاکرەمی خەڵکی تاڕان لە ٢٩ خەرمانان ڕێفندڕا و لە ٧ی مێهر ترمەی دوزراوە.
٣-حەدیس نەجەفی لە ٣٠ ی خەرمانان لە کەرج بە فیشەکی ساچمەای کوژرا.
٤-غەزاڵە چڵابی لە٣٠خەرمانان لە ئامل بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسڵامی کوژرا لە حالێک دا وێنە و فیلمی دەگرت.
٥-حەنانە کیا کجوری لە ٣٠خەرمانان لە شاری نوشار کوژرا.
٦.سارینا ئیسماعیل زادە قوتابی لە٣٠ی خەرمانان لە مێهرشاری کرج کوژرا.
٧-مەسا موگوویی قارەمانی تکواندو ٣١ی خەرمانان لە فولاد شار کوژرا.
٨-ستارە تاجیک میرمنداڵی ئەفغانی ١٧سالە لە ٣١ ی خەرمانان کوژرا .
٩-شیرین عەلیزادە ٣١ی خەرمانان مازەندەران
١٠-بەهار خورشیدی پسپوری زمانی ئینگلیزی ١ی گەڵاڕێزان شاری ربات کەریم
١١-زلیخا تەرزی ٨٨سالە خەڵکی ئەفغانستان ٨ی گەڵاڕێزان شاری زاهیدان
١٢-هەستی تاروویی منداڵی ٧سالە کە لە جومعەی خوێناوی زاهیدان لە ٨ ی گەڵاڕێزان بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسڵامی کوژرا.
١٣-ئەسرا پەناهی خانقا قوتابی ٨ی گەڵاڕێزان شاری ئەردەبێل
١٤-مونا نەقیب قوتابی ٨ساڵە لە ١ ی خەزەڵوەر لە شاری سەراوانی سەر بە پاڕێزگای سیستان و بلوچستان کوژرا.
١٥-پارمیس هەمنوا کچی قوتابی بلووچ ٣ی خەزەڵوەر ئێرانشار
١٦-بێهناز ئەفشاری وەرزشکار خەڵکی پاکدەشت ٢٣سالە لە٣ی خەزەڵوەر لە تاران کوژرا.
١٧-مائیدە جوانفر پەرەستار کە لە ٤ ی خەزەڵوەر بە هۆی لێدانی باتۆم لە شاری رەشت گیانی بەخت کرد.
١٨-سارینا ساعیدی قوتابی خەڵکی سنە کە لە ٤ی خەزەڵوەر لە گەرەکی نایسر بە هۆی لێدانی باتۆم گیانی بەخت کرد.
١٩-کبری شێخ سەقا خەڵکی مەهاباد ٥٥سالە بە هۆی فیشک گیانی بەخت کرد.
٢٠-فریشتە ئەحمەدی ٣٢سالە دایکی دوو منداڵ لە ٥ی خەزەلوەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی رژیم گیانی بەخت کرد.
٢١-نەسیم سدقی خەڵکی وڕمێ ٣٣سالە لە ٩ی خەزەڵوەر بە هۆی تەقەی راست وخۆ گیانی بەخت کرد.
٢٢-نەسرین قادری خەڵکی مەریوان قوتابی زانکو دوکتوری فەلسەفە لە ١٣ی خەزەڵوەر لە تاران بە خاتر لێدانی باتۆم گیانی بەخت کرد.
٢٣-ئایلار حەقی خەلکی تبریزدانشجوی دووکتوری لە ٢٥ی خەزەڵوەر گیانی بەخت کرد.
٢٤-عاتفە نەعامی ٣٧ساڵەچاڵاکی مەدەنی عەرەب ئەهوازی ٥ی خەزەڵوەر لەکەرەج گیانی بەخت کرد.
٢٥-دونیا فەرهادی خەڵکی ئەهواز ٢٢سالە خەڵکی ئیزە دانشجوی رشتە معماری کە دوای ماوەی ڕفاندن لە ٢٤خەزەڵوەر ترمەکەی دوزراوە.
٢٦-ئایدا روستەمی لەدایک بووی ١٣٦٥هەتاوی دووکتور ٢١ی خەزەڵوەر لە تاران گیانی بەخت کرد.
٢٧-مریم ئیسماعیل زادە چالاکی تارانی فوق دیپلم معماری لە٢٤ ی خەزەڵوەر بە هۆی فیشک گیانی بەخت کرد.
زر بی بی ئیسماعیل زهی ٦٠ سالە خەڵکی زاهیدان کە لە جومعەی خۆێناوی زاهدان بە هۆی تەقەی ڕاست وخۆ گیانی بەخت کرد.