دەستبەسەر کرانی سێ لاوی کاسبکاری کورد لە لایەن هەنگی سنووری لە مەریوان
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانان، سێ کاسبکاری لاوی مەریوانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی ئەو شار، دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی مەریوان کران.
شوناسی یەکێک لە کاسبکارە دەسبەسەرکراوەکانی “شادمان مەریوانی” ڕاگەیاندراوە.
هێزەکانی هەنگی سنووریی مەریوان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو سێ کاسبکارە لاوە، ئەوانیان ئازار و ئەشکەنجە داوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو دوو کاسبکارەکەی دیکە ناروونە